هەواڵ
لە دهۆك ڕێگری لە گردبوونەوەیەك دژی سزادانی شێروان شێروانی دەكرێت
Wednesday, 07.26.2023, 03:07 PM
لەپارێزگای دهۆك ڕێگری لە بەڕێوەچوونی گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی دژی سزادانی شێروان شێروان دەكرێت و نوێنەری سزادراوانی بادینانیش دەڵێت: ئەم ڕێگرییە پێچەوانەی یاسایە لە هەرێمی كوردستان.
ئەیهان سەعید نوێنەری سزادراوانی بادینان بەشارپرێس-ی ڕاگەیاند: بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر چواری ئێوارە، پێنچ ڕێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی لەبەردەم دادگای دهۆك گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی دژی سزادانی شێروان شێروانی بكەن، بەڵام لەلایەن هێزەئەمنییەكانی شارەكە ڕێگریان لێكراوە.
نوێنەری سزادراوانی بادینان ئەوەشی وت: "بەپێی یاسا گردبوونەوە و خوێندنەوەی بەیاننامە لەهەرێمی كوردستان پێویستی بە ئاگاداركردنەوە نییە، بۆیە ڕێگریكردن لەم گردبونەوەیە پێجەوانەی یاساكانی هەرێمی كوردستانە".
ئاماژەی بەوەشكرد: لەچوارچێوەی ڕێگریكردن لە بەڕێوەچوونی ئەم چالاكییە، ڕێگری لە ڕووماڵی ژمارەیەك لەدەزگاكانی ڕاگەیاندن كراوە. بۆ گواستنەوەی وێنە و ڤیدیۆی گردبوونەوەكە، بەجۆرێك ڕێگری لەبەكارهێنانی مۆبایل لە ڕۆژنامەنووسانیش كراوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تهڤدا: ڕاستیا بۆیهرا تهقینا ترومبێلا ئهندامێ پاراستنا پارتی چیه؟
هێڕزڵ سورچی: شێروان شێروانی و سورانی مامە حەمە لە بری تابلۆی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە ئەمریکا
تەڤدا پرێس: ئەمریکا سزای بەسەر 14 بانکی عێراقیدا سەپاند لەگەڵ ئێران بە دۆلار مامەڵەیان کردووە
تەڤدا پرێس: وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا: دۆخى چالاکوانان و رۆژنامەنوسانی هەرێمی کوردستان جێگەى نیگەرانییە
تەڤدا پرێس: ئەیوب بارزانی: سێ بارزانییەکە خزمەتکاری دەوڵەتی داگیرکەریی تورکن
تەڤدا پرێس: شێروان شێروانی لەناو دادگا و لەپێش دادوەر چی ووت؟
تهڤدا: فیلمێکی کوردیی لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیی خەڵاتی باشترین فیلم دەباتەوە
تهڤدا: بۆ یەکەمجار وێنەێ جەلاد و بەرپرسێ زیندانا نهێنی یا سپیلکی بینن
مهكی ئامێدی: ل ڤان نێزیكا پارتی و ئێكهتی دوو جارا جڤین پێك ئیناینه
تەڤدا پرێس: ڕائید دلدار بەرپرسی ڕاستەوخۆی ئەشکەنجەدانی دەروونی و ئیداری عبدالرحمان ئەر و مزلوم داغە