هەواڵ
ئەو شۆڤێرەی، لێدوانی دژی دەسەڵاتدا، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەستبەسەر کرا
Thursday, 07.16.2020, 11:50 AM
شۆڤێرێکی تاکسی لە هەولێر بە ناوی (سامی ستار) پاش ئەوەی لێدوان بۆ کەناڵێکی تەلەفیزیۆن دەدات و ناڕەزایی خۆی و گەنج و خەڵکی کوردستان دەردەبڕێت، سەبارەت بە سیاستی دەسەڵاتی کوردیی، کە چۆن خەڵکیان بێ پارە و ئاو ا کارەبا و مافە سروشتییەکانی خۆیان کردووە، گەنجان لە ژیانی خۆیان بێزار بوونە، خەڵکی هەڕەشەی خۆکوشتن دەکات، رێگاچارەش ئەوەیە وەک ئەو کوڕە گەنجە دەستی بۆ راکدەکێشێت، راپەڕین و خۆپیشاندان و راماڵینی ئەو حکومەتە فاسیدەی کوردییە..
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدۆی، جوتیار بارزانی هەڕەشەی گرتن و لەناوبردنی لێدەکات.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدۆی، جوتیار بارزانی هەڕەشەی گرتن و لەناوبردنی لێدەکات.
سەرچاوەیەکی تایبەت نزیک لە رووداوەکە بە تەڤدا پەرێسی راگەیاند، وتی،:کە
ئەو گەنجەی دوو رۆژ پێش ئیستا لە هەولێر بە نارازییەوە باسی ژیان و گوزەرانی خۆی و خەلکی و رەخنەی توندی لە حکومەت گرت وەکو لە ڤیدیۆکە دیارە.
دوێنێ رێکەوتی 15 / 7 / 2020 لەسەر راسپاردەی وەزیری ناوخۆی لە لایەن جوتیار بارزانییەوە بەرپرسی ناوچەی هێزی ناوخۆ، کە دەکاتە ئامۆزای رێبەر بارزانی.
ئەم گەنجەیان بانگهێشتی ناوچەی هێزی ناوخۆ کردووە، جگە لە هەڕەشە و سوکایەتیپێکردن و ترساندن، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکیش لە زیندانیان توند کردووە. وەک سەرچاوەکە دەڵێت: ئەو کوڕە گەنجە ناوی سامی ستارە، پیشەی شۆفێری تاکسییە لە هەولێر، باوکی سامی خاوەن پێداویستی تایبەت و کرؽکاریشە، سامی کە لە هەولیر دادەنیشێت، ئەرکی بەخێوکردنی خێزانەکەی گرتۆتە ئەستۆی خۆی، بۆ بژێوی ژیانیان کاری شۆفێری تەکسی دەکات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤداپرێس: جارێکی دیکە ئەمڕۆ ههوڵی تیرورکردنی مهكی ئامێدییان دایەوە
تەڤداپرێس: سهرهداڤێن تیروركرنا نوێنهرێ پارتی ل فرهنسا
تەڤداپرێس: عەبدولڕەزاق هەرکی بۆ تەڤدا پرێس دەدوێت
تەڤداپرێس: تەڤدا پرێس زانیاری نوێ لەسەر بکوژی شەهید سەردەشت ئاشکرا دەکات
تەڤداپرێس: لە زانیارییدەری(CIA)یەوە بۆ خەونی سەرۆكایەتیی عێراق
تەڤدا پرێس: لێم بپرسه.. بۆچی پێناكەنێت؟
تەڤداپرێس: تەڤداپرێس یەکێک لە بکوژە راستەقینەکانی سەردەشت عوسمانی دۆزییەوە
تەڤداپرێس: مستەفا کازمی؛ لەڕۆژنامەنووسییەوە بۆ کۆشکی دەسەڵات
تەڤداپرێس: دانپدانانەکانی (وهلید سهلاح میرانی)
تەڤداپرێس: رونکرن و هەلویست