لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

گورگە بۆرەکان لە کەرکوک دوکانی کوردان دەسوتێنن

Wednesday, 10.11.2023, 08:26 PM


- ئەردۆگان لە رێگای رێکخراوێکی تیرۆریستیەوە، پیلانەکانی خۆی دەرهەق بە باشور ورۆژئاڤا ئاشکرادەکات!
- رێکخراوی ' عەهدی میللی یا میساقی میللی کە رێکخراوێکی تیرۆریستیە دوێنێ بەیاننامەیەکی بڵاوکردۆتەوە، تێیدا دەڵێت:
لە کاتێکدا هەڵۆ باڵ پۆڵاینەکانمان لە باکوری سوریا تیرۆریستان لەناو دەبەن، کۆماندۆ قارەمانەکانمان شاخەکانی باکوری عێراق وێران دەکەن. رێکخراوەکەمان رۆژ دەژمێرێت بۆ گرتنەوەی موسڵ و کەرکوک و حەلەب و هەولێر ،کە بەشێکن لە زێدی خۆمان.
دەنوسێت: پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە لە باکوری عێراق هەڵبوەشێتەوە و پێشمەرگەکان ببن بە قروجی(پاسەوانی گوند) بۆمان، کورد لە کەرکوک هیچ مافێکی نییە، ئاڵای هیلال و ئەستێرەش لەسەر قەڵای هەوڵێر دەبێت هەڵبکرێت، ئەگەر ئەوە زوو بەزوو جێبەجێ نەکرێت، گورگەبۆرەکانمان دەستوبرد دەکەن ژێرخان و سەرخانی باکوری عێراق وێران دەکەن. ژیان لە کورد و عارەب لە شاری دێرینمان کەرکوک دەکەینە دۆزەخ، یەک مافیان هەیە، ئەویش ئەگەر ببن بە خزمەتکاری تورکان لە چوارچێوەی میساقی میللی.
وەک پەیام ناردن، لە ١٠ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، پێنج ئامانجمان لە کەرکوک لەناوبرد، ئەگەر وەڵام نەدرێینەوە و ئامانجەکانمان نەیەتەدی، وەڵامەکانمان توندتر دەبێت.
یەک تورک یەکسانە بە جیهان
خوای گەورە تورک بپارێزێت
سوێندمان شەرەفی ئێمەیە.
ڕێکخراوی نیشتمانی AHD-I
--------------
- ئەم بەیاننامە هی ئەو رێکخراوە تیرۆریستەیە، ئەو کەسەش کە وێنەکەی لەگەڵ سەرۆکی پدک گرتووە، سەرۆکی ئەو رێکخراوە تیرۆریستەیە. گورگەبۆرەکان لە حەریر و لەچەند شوێنێکی دیکە سەربازگەیان هەیە، راهێنان بە بەرەی تورکمانی تیرۆریست و چەتەکانی رۆژ و زێرەڤانی دەکەن. سەرباری ئەوەش لە سەربازگەکانیان، درۆنەکانی ئەردۆگان دژی باشور بەکاردەهێنن.
- کاتێ ئەمەریکا و فەرەنسا و ئەوانی دیکە پێداگری دەکەن بۆ ئەوەی پێشمەرگە یەکبخرێت، سەرۆکی پەدەکە دژی دەوەستتەوە. پاش ئەو بەیاننامەیەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستە، بۆ رای گشتی ئاشکرابوو ، ئیدی تەمومژ نەما کە بۆچی سەرۆکی پەدەکە دژی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەیە. ئەردۆگان رێگای یەکخستنەوە نادات و تەعلیماتی بە سەرۆکی پەدەکەداوە کە پێشمەرگە وەک قوروجی(چەتە) بمێنێتەوە، لە خزمەتی سوپای داگیرکەری تورکیا بێت.
- جێگای باسە دوێنێ کۆمەڵێک دوکانی کوردان و عارەبانیان لە کەرکوک ئاگر تێبەرداوە.. بەڵگەڤیدیۆی ئەم کارە تیرۆریستیە لە کۆمێنت دادەنێم .
- وێنەکە: سەرۆکی پەدەکە وسەرۆکی رێکخراوە تیرۆریستەکە و سکرین شۆتی بەشێک لە بەیاننامەکەی ئەو رێکخراوە
نیاز حامید

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟