لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

گەندەلیەکانی نەخۆشخانەی راپەرینی هەولێر

Tuesday, 09.15.2020, 10:17 AM



هەرکە باسی نەخۆشخانەی راپەرینی هەولێر دەکرێت یەکسەر بیرمان بۆ ویلادەی هەولێر دەچیت هەرچەندە لە ویلادە گەندەلی زۆر هەیە پێشتریش لە ڕاگەیاندنەکان هەم گەندەلی ئیداری هەمیش گەندەلی ئابرۆبەرانەی پزیشکی هەبووە بەڵام ئەمرۆ ئێمە باسی ئەمە ناکەین بەلکو باسی  پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی راپەرینی دەکەین کە دەکەوێتە تەنیشت ویلادە بریار وایبوو بکرێتە تەواوکەری ویلادە.

پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی راپەرین لەسالی 2018 دەستی پێکردووە ، سەرەتا تەندەری پرۆژەکە بۆ کۆمپانیای کار بەشی بیناسازی دەرچووە.

هەر ئەوانیش دەستیان کرد بە دەسپێکردنی پرۆژەکە ، من لێرە دا باسی بەهەدەردان و گەندەلیەکانی ناو پرۆژەکە دەکەم ، باسی گوژمەی پرۆژە کە و شێوازی وەرگرتن و تەندەرینی پرۆژەکە ناکەم ئەمە جێدەهێلم بۆ رۆژنامەنوسانی تر ئەم کارێکی رۆژنامەوانی بنکۆلکاری تیادابکەن، تەنها ئەوەندە دەلێم پرۆژەکە بە پارەی گشتی دروستکراوە ئەوە بۆ دوو سال دەچێت هێشتا تەواو نەبووە برواناکەم بەم زووانەش تەواو ببێت بەلام رەگەزی ئەم پرۆژەیە لە کەرتی گشتیەوە گۆڕاوە بۆ کەرتی تایبەت کەچی زەوی و گوژمەی تێچووی پرۆژەکە لەسەر کەرتی گشتییە ئەمە خۆی گەورەترین گەندەلیە.

بۆ ئەوەی لەباسەکەمان دوور نەکەینەوە دەچینە سەر ناوەرۆکی بابەتەکە کە بریتیە لە گەندەلیەکانی پرۆژەکە.

من ئێستا وەکو کرێکار لێرە ئیش دەکەم بۆ بژێوی ژیانم ، کاتێک دەلێم کرێکار واتا نزمترین ئاستی بەدەست گەیشتنی زانیاری و ئاگاداریدبوون لە نزمترین ئاستی گەندەلی لە بەشەی ئێمە کاری تێدا دەکەین  نزیکەی  ٥٠ کریکارمان هەبوو بەلام دەبوایە من ١٠٠ کریکار بنووسم کە تیدا ٥٠ کریکار کاریان نەدەکرد بەلام نوسرابوون واتا ٪ ٥٠ زیاتر .

هەروەها کڕینی  کەرستی بیناسازی بە پارەیەکی زۆر و بە کوالیتی کەمەوە و شەریک بوون لە گەل زۆر بەی ئەو کۆمپانیاکان کە کەرستەی بیناسازیمان لی دەکرین   شەریک بوون لە گەل هەموو ئەو کۆمپانیان کە  کاریان لە دەکرد وە تا ئێستا تەواو نەبوو کە دوو جار بووجەی بۆ تەرخان کراوە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟