لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

هاتنی كازمی بۆ هه‌رێم و عوقده‌ی تائیفی

Thursday, 09.17.2020, 04:13 PM


گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئێستای نێوماڵی كورد هه‌بوون و درێژه‌پێدانی ئه‌م ئایدۆلۆژیایه‌یه‌ كه‌ پارتی ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگای كوردی پێ ئاراسته‌ بكات بۆ دروستبوونی كێشه‌ی قه‌ومی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نیوماڵی شیعی دا ، پارتی ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر جۆریك بووه‌ ئه‌ندێشه‌ی تاكی كورد ناچار به‌ گوێرایه‌ڵی بۆ ئایدۆلۆژیاكه‌ی بكات ، پارتی توشی عوقده‌ی تائیفی بووه‌ ،ده‌ردی عوقده‌بوونی تائیفی به‌شێكه‌ له‌ فاشییه‌ت و ناسیزمی كوردی له‌ ناو بۆته‌ی حه‌ماقه‌تی قه‌ومیی دا، شاعیری به‌ناوبانگ المعرری ده‌ڵێت :هه‌موو ده‌ردێ ده‌رمانی هه‌یه‌ مه‌گه‌ر حه‌ماقه‌ت نه‌بێت که‌ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ چاره‌سه‌ری بکات خۆی تووشی ده‌رد ده‌بێت !
هاتنی كازمی بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ نمایشی سیاسی بێت یان خه‌مخۆری خه‌ڵك و گوێگرتن بێت له‌ داوا ڕه‌واكانیان پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا ،ئه‌و پیشوازییه‌ گه‌رمه‌ بۆخۆی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پارتی وه‌كو حیزبی دایك كه‌ خۆی به‌ پێشڕه‌وی كوردایه‌تی ئه‌زانێت فه‌شه‌لی هێناوه‌ له‌ سیاسه‌ت و له‌ بانگه‌شه‌ی كوردایه‌تی ، پارتی له‌ بواری كوردایه‌تیدا خاوه‌ن هیچ تیۆریێكی سیاسی و فیكری نیه ، ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌ ته‌نها دروشم و بانگه‌شه‌یه‌ بۆ كوردایه‌تی ، حه‌فتا ساڵی ته‌مه‌نی پارتی سوڕانه‌وه‌ بووه‌ له‌ بازنه‌ی (یاخیبوون – شكست- ته‌سلیمبوون) له ‌ئیستاشدا عوقده‌ی تائیفی قێزه‌ونترین ئاكتی سیاسی یه‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا .
ره‌خنه‌ی من له‌ پارتی و له‌و سیاسه‌ته‌یه‌ كه‌ به‌ درێژای زیاتر له‌ حه‌فتا ساڵی ته‌مه‌نی نه‌یتوانیوه‌ خزمه‌تی دۆزی كورد بكات و مافی هه‌موو كوردێكیشه‌ كه‌ لاپه‌ڕه‌كانی مێژ‌وو هه‌ڵبداته‌وه‌و ئەو ڕابردووە بەقوڵی بخوێنێته‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكات ، په‌لاماردانی كازمی ده‌رخستنی زوخاوی حه‌ماقه‌تی قه‌ومییه‌ و عوقده‌ی تائیفی یه‌ ،ئه‌مه‌ كۆله‌واری فیكره‌ له‌ سیاسه‌تدا كه‌ سه‌دساڵه‌ كوردی له‌ سه‌رده‌م دابڕیوه‌ و هه‌میشه‌ له‌دوای ڕوداوه‌كان‌ ماوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌م مێنتاڵه‌تییه‌ به‌شێكه‌ له‌و سیسته‌مه‌ خێڵه‌كییه‌ی ناو پارتی كه‌ كوردایه‌تی كردووه‌ته‌ دروشم و كوردبونیشی له‌زه‌لكاوی خێڵه‌كایه‌تیدا خنكاندووه.
ده‌وڵه‌تبوون بۆ كورد برینێكی ساڕێژنه‌كراوه‌و كات و وزه‌ی زۆری ده‌وێت بۆ ساڕێژكردن ،ده‌وڵه‌تی كوردی به‌ حه‌ماقه‌تی نه‌ژادپه‌رستانه‌ی كوردایه‌تی دانامه‌زرێت ، خۆشكردنی ئاگری شه‌ڕی قه‌ومی به‌تایبه‌ت له‌ نێوان (كوردو عه‌ره‌ب ) به‌شێكه‌ له‌ ئه‌جێندای توركیا و پارتی نه‌وتی پێدا ده‌كات ، پارتیش وه‌كو مالیكی و نوجێفی و عه‌بادی به‌شێكن له‌و گه‌مه‌ ئیقلیمییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئێران و توركیاوه‌ به‌نزین به‌سه‌ر ئاگری شه‌ڕی قه‌ومی و تائیفی و مه‌زهه‌بییدا ده‌كه‌ن ، به‌ڵام پارتی لایه‌نه‌ قه‌ومییه‌كه‌ی گرتووه‌ ، ئه‌وانه‌ی به‌ هاتنی كازمی ته‌نگه‌تاو بوون ، زۆر سه‌قه‌تن ! و كۆڵه‌واری فیكری و سیاسه‌ت و كوردایه‌تین

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟