لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

كۆمیتا داكۆكی ل ماف و ئازادیان د به‌یاننامه‌كێ دا داخازا ب سزا گه‌هاندنا بكوژێن "سۆران مامه‌ حه‌مه‌" دكه‌ن

Wednesday, 07.12.2023, 10:14 PM


کۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادییەکان داوای دۆزینه‌وه‌ و دادگاییکردنی بکوژانی سۆرانی مامە حەمە ده‌که‌ن

كۆمیتا داكۆكی ل ماف و ئازادیان ل هه‌رێما كوردستانێ د به‌یاننامه‌كێ دا دگه‌ل نێزیكبوونا ل 15 مین ساڵیادا تیرۆرا شاعر و ڕۆژنامه‌وان "سۆران مامه‌ حه‌مه‌" داخوازا لێكۆلین و دادگاییكرنا بكوژێن ڤی ڕۆژنامه‌ڤانی دكه‌ن.

شاعر و ڕۆژنامه‌ڤان سۆران مامه‌ حه‌مه‌ ل ڕێكه‌ڤتی 21\07\2008 ل حه‌ینێ ئێڤارێ ژلاێ چه‌ند چه‌كداره‌كا ڤه‌ ل به‌ر ده‌رێ ماڵا خۆ ل كه‌ركوكێ هاته‌ تیرۆركرن و تا نوكه‌ چ كه‌سه‌ك سه‌را ڤێ تاوانێ نه‌كه‌تیه‌ بن لێپرسینان و ب ڕه‌نگه‌كێ گشتی رۆژنامه‌ڤان و چالاكڤان و ڕه‌خنه‌گر، پارتی ب بكه‌رێ ڤێ تیرۆرێ دزانن.

ده‌قێ به‌یاننامێ ب سۆرانی:

له‌ پانزه‌هه‌‌مین ساڵرۆژی تیرۆرکردنی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ دا

داوای دۆزینه‌وه‌ و دادگاییکردنی بکوژانی ده‌که‌ین

وه‌ک هه‌موو ده‌زانین پانزه‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ رێکه‌وتی ئێواره‌ی٢١/٧/٢٠٠٨ دا چالاکوان و رۆژنامه‌نوسی بوێر کاکه‌ سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ له‌‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیاندا  له‌ شاری که‌رکوک تیرۆر کرا، زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی پاش روداوه‌که باسیان له‌وه‌ کرد، که‌ چوار که‌س که‌ ئۆتۆمبیلێکی جۆری بی ئێم ده‌بلیوی ره‌شیان پێ بووه‌ ناوبراویان بانگکردۆته‌ به‌ر ده‌رگای ماڵه‌که‌یان و چه‌ند فیشه‌کێکیان پێوه‌ ناوه‌ و پاشتر هه‌ڵاتون، سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت پۆلیسی که‌رکوک هیچ زانیارییه‌کی له‌باره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و تاوانه‌ رانه‌گه‌یاند، که‌ ئه‌مه‌ که‌مته‌رخه‌می و بێده‌ربه‌ستی ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێت...

به‌ ئامانجگرتن و تیرۆرکردنی شه‌هید سۆران جگه‌ له‌وه‌ی کارێکی دژ به‌ یاسا و داد و مرۆڤایه‌تیی بوو، هاوکات زه‌نگێکی ترسناکی تر بوو، که دواتر تیرۆکردنی سه‌رده‌شت عوسمان، کاوه‌ گه‌رمیانی، وه‌دات حوسێن و‌ شوکری ڕێکانی هه‌روه‌ها زیندانیکردنی چه‌ندان چالاکوان و رۆژانامه‌نوسانی تری وه‌ک شێروان شێروانی، گوهدار زێباری و ئەیاز کەرەمی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئاشکرایه‌ که‌ تیرۆر و تۆقاندن هیچ کات چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ناکات و گه‌ر تۆزقاڵێک ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی له‌ پشت ئه‌و کاره‌وه‌ن بروایان به‌ یاسا و داد و دادوه‌ریی هه‌بوایه‌، ده‌بوو سکاڵایان له‌سه‌‌ر تۆمار بکردایه‌ و ده‌رگای دادگایان لێ بگرتایه‌، به‌وه‌شدا روداوه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی شۆریجه‌ بوو،  كه‌ گه‌ڕه‌كێكی كوردی بوو، زیاتر گومان له‌سه‌ر لایه‌نێکی کوردی ده‌کرێت له‌ کاره‌که‌دا، پێویست بوو پۆلیسی كه‌ركوك، که‌ ئه‌وکات له‌ ژێر هه‌ژموونی دوو حزبه‌ باڵاده‌سته‌که‌ی باشوردا بوو، بێ‌ هیچ  سڵكردنه‌وه‌یه‌كی سیاسی، ئه‌م كه‌یسه‌ له‌ موساوه‌ماتی سیاسی به‌ دور بگرێت و بكوژان ئاشكرا بكات.

عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌رێوبه‌ری ئه‌وکاتی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌کان له‌ پارێزگای که‌رکوک که‌ یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ بوو، کاتی خۆی رایگه‌یاند، که‌ سه‌ره‌داویان ده‌ستکه‌وتوه‌، به‌داخه‌وه‌ دواتر بێده‌نگی لێکرا، ئێمه‌ داواکارین له‌ ناوبراو، که ئێستاش‌ سه‌ره‌داوه‌کان ئاشکرا بکرێن.  جگه‌ له‌مه‌ پاش نزیکه‌ی ٢٠ رۆژ له‌ کاره‌ساته‌که‌، سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی ئه‌وکات (مه‌سعود بارزانی) چووه‌ كه‌ركوك و له‌ میانه‌ی وه‌ڵامی سه‌رۆكی لقی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ده‌رباره‌ی تیرۆركردنی شه‌هید سۆران، سه‌رۆكی هه‌رێم وتی: ده‌بێت تیرۆر له‌ فه‌رهه‌نگی كوردیدا نه‌مینێت. واته‌ به‌ زمانی خۆیان دانیان نا به‌وه‌ی تیرۆركردنه‌كه‌ كوردییه‌.

ئێمه‌ وه‌ک کۆمیته‌ی داکۆکی له‌ ماف و ئازادییه‌کان له‌ پانزه‌هه‌مین ساڵرۆژی شه‌هید بوونی کاکه‌ سۆراندا، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاکی ناوبراو داده‌نه‌وێنین، ده‌زگای ئاسایش و ئیداره‌ی ئه‌وکاتی که‌رکوک به‌ لێپرسراوی یه‌که‌م ده‌زانین  له‌و کاره‌، که‌ تا ئێسا هیچ سه‌ره‌داوێکیشیان له‌ باره‌ی ئه‌و تاوانه‌وه‌ ئاشکرا نه‌کردوه‌، که‌ به ئه‌گه‌رێکی زۆر و به‌ پێی قسه‌ی که‌سوکار و هاورێیانی حزبێکی کوردی ده‌سته‌ڵاتدار له‌ پشت تیرۆرکردنیه‌وه‌یه‌تی، هاوکات داوا له‌ داموده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایشی هه‌رێم  و پارێزگاری که‌رکوک ده‌که‌ین که‌ شێلگیرانه‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی تاوانکاران بده‌ن و راده‌ستی داد و یاسایان بکه‌ن....


ره‌وانی کاکه‌ سۆران شاد و ئاسوده‌

له‌قاوبدرێت تیرۆر و تاوانباران

به‌رقه‌رار بێت یاسا و مافی مرۆڤ

کۆمیته‌ی داکۆکی له‌ماف و ئازادییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق

١٢ی ته‌موزی ٢٠٢٣


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟