لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و دەستگیرکردن و ترساندنی خەڵکی ناڕازی کوردستان گەیێندرایە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان

Wednesday, 09.23.2020, 09:34 AM


پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و دەستگیرکردن و ترساندنی خەڵکی ناڕازی کوردستان گەیێندرایە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان

دوێنێ ٢١/٩/٢٠٢٠ ڕاسپێردراوی لۆبی ڕێکخراوە کوردستانییەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ هیوا خۆشناو لەگەڵ بەرپرسی بیرۆی بروکسلی ڕێکخراوی "ئینتەرناسیۆنال ئالیانس" AIDL و سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و کەمینەکان "پۆست ڤێرسا" و کارمەندی دادگای بروکسل ئاندی ڤەرمۆوت کۆبوەوە و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، زیندانیە نایاساییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق/باشوور تاووتوێ کران.
لە کۆبونەوەکەدا هیوا خۆشناو سکاڵانامەیەکی ئاراستەی هەردو ڕێکخراو کرد کە ئەندامن لە نەتەوە یەکگرتوەکان و ناو و ناونیشانی سەرجەم گیراوەکانی بادینان، لایەنگرانی تەڤگەری ئازادی و سەرجەم چالاکوانەکان، یاساناسان و مامۆستایانی هەرێمی پێدان کە ماوەیەکە بە شێوەیەکی نایاسایی لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان دەستگیرکراون و هەنێکیشیان شوێنبزر کراون و مافی بەرگریکردن لە خۆیان نیە.
بەڕێز ڤەرمۆوت لە دیدارەکەدا ئەو ڕەفتارانەی پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستانی شەرمەزار کردن و نیگەرانی خۆی لە هەڵسوکەوتەکانی حکومەتی کوردستانی عێراق دەربڕی کە چەندین مانگە نەیانتوانیوە موچەی فەرمانبەران بدەن، کاتێک خەڵک داوای مافەکانیان دەکەن، لە ژێر ناوی جیاجیادا زیندانیان دەکەن و دەیانترسێنن.
ناوبراو لە درێژەی گفتوگۆکاندا سەرسوڕمانی خۆی لەبەرانبەر کردار و سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێم بە گشتی و پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەتی دەربڕی و بەم شێوەیە دوا:
"ئێمە لە نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوە جیهانیەکان تا دەگاتە پارلمانی ئەوروپا، شەوو ڕۆژ دەخەینە سەریەک بۆ ئەوەی دژی پێشێلکارییەکانی سیاسەتە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بوەستینەوە لە ڕۆژئاوا، باکوور و باشووری کوردستان، ڕای گشتی جیهانی گەیشتۆتە ئەو بڕوایە کە گەلی کورد قوربانییەکی زۆر و بوێرییەکی لەڕادەبەدەری دژی تێرۆریزمی داعش/ئەل قاعیدە و دەوڵەتە دکتاتۆرییەکانی ناوچەکە بەتایبەتی تورکیا داوە، دەبێ پاداشتی بدرێتەوە. لێرەدا زۆر سەیرە حزبێکی هەرە کۆنی کوردی لەسەر خاکی خۆیدا هاوکاری داگیرکەران دەکات و ناڕازییەکان کە دێنە سەرشەقامەکان بۆ دەرکردنی سوپای داگیرکەری تورکیا دەخاتە زیندان".
ئێمە داوادەکەین هەرچی زوە داوای لێبوردن لە زیندانییەکان بکرێت و دەست لەو سیاسەتە کۆنەی ڕژێمە دکتاتۆرییەکان هەڵگرن، ئەوە هەرگیز شایەستەی قوربانی و قارەمانی گەلی کورد نیە. هەروەها ناوبراو بەڵێنیدا لە ئاییندەیەکی زۆر نزیکدا لەو بارەیەوە سەرجەم پێشێلکارییەکان بگەیەننە یەکە بەیەکەی ئەندامانی پارلمانی ئەوروپا و لە نەتەوەیەکگرتوەکانیش دانیشتنێک لەو بارەیەوە سازبکەن.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟