وتار
کورد لە نێوان ئابوری چین و ئەمریکادا
Sunday, 02.18.2024, 04:12 PM
هەموان شاهیدی شەڕێکی ماڵوێرانکارین لە پاش ئۆکراینا لە غەززە کە باڵی کێشاوە بەسەر گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ، زۆرینەی ناکۆکیەکانیش لە خاکی عێراقدا هەوڵی یەکلا بونەوەی دەدرێت ، هۆکاری سەرجەم ئەو جەنگە مل ملانێی ئابورییە .
پێشتر هەموان دەزانین بۆ بەستنەوەی ئاسیا بە ئەوروپاوە هێڵی ئاوریشمی چین لە ئارادبوو کە لەڕێگای کەنداوەوە بەعێراقدا تێپەڕ دەبوو بۆ تورکیا پاشان بۆ ئەوروپا .
بەڵام لە کۆبونەوەی جی ٢٠ کە لە مانگی سێپتەمبەری ساڵێ ڕابردوو لە هندستان ئەنجامدرا بە دەستپێشخەری وولایەتە یەکگرتوەکان و ئەوروپا پڕۆژەی هێڵێکی نوێ پەسەند کرا کە لە ئیماراتەوە دەست پێدەکات بەسعودیە و ئوردوندا تێپەڕ دەبێت و لە ئیسرائیلەوە دەگاتە دەریا پاشان بۆ ئەوروپا ، ئەو هێڵە نوێیە ئابوریە ئەو جەنگەی لێکەوتەوە کە ماڵی ملیۆنانی وێرانکرد و ئێستاش عێراق کراوەتە وڵاتی یەکلا کردنەوەی ناکۆکیەکان ، چین لە ڕێگای ئێران و ڕوسیا و تورکیاوە هەوڵدەدات ئەو جەنگە ئابوریە لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا یەکلا بکاتەوە .
بەڵام لێرەدا کورد بۆتە قوربانی ئەم جەنگە ، یەک لەوانەی کوردی خستۆتە ناو نیشانەکەوە تورکیایە کە هێڵی ئاوریشمی چینی لە عراقەوە بە ولاتەکەی دەگەیشت و قازانجێکی ئابوری زۆر بۆی هەبوو بەڵام بێ بەش بوو لەو هەلە ، ئێستا تورکیا بە جەنگی ئاو و بونیاتنانی نۆکەندی بەسرە و هێڵی ئاسنینی عێراق لە بەسرەوە بۆ زاخۆ هەموو هەوڵێکی خستۆتە گەڕ بۆ کۆتایی هێنان بە خودی هەرێمی کوردستان و سەرجەم هێزە کوردیەکان کە لە پێناو ناسنامە و پاراستنی دەستکەوتەکاندا تێدەکۆشن ،
سەرجەم ئەو هەنگاوانەی حکومەتی بەغدا کە بۆ کۆتایی هێنانی دەستکەوتی هەرێمی کوردستانە بە فشاری تورکیا بەڕێوە دەچێت ، هیچ بە دوری مەبینن لە ماوەی ساڵێکی داهاتودا گەر دادگای فیدرالی کۆتایی بە هەرێمی کوردستان هێنا ، بەڵام نابێت بیرمان چێت سەرجەم ئەم هەنگاوانە بە ئاگاداری و بەشداری دەسەڵاتدارانی خودی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت و خۆیان بەشێکن لێی .
لە ئێستادا مەرجی هاوبەشی ئابوری تورکیا لەگەڵ عێراق زەبردانە لە کورد و هاوبەشی کردنە لە ئۆپەراسێۆنی سەربازی و ڕێگا پێدانی هێرش و پەلامار و دروستکردنی سەربازگەیە ، پاش سەردانی وەزیری بەرگری تورکیا بۆ عێراق و هەرێم چاوەڕوان دەکرێت تورکیا بە هاوبەشی هەندێک هێزی عێراقی و کوردی دەست بە پەلکێشی و ئۆپەراسێۆنی نوێ بکات لە بەهاری ئەمساڵدا ، کە ئەوەش جگە لە زیان بۆ کورد هیچ قازانجێکی نیە و هەرێمیش دەهێنێتە لێواری مەرگ ، بە هەر هاوکاریەکی تورکیا لەلایەن هەر لایەنێکەوە هەڵکەندنی گۆڕە بۆ خودی خۆی و ستاتۆی هەرێمی کوردستان .
تورکیا سەرقاڵی جیهانی بە جەنگی ئابوریەوە قۆستۆتەوە بۆ جەنگی توانەوەو لە ناو بردنی کورد و کۆتایی پێهێنانی دەستکەوتەکانی ، گرنگە کورد لەم هاوکێشەیەدا وەک ڕابردوو لە سەردەمی شەڕی داعشدا هەڵەی سیاسی ستراتیژی نەکات و بە خواستی ووڵاتان هەڵسوکەوت نەکات وەک چۆن ڕیفراندۆمێکی شکستخواردوی ئەنجامدا بە کەللە ڕەقی لە سەدا ٥١ ی خاکی کوردستانی کردە قوربانی .
وەک پێشینان دەڵێن سوار تا نەگلێ نابێ بەسوار
سیاسیە کوردەکان سەرەڕای گلانی چەندین جارە ئەمجارە نابێ بگلێن و نەتەوەیەک و نیشتیمانێک بکەنە قوربانی ، چونکە گلانی ئەمجارە بۆ هەمیشەیی دەبێت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
مەکی ئامێدی: مەکی ئامێدی مەلا مستەفا مەسعود بارزانی بەردەوامە لەدەستگیرکردنی خەڵكی دەڤەری بارزان
تهڤدا: مارگارێت جورج سههلۆ چهوا و بۆچی ب فهرمانا كێ و بدهستێ كێ هاته كوشتن؟!
سهرتیپ جهوههر: كۆتاكان، لەنوێنەرایەتیەوە بۆ داردەستبوون
نیاز حامید: گورگە بۆرەکان لە کەرکوک دوکانی کوردان دەسوتێنن
سهرتیپ جهوههر: كورد لەسوریا، لەنێوان سیاسەتی ناڕۆشنی ئەمریكاو تێگەیشتنی ساختەی روسیا
تهڤدا: مامۆستایانی سنوری سلێمانی بهم شێوهیه وهڵامی هێرشهكانی عهلی عهونی دهدهنهوه
سەرتیپ جەوهەر: ریفراندۆم، لەشكستەوە بۆ لەدەستدانی دەرفەتی سەدە
قهیدار حسێن: دەسهەلاتێ تاکێ کوڕد یێ کریە د قەفەسەکا بێ ئومێدیێ دا
ئهیوب بارزانی: أقليم كردستان هل يشهد وضعا
نهزیر عهلی: دهۆک..گۆهەڕتنا هێزێ