لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ریفراندۆم، لەشكستەوە بۆ لەدەستدانی دەرفەتی سەدە

Sunday, 09.24.2023, 08:44 PM


ریفراندۆم تەنها شكستی پارتی نەبوو، بەڵكو هی هەموو ئەوانەش بوو كەبەشداربوون لەبڕیارەكە
تاكەكەس لەدوای ریفراندۆم بەڕوونی دانی بەشكستدا نا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بوو، بۆ مێژوو خۆی لەبەرپرسیارێتی ئەم شكستە نەدزیەوە
رۆژی ریفراندۆم ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی دەستنیشانیكرد
بەپێی مەنتقی ژیان، ئاساییە داننان بەشكست، ئەوەی نائاساییە عینادیكردن و شاردنەوەی شكستە.
لێكەوتەكانی ئەم شكستە، لەوكاتەوە دەستیپێكردووەو بەردەوامە، ئەم برسێتی و دەردەسەرییەی ئێستاش هەر لێكەوتەی ریفراندۆمە.
ریفراندۆم بەرئەنجامی تێگەیشتنێكی ستراتیژیی نەبوو، بەڵكو بڕیاردان بوو لەڕوانگەی بەرژەوەندی شەخسی و حزبی بوو
.
ریفراندۆم، لەشكستەوە بۆ لەدەستدانی دەرفەتی سەدە

ریفراندۆم خراپترین پرۆژەی شكستخواردووی بڕیاربەدەستان هەرێم بوو لەمێژووی گەلی كوردستان. لەلایەك دەرفەتێكی ئێجگار زێڕینی لەم گەلە لەدەستدا چونكە نامەكەی ریكس تیلەرسن زۆر بەنرختر بوو لەبەڵێنی بەلفۆر، چونكە هەم كات و هەم رێوشوێنی جێبەجێكردنی پەیمانەكانی تێدابوو، هاوكات پاشەكشەیەكی ئێجگار گەورە لەسەنگ و پێگەی قەوارەی هەرێم دروستبوو. بووە هۆی لەدەستدانی هەموو دۆستانی كوردو یەكخستنی هەموو نەیارو دوژمنانی ئەم میللەتە. لێكەوتەكانی لەوكاتەوە دەستیپێكردووەو بەردەوامە، ئەم برسێتی و دەردەسەرییەی ئێستاش هەر لێكەوتەی ریفراندۆمە.
پرۆژەی ریفراندۆم بەرئەنجامی تێگەیشتنێكی ستراتیژیی و بوونی زەمینەی زاتی و مەوزوعی نەبوو، بەڵكو بڕیاردان بوو لەروانگەی بەرژەوەندی شەخسی و حزبی. هەریەكە لەچاوی بەرژەوەندی حزبی و شەخسی لێی دەڕوانی.  بڕیاردانیش لەسەر ئەم پرۆژەیە لەلایەن كەمینەیەكی بڕیاربەدەست و دەستڕۆیشتووی هەرێم بوو لەدەرەوەی هەموو سیاقێكی قانونی و مەنتقی.
پرۆژەی ریفراندۆم بەتەنها پرۆژەی پارتی یان بارزانیی نەبوو، بەڵكو پرۆژەی هەموو ئەو لایەنانەش بوو كەبەشداربوون لەبڕیاردان لەپرۆژەكە، تەنانەت رۆژی ریفراندۆم لەلایەن ئەندامێكی مەكتەب سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەستنیشانكرا. بۆیە ئەو شكستە گەورە، تەنها شكستیی پارتی نەبوو، بەڵكو شكستی هەموو كەس و لایەنانەش بوو بەشداربوون لەبڕیاردانی ریفراندۆم كرد.
ئەم شكستە، شكستی سەدەبوو بۆ كورد. خەونی گەلێكی لەباربرد، میللەتێكی نائومێدو رەجاربڕای كرد، سەدەیەك قوربانیدانی كردە قوربانی بەرژەوەندی شەخسی و حزبیی، بۆیە دەبوو زۆر زوو هەم دان بەم شكستەدا بنرێت و هەمیش داوای لێبوردن لەخەڵكی كوردستان بكرێت.
تاكەكەس لەدوای ریفراندۆم بەڕوونی دانی بەو شكستەهێنا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بوو كە لە 2ی ئۆكتۆبەری 2017 دوای هەفتەیەك لە ریفراندۆم بەیانێكی دەركردو زۆر بەروونی دانی بەو شكستەدا هێناو داوای لێبوردنی كرد. چونكە خۆی بەشدارێكی سەرەكی بڕیاردانی ریفراندۆم بوو. من پێموایە كارێكی باشی كرد، لایەنی كەم بۆ مێژوو خۆی لەبەرپرسیارێتی ئەم شكستە نەدزیەوە، چونكە بەپێی مەنتقی ژیان، ئاساییە داننان بەشكست، ئەوەی نائاساییە عینادیكردن و شاردنەوەی شكستە.
من نازانم ئەو بەیانە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد خۆی نوسیبووی یان بۆیان نوسیبوو، بەڵام بەیانەكە لەوكات و تەوقیتە نرخی خۆی هەبوو، لایەنیكەم داننان بوو بەشكستێكی موحەقەق و دۆڕانێكی ئاشكرا. چونكە دوای دوو هەفتە لەو بەیانە، عیراق بەڕێككەوتن لەگەڵ تورك و فارس، بەهاوكاری هێزی ئێران پەلامارێكی سەرتاسەری خاكی هەرێمی كوردستانیداو روبەرێكی گەورەی داگیركرد لەكاتێكدا پێشتر ئەو شوێنانە هێزی پێشمەرگەی لێ‌ جێگیر بوو. هەر لەحەمرینەوە بگرە تا دەگاتە خوارووی شنگال.
رۆژ دوای رۆژ زانیاریی نوێ‌ لەبارەی ماجەرای ریفراندۆم و  رێككەوتنی 16ی ئۆكتۆبەرو لێكەوتەكانی دەردەكەوێت، هیوادارم بتوانم لەرۆژی 16ی ئۆكتۆبەر شتێكی نوێ هەبێت و بڵاویبكەینەوە.
"سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر"

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟