هەواڵ
هێزی زێرەڤانی لەزیندانی چاکسازی کشایەوە.
Tuesday, 02.20.2024, 09:20 AM
ئەمڕۆ هێزی زێرەڤانی سەربە پارتی ، وادەکەی تەواوبوو لەزیندانی چاکسازی هەولێر کشایەوە ، کە لەدوای سوتاندنی زیندانەکە لە ڕێکەوتی ٧/١٢/٢٠٢٠ لەوێ جێگیرکرابوون ، هاوکات بەرلە شەش مانگ وادەکەیان تەواوبووبوو بەڵام بە بڕیاری وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی (کوێستان محمد) وادەکەیان بۆ شەش مانگ درێژ کرابوویەوە ، هاوکات وادەکەی عەقید هیممەت ئەرگوشیش تەواوبووە، لەئێستا مقدم محمد مارونسی ، بەڕێوبەری چاکسازی گەورانی دهۆک ، ئەمڕۆ بەکاتی لەشوێنی ئەو دەستبەکاربووە.
شایەنی باسە ئەمڕۆ بۆ زیندانیانی چاکسازییەکە وەک جەژنێک بووە ، چونکە زیندان کرابوو بە دەزگایەکی ئەمنی و سەربازگەیەک نەوەک تەنها بۆ زیندانیکراوان ، بەڵکو بۆ کارمەندانی کۆمەڵایەتیش ، هیممەت حاجی ئەرگوشی خاوەن کەسایەتییەکی ئەمنی عەسکەری بووە ، بەڵام فاشلبووە لە ئیدارەدان ، بەتایبەت بەرامبەر زیندانیانی بادینان ڕۆڵێکی خراپ و تعاملێکی توند و سیاسیانەی هەبووە لەگەڵیان ، وە نەیتوانیوە تۆڕە گەندەڵییەکانی ناو چاکسازی بنبڕبکات کە نیهاد گەردی بەرپرسی توێژەرانی کۆمەڵایەتی (برای حسیبە گەردی) خاوەنداریەتی دەکات ، کە هەژدە ساڵە لەو پۆستەدا ماوەتەوە و خاوەن تۆڕێکی گەندەڵی تایبەت بەخۆیەتی لەناو زیندان ، هاوکات حزب و لایەنی ئەمنی چاویان لێ پۆشیوە.
ئەمڕۆ دوای چوار ساڵ لە حجزکردنی دادگای هەولێر بڕیاری بێ تاوانی بۆ بارزان چەمچەماڵی دەکرد کەبەرپرسی جێبەجێکاری هێزی چاکسازی بووە وە بەتاوانی کەمتەرخەمی لەسوتاندنی چاکسازی گەورانی هەولێر لە ٢٠٢٠ەوە لەسەر سکاڵای نیهاد گەردی خرابوویە زیندانی ئاسایشی گشتی هەولێرەوە و ئەمڕۆ ئازادکرا ، لێرەدا پرسیار ئەوەیە دانانی بەڕێوبەری چاکسازی گەورانی دهۆک (مقدم محمد مارونسی) کۆتایی دێت بە گەندەڵی یاخود دەستپێکێکی دیکەیە بۆ گەندەڵی و جەهەننەمێکی دیکەیە بۆ زیندانیکراوان بەتایبەت زیندانیانی بادینان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: وتارەکەی زێباری لە بادینان نیشانی دا کە حیزب بە گرتن و ئەشکەنجەدان و تۆقاندنی نەیارانی ناتوانێت هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت
زانکۆ ناصر احمد بگ: ئەمڕۆ حەمەی حاجی محمود لەلایەن بەرپرسێکی یەکێتیەوە ڕاو دەنرێت
گۆهدار زێباری دوای ئازادبوونی یەکەمین پەیامی بلاوکردەوە
تهڤدا: ئێریڤان ئهو ژنه ئیزدیا ژلاێ پارتیڤه بڕهنگهكێ دی هاتیه ئغتصاب كرن
تهڤدا: ڕاكێشانی چهك بهرهو ئهندامی مهكتهب سیاسی یهكێتی لهلایهن ئهفسهرێكی سهر بهكوسرهت رهسول
تەڤدا پرێس: ئەمڕۆ 29 ساڵ تێپەردەبێت بەسەر تـــیرۆرکردنی شاعیر بەکر عەلی لە سلێمانی بە دەستی ئاسایشی یەکێتی
تەڤدا پرێس: بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنی دەیان بارە کەنالی یوتیوبەکەمان لە ژێر کۆنترۆلی ئێمەدا نەماوە بۆ ماوەیەکی کاتی
تهڤدا: نویترین دهركهڤتنا نێچیرڤان بارزانی ل مۆناكۆ
تەڤدا پرێس: ڕونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی
گۆڤاری باشور: شههید ڕێناس كێ بۆ و بۆچی و ژلاێ كێ ل 29_07_1993 هاته تیرۆركرن؟!