وتار
ئەمن و ئەنگۆ
Friday, 02.23.2024, 03:35 PM
ئەمن : شەوان دەچمە سەر جێگا مێشکم سافەو بە دە دەقە خەو چاوم دەگری و تا بەیانیش خەونی ئەرخەوانی دەبینم .
ئەنگۆ : شەو دەچنە سەرجێگا فکروهۆشو بیرتان لای پارە دزراوەکانتانە و تا بەیانی گەوزە گەوزو راستوچەپ دەکەن خەوتان ڵی هەڵگیراوە ! .
ئەمن : عەسران لەگەر منداڵو نەوەکانم بە حەلقە دادەنیشین و ماچەک لەو کچەزایەو ماچەک لەو کوڕەزایە بە سوعبەتی خۆش وفشقیات رۆژەکەم خۆش دەکەن .
ئەنگۆ: کوڕو نەوەکانتان لەمەلهاو دیسکۆیەکانی ئەستانبۆڵ و لوبنان وپاریس و جەزیرەکانی هاوای لەباوەشی سۆزانیان رۆژ دەکەنەوە ، خۆشتان لەناو ئەشکەفتی چیاکان لەترسی درۆن خۆتان حەشار داوە و ناوێرن سەریش دەرکەن !.
- ئەمن : ئێواران دەستی ژنەکەم دەگرم و لەچێشتخانەیەکی فولکەی زەراعە پێکەوە پێتزایەکی گەرم و نەرم دەخۆین .
ئەنگۆ : بە سەیارەی میکزەمین ودرع و بە پاسەوانی دەیان زێرەڤانیش ناوێرن لەجادەی شێست مەتریش نزیک ببنەوە !.
- ئەمن : برادەرەکی کۆنم ببینمەوە پێکەوە لەچایخانەی مەچکۆ دادەنیشین و خۆمان دەدینە بەر هەتاوی بەهارە خۆشەکەمان .
- ئەنگۆ : برادەرکی کۆنیشتان بێتە لاتان لەدوازدە ئیستعلاماتدا تەفتیشی ناو دەرپێیەکەشی دەکەن چونکە بێ متمانەن !.
- ئەمن : بمەوێ سەفەری شارێکی کوردستان بکەم ، بە سەیارەی کوڕەکەم سەفەری خۆم دەکەم و لەناو سەیارەش گوێ لە گۆرانیەکانی ئوم کەلسوم دەگرم .
- ئەنگۆ: کە سەفەر دەکەن دوو لیوای چەکدار مەتر بە مەتری رێگا دەتەنن ، لەترسی درۆنی ئێرانی و حەشدی شەعبی ئایەتی کورسی دەخینن !.
- ئەمن لە ژیانمدا دزیم نەکردیە و کەسم نەکوشتیەو مرۆڤەکم ئەزیەت نەدایە .
- ئەنگۆ: هەموو ژیانتان دزی و تاڵانی و کوشتوبڕو زوڵموزۆرداری بووە ، بۆیە لە ترسی دادگایی کردنتان ژیانتان لێ حەڕامکرایە !.
ئەمن : مرۆڤەکم خوا دەناسم لەخوا نەبێ لەکەس ناترسم .
ئەنگۆ : لەترسی دوعای مەزڵوومێک خەوتان لێزڕاوە !.
ئەوجا ئێستا پێم بڵێن ، کامەمان پاشایەو کامەشمان ژیانی کۆیلایەتی بەسەر دەبا ؟؟؟.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
مەکی ئامێدی: هەر مەسرور بارزانی نییە خەڵکی بێتاوان پەلکێشی دادگا دەکات وا خۆشی وەک تۆمەتبارێک ڕاپێچی دادگای واشنتۆن دەکرێت
رەنجدەر گڕاوی: کۆتاییەکەی راکردنە بۆ کۆشی بنەمالە
کارزان عەلی: کورد لە نێوان ئابوری چین و ئەمریکادا
مەکی ئامێدی: مەکی ئامێدی مەلا مستەفا مەسعود بارزانی بەردەوامە لەدەستگیرکردنی خەڵكی دەڤەری بارزان
تهڤدا: مارگارێت جورج سههلۆ چهوا و بۆچی ب فهرمانا كێ و بدهستێ كێ هاته كوشتن؟!
سهرتیپ جهوههر: كۆتاكان، لەنوێنەرایەتیەوە بۆ داردەستبوون
نیاز حامید: گورگە بۆرەکان لە کەرکوک دوکانی کوردان دەسوتێنن
سهرتیپ جهوههر: كورد لەسوریا، لەنێوان سیاسەتی ناڕۆشنی ئەمریكاو تێگەیشتنی ساختەی روسیا
تهڤدا: مامۆستایانی سنوری سلێمانی بهم شێوهیه وهڵامی هێرشهكانی عهلی عهونی دهدهنهوه
سەرتیپ جەوهەر: ریفراندۆم، لەشكستەوە بۆ لەدەستدانی دەرفەتی سەدە