هەواڵ
هەوڵی شکستخواردوی تیرۆری چالاکوانی تاراوگە مەکی ئامێدی
Friday, 07.17.2020, 12:21 PM
ئێمە وەکو دەزگای ڕاگەیاندنی تەڤدا پرێس، کە مەکی ئامێدی ئەندامێکی ئەو ستاڤەیە، بە هاوکاری و پشتیوانی تاك و ڕێکخراوەکانی دۆست و هاوبیرمان، ئاگاداری سەرجەم کەسان و ڕێکخراوی سێبەر و ڕێکخستنەکانی بنەماڵەی بارزانی دەکەینەوە کە مهكی یهعقوب ئامێدی، چالاكوانی سیاسی و ئەندامی کارگێڕی تەڤدا پرێسە، سەرجەم چالاکی و لە ناویاندا لایفەکانی بە هاوکاری و پشتیوانی و ڕاوێژکاری لەگەڵ دەزگاکەماندا ئەنجام دەدرێت.
ئاگاداری ئەو کەسانە و لایەنە مافیاییەکانی دەسەڵاتی هەرێم دەکەین لە تاراوگە، کە کاك مەکی ئامێدی یەکێکە لە ئێمە و هەر دەسترێژیەك بۆ سەر ئەندامێکمان بکرێت، دەسترێژیە بۆ سەر هەموان و بە هەوڵی تۆقاندنی شکستخواردونەتان بەرامبەر ڕەوەندی کوردی تێیدەڕوانین. ئێمە توندتر لەسەر کاری راگەیاندنی خۆمان بەردەوام دەبین و کاک مەکی ئامێدی بە بێ سانسۆر دەستکراوەتر دەبێت لەسەر ئاشکراکردنی مەلەفی خیانەت و دەستدرێژیی و دزیی و تاوانەکانی بنەماڵە و دەسەڵات.
دیسان لێرەوە رایدەگەیەنین، کە ئێمە بە پشتیوانی ئەندامان و لایەنگرانمان، مافیاکانی دەسەڵات لە تاراوگە ئاگادار دەکەینەوە، کە هەر کارێکی تاوانبارانە دژی هەر ئەندامێکمان بکەن، کە مەکی ئامێدی یەکێکە لەو ئەندامانەمان کاردانەوەی چاوەڕوان نەکراوەی زۆر توندمان دەبێت بەرامبەرتان. ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئێرە کوردستانی داگیرکراو نییە کە بە میلیشیا چەکدارەکانتان بەسەر خەڵکیدا باڵادەست بن. لەوەش ووشیارتان دەکەینەوە کە دەستی خەڵکی توڕەی کوردستان لە تاراوگە دوور لە پیاوکوژەکانتان بە ئاسانی پێتان دەگات.
ئاگاداری دڵسۆزان و رای گشتی دەکەینەوە، کە پاش لێکۆڵینەوەی پێویست و وەرگرتنی مۆڵەت لە دەزگا تایبەتیەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا سەبارەت بەو کەیسە، بە تەواوی بەڵگەکانەوە کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپا و وەزارەتەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئاگادار دەکەینەوە، هێندەی دیکە کار و هەوڵی تیرۆریستانەی پارتەکەی بنەماڵەی بارزانی لە تاراوگە ئاشکرا و ریسواتر دەکەین. هەروەها تەواوی بەڵگەکانیش دەخەینە بەردەم ڕای گشتی و میدیا بیانیەکان.
داواکارین لە تەواوی دەنگە شۆڕشگێر و ناڕازیەکانی کوردستان و تاراوگە بەردەوام بن لە سەرکۆنەکردن و ڕیسواکردنی هەوڵە تیرۆریستیەکانی پارتە مافیاییەکەی بنەماڵەی بارزانی.
دڵسۆزانی کوردستان دڵنیاتان دەکەینەوە، کە مهكی ئامێدی وەکو ڕابردو بە پێکەوەکارکردن لەگەڵ تهڤدا پرێس، بهلێن دهدات کە نەك هەر سارد نابێتهوه، بەڵکو زۆر بوێرانەتر سەرجەم ئەو دۆسیە پڕ لە شەرمەزاریانەی کە لەبەردەستدان و بە دەزگاکەمان دەگات لە ڕێگای لایف و دەزگاکەمانەوە دەخرێنە ڕوو بە بێ سڵەمینەوە و ترسێک لە هەوڵە تیرۆریستیەکانی ئەم خائینانەی کورد. ئێمە بهردهوام دەبین له ئاشكراكردنی راستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و هەوڵی بانده مافیایهكهی كوردستان و سهرانی بنهماڵه تاوانبارەکان و نۆکەرانی داگیرکەران.
سەرکەوتن بۆ بوێرانی گەلەکەمان و سەرشۆڕی بۆ دەسەڵاتی مافیایی و نۆکەرانی بێگانە.
دەزگای ڕاگەیاندنی
تەڤدا پرێس
17.07.2020
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس