لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

شێروان شێروانی وەک قەڵایەک و وەعدی شەرەفەکەی مەسرور

Monday, 07.17.2023, 01:31 PM




یەکێک لە ئەجینداکانی مەسرور بارزانی لە کابینەکەی ئەوەبوو (ئەو دەنگانەی لە ناوچەکانی ژێر دەستی خۆیان عەرقەلەی بۆ درووستدەکەن، پاکتاویان بکات و ساحەکەیان پێچۆڵ بکات). ئەوەبوو کردی! لە بادینان پۆلێک لە ئازاترین گەنجە بەرهەڵستکارەکانی لە زیندانەکان تووند کرد و لە هەولێریش پۆلێک گەنجی جوامێری  شاربەدەر کرد.

شێروان شێروانی بەر لە دەستگیرکردنی ڤیدیۆیەکی لە فەیسبوک بڵاوکردەوە  مەسروری بەباشی تووڕە کرد. دەستی لێ ڕادەوەشان و بەناوی خۆی ناوی دەهێنا. ڤیدیۆکەی شێروان شێروانی هەڕەشەئامێز بوو، ڕووی لە خودی مەسرور بوو. لەدوای ئەو جارە هەرگیز ئەو ڤیدیۆیەم بەرچاو نەکەوتەوە.

وامدەزانی شێروان ئەو دەڤەرەی بەجێهێشتووە! وەلێ لەماڵەکەی خۆیەوە ئەو پەیامەی بڵاو کردبۆوە. زۆر مەترسیداربوو، پێم وابوو دەیکوژن. یان کەیسێکیان بۆ کردۆتەوە و  بە زووترین کات کەسایەتی تێک دەشکێنن. دیاربوو مەسروور  بەدەسگا ملیارد دۆلاریە خوێنمژەکەی پاراستن نەیتوانیبوو هیچ سیناریۆیەکی بۆ درووست بکات! بۆیە  ڕێگای دادگا هەزیلەکەی هەڵبژارد و لەو هەڵمەتە مەغۆلانەیەدا ئەو پۆلە گەنجەی لە زیندانەکان تووند کرد.

کەس ناتوانێت نکوڵی لەو مێژووە بکات! ئەمە بەئاسانی تێناپەڕت. وەلێ ئەوەی هەمیشە وەک تارماییەک دەمێنێتەوە  (ئەو وەعدی شەرەفەی  مەسرورە کە بە تیمی ئۆپەراسیۆنی پاراستنی ووتبوو سەبارەت  بە شێروان ! مەسروور بەنتیمەکەی وتبوو « هەتا من سەرۆکی حکومەت بم  هیچ حاکمێکی گەواد ناتوانێت شێروان شێروانی ئازاد بکات . هێندە حسابیش بۆ  ڕەئیا ئەگبەر واحد ناکەم)

مەخابن من هەرگیز ناتوانم ئەو وەعد و سوێندەی مەسرور بەبەڵگەوە بسەلمێنم . وەلێ  مانەوەی ( شێروان ) لە زیندانی وەحشییەتی ماڵی بەرزانی بەبێ هۆ و بە بیانووی جۆراوجۆر ، ئەم دڵڕەشی و گرگنی و حیقد و شعوری تاوانبارانەیەی مەسرورمان بۆ دەسەلمێنێت .

هەتا ماڵی بەرزانی لە دەسەڵاتا بن، تازە شێروان شێروانی ناتوانێت لەو دەڤەرەی خۆی بە ئازادی بسوڕێتەوە، ئەگەر تەحەددایش بکات، گومانی تێدا نیە تیرۆری دەکەن!

مەسرور لێناگەڕێت ئەو قەڵایە لەبادینان دیوارەکانی خۆی داکوتێت..  مەحاڵە مەحاڵ !

ئاو بێنە و دەستت بشۆ

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟