لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ڕونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی

Saturday, 07.29.2023, 06:57 PM


سەبارەت بەم بابەتەی ئەمرۆ لە سۆسیال میدیا بلاوکرایەوە کەسێک لە تۆمارێکی دەنگی دا لە پال تیرۆرکردنی هەر دوو هاوژینەکەی خۆی ناوی ئێمەشی بە خراپ بەکارهێناوە بە مەبەستی لەکەدار کردنی کەسایەتی ئێمە، بۆیە بەم چەند خالە دۆست و نەیار ئاگادار دەکەینەوە.

١- دۆسیەی ئەم کەسە بەر لەوەی بگاتە لای ئێمە لە شوێنی تر بلاوکرابویەوە، لەسەر بلاوکردنەوەکەش دەسگیرکرابوو.

٢- دوای ئازاد بوونی پەیوەندی بە ئێمە کرد دوای گوێبستبوونی کێشەکە وە پرسیارکردن لە سەرچاوەکان بۆ دڵنیابوون  ئێمە تێگەیشتین دۆسیەێکی کۆمەلایەتی زۆر ئاڵۆزە، دەیان ڤۆیس میسجی ئەو لای ئێمەی کە خۆی ناردوویەتی دەردەخات کە ئەم  کەس باری دەروونی تەواو نەماوە،  بۆیە ئێمە خۆمان بە دوور گرت لەم کێشەیە، چونکە ئێمە زیاتر گرینگی بە کێشەی سیاسی و بەهەدەردانی سامانی گشتی دەدەین.
٣- ئێمە بۆ پاراستن و دووبارە دەسگیرنەکردنەوەی  نەچووینە پشت دۆسیەیەکە.
سەبارەت بەو تۆمەتەی کە خراوەتە پال ئێمە گوایە ئێمە پەیوەندیمان بەو کەسەوە کردووە  کە دۆستی خێزانی دووەمی تۆمەتبارە ئەمە دوورە لە راستییەوە، ئەگەر بەلگەی پێیە با بفەرمووێت بلاویبکاتەوە.
◀️ ئێمە لە رابردوودا دەیان ڤیدیۆ و وێنە وتۆماری دەنگی کەسە پلە یەکەکانی بنەمالەی بارزانیمان بلاوکردۆتەوە ئەگەر مەبەستی  خۆدەولەمەند کردنمان هەبووایە زۆر ئاسان بوو چەندین ئۆفەری خەیاڵی بنەمالەی بارزانیشمان رتکرۆتەوە.

🟠 مەکی ئامێدی
🟠 رەنجدەر گڕاوی

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟