لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

سکالاکەی ئەمریکا

دەشێ دادگاییکردنی سەرانی هەرێم لە ئەمەریکا ببێتە دادگای سەدە!

Monday, 04.29.2024, 11:50 AM


دەشێ دادگاییکردنی سەرانی هەرێم لە ئەمەریکا ببێتە دادگای سەدە!

ئەگەر هەر کەسێ  بێدەنگ بێت بەرامبەر بە گێڕانەوەی راستی ئەهریمەنێكی لاڵ بێت، ئەوە بێدەنگبوون بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی تاوان  داماڵینە لە هەموو بەهایەکی مرۆیی و گەردوونیەوە.

بەشی چوارەم

سەرەتا  ئاماژە بە ناوی چەند  تۆمەتبارێک  دەکەم  لەو ٥٢ تۆمەتبارانەی کە ناویان لە سکاڵای بەرزکراو بۆ دادگای فیدڕاڵی بازنەی کۆلومبیای واشنتۆن دی سیدا هاتووە:

١/  داوالێکراو دڵشاد یوسف:  سەرۆکی هێزی ئاسایشی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، پیاوکوژی دامەزراوەی بارزانیە و لە هەولێر نیشتەجێیە.

٢/ داوالێکراو عیسمەت ئەرگۆشی: سەرۆکی ئاسایشە کە دەزگایەکی ئەمنی کوردیە، پیاوکوژی دامەزراوەی بارزانیە و نیشتەجێی هەولێرە.

٣/ داواڵێکراو بارزان هێرشەرەش: پیاوکوژی  پارتی دیمۆکراتی کوردستانە کە بۆ دامەزراوەی بارزانی کار دەکات و دانیشتووی کوردستانی ئیراقە.

٤/ داوالێکراو ئازاد گەرماری:  بەرێوەبەری  نووسینگەی پاراستنە لە پارێزگای دهۆک، پیاوکوژی دامەزراوەی بارزانیە و لە شاری دهۆک نیشتەجێیە.

ئەمانەی  خوارەوەش هەندێک لەو تۆمەتانەیە  کە ئاراستەی تۆمەتباران کراوە و بە پێی ژمارەی پەرگرافەکان  ریز کراون:

٣٧٥- یەکێک لە پیاوکوژانی دامەزراوەی بارزانی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە ئێستا لەبەر دەستی بەرپرسانی پۆلیسی ئەڵمانیا دایە، دانی بە کوشتنی زیاتر لە  ٣٠٠ کەسی ناوە کە فەرمانی کوشتنەکەیان راستەوخۆ لەلایەن مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانیەوە دراوە.

٣٧٦-  بە پێی وتەی سەرچاوەی  مرۆیی نهێنی ژمارە ٢ کە دەستی رادەگات بە کاربەدەستە باڵاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە کە   کاتێک وەزیری پێشووی ناوخۆی حکومەتی هەرێم کەریم سنجاری -کە دایکی عەرەبە و باوکیشی کوردێکی موسڵمانە- قوتابی یاسا بووە، هاوکاری لە گەڵ برایانی موسڵمان کردووە، بەڵام ساڵی ١٩٧٣ رووی لە ناوچەی گەڵاڵەی نزیک لە سنووری ئێران کردووە. لەوێ بۆ بەڕێوەبردنی بەشێکی دەزگای پاراستن ئەرکدار کراوە. لە سەردەمی دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشدا پۆستی وەزیری ناوخۆی پێدراوە، ئەو کاتە تێمێکی تیرۆرکردنی پێکهێناوە  و بە فەرمانی بارزانی کوشتنی بەدەر لەیاسا ئەنجامی داوە.

٣٧٧- سەرچاوە مرۆییە نهێنیەکانی ژمارە ١، ٢، ٣، ٤ و ٥ کە راستەوخۆ دەستیان دەگات بە بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان رایدەگەیەنن   تۆمەتبار کەریم سنجاری کە هەمیشە لە ژێر  فەرماندەیی مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی دایە، بەرپرسیارە لە هەماهەنگی و بەکرێگرتنی بکوژە پیشەوەرەکان بۆ کوشتنی نزیکەی  ٥هەزار کەس لەوانە عەرب، کورد، ئێزدی، ئێرانی، ئەمەریکی و کەسانی دیکە بۆ هێشتنەوەی دەسەڵاتی بارزانیەکان بە سەر پارتی دیمۆکراتی کوردستاندا و بەردەوامبوونی دامەزراوەی بارزانی. ئەو کردارانەی کە ئەنجام دراون  بەدەرن لە هەموو یاسایەکی ئیراقی و نێو نەتەوەیی و نێو دەوڵەتیەوە و تۆمەتبار کەریم سنجاری  هەرگیز ئەو کردارانەی بە سەربەخۆ نەیکردووە، بەڵکو لە سەر  فەرمانەکانی تۆمەتباران مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی و وەیسی بارزانی  ئەنجامی داون.

٣٧٨- سەرچاوە مرۆیی نهێنی ژمارە ١١ جەخت لەوە دەکاتەوە کە کەریم سنجاری لە هەماهەنگیەکی خوازراو و زانینەوە پلانی لە گەڵ تۆمەتبار سیداد بارزانی داڕشتووە  بۆ چوونە ناو زیندانێکی سەر بە پارتی دیمۆکراتی کوردستان و فەرمانیان  بە پاسەوانانی ئاسایشی زیندانەکە  کردووە کە دەستدرێژی بکەنە سەر  بەندکراوێکی نێر بە ناوی ئەژی ئەحمەد کە لە پارتی هەڵگەڕاوە کە وەکو جۆرێک لە ئەشکەنجە پیادە کراوە. لە کاتێکدا تۆمەتباران سنجاری و بارزانی تەماشای ئەشکەنجە نامرۆییە دڕندانەیان کردووە و فیلمیشیان لێهەڵگرتووە.

٣٧٩-  زیندانیکراوێکی  بنەماڵەی بارزانی کە ناوی ئەشین عەبدولایە و بە شێوەیەکی نایاسایی دەستگیر و بەندکراوە، دواتر بە فەرمانی نایاسایی مەسرور بارزانی ناچار کراوە کە روو لە هەندەران بکات، سەرچاوەیەکی زیندووە و لە شاری شتورتگارتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە باس لەوە دەکات کە  بە تۆپزی و دڕندانە دەستدرێژی لەلایەن کەریم سنجاریەوە کراوەتە سەری، ئەو کەریم سنجارییەی  کە هەمیشە لە ژێر رابەری و ئاراستەکردنی مەسرور بارزانیدا هەڵسوکەوت دەکات.

٣٨٠- سەرچاوە مرۆییە نهێنیەکانی ژمارە ١، ٢، ٣، ٤، و ٥ رایدەگەیەنن تۆمەتباران مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی و وەیسی بارزانی پەیڕەوی هەمان  رێچکەی حیزبی بەعس دەکەن بۆ پەنابردنە بەر کوشتن بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆی کە  لەلایەن سەدام حوسێن نووسراوەتەوە و لێی شارەزا بووە. پیاوکوژەکانی وەکو تۆمەتبار دڵشاد حەسەن نەجار بەرپرسی هێزی ئاسایشی سەر بە حکومەتی هەرێمی کودستانی ئیراق لە هەولێر، تۆمەتبار عیسمەت ئەرگۆشی کە یەکێکە لە تۆمەتبارە باڵاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان، جێبەجێکارو سەرکردە و دارێژەری پلانی پەلاماردان  و بەرێوەبەری ئاسایشی سەر بە حکومەتی هەرێم لە کەرکوک، تۆمەتبار بارزان هێرشە رەش، پیاوکوژێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانە، تۆمەتبار ئازاد گەرماری، بەرێوەبەری  دەزگای پاراستنە لە دهۆک و  هاوکاربووە لە ئەشکەنجەدانی رۆژنامەوان وەداد دهۆکی بە بەکارهێنانی درێلی کارەبایی.

ئەم بەشە بە وتەکانی  یاریدەدەری جێبەجێکاری بەرێوەبەری هۆبەی تاوانکاری، سایبەر، وڵامدانەوە و خزمەتگوزاریەکان لە نووسینگەی لێکۆڵێنەوەی فیدراڵی ( ئێف  بی ئای)، تیمسی لانیەن کۆتایی دێنم کە دوای بڕینەوەی ٧٠ساڵ زیندانی بەسەر تاوانبار رۆس رۆجیودا کاتێ دەڵێت: ئەشکەنجە  لە ناو بەدترین تاوانەکان دایە کە ئێف بی ئای لێکۆڵینەوەیان لە سەر دەکات، بەڵام ئەگەر بوێری قوربانیەکە نەبوایە بۆ گێڕانەوە چیرۆکەکەی خۆی، مەحاڵ بوو تاوانبارەکە سزا بدرێت.

تاوانبار رۆس رۆجیۆ بە ڕەچەڵەک ئەمەریکیە لەسەر ئەشکەنجەدان و خنکاندنی  کارمەندێکی خۆی لە کارگەی بەرهەمهێنانی چەکی سووک لە هەرێمی کوردستان و هێنانی کەرەسەی چەک-دروستکردن لە دەڤەری زەرد، ئەو سزا قورسە لەلایەن دادگای فیدڕاڵی پێنسلڤانیاوە بەسەریدا سەپێندرا.

ئامادەکردن و وەرگێڕان لە ئینگلیزیەوە:

دلێر ئاکرەیی

تێبینی:   بە پێی مادەی ١١ی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ هەموو تۆمەتبارێک بێتاوانە تا  تاوانەکەی لە دادگایەکی داپەروەرانەی گەرەنتیکراوی کراوەدا  دەسەلمێندرێت..

سەرچاوە:

Case 1:24-cv-00278 Document 1 Filed 01/30/24 Page 1 of 332

لاپەڕە ١٧١- ١٧٤


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






بابەتی تر

دلێر ئاکرەیی: دادگای فیدڕاڵی ناوچەی کۆلومبیای واشنتۆن دی سی دلێر ئاکرەیی: دوا هەواڵ سەبارەت بە سكاڵای بەرزکراو دژ بە بەرپرسانی هەرێم تەڤدا پرێس: بازرگانێکی نزیک لە مەسرور بارزانی تاوانبارە بە پێدانی بەرتیل و مامەڵەی نایاسایی بە چەک بۆ چەند کەسێکی نزیک لە خۆی و لە مەسرور بارزانی مایکڵ ڕۆبن: هیوای بەهەڵەداچووی مەسرور بارزانی بۆ داخستنی کەیسی سندووقی قوربانیانی کوردستان تەڤدا پرێس: سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ واشنتن سکاڵایەکی دیکەشی لێکەوتەوە تەڤدا پرێس: پارێزەرانی سکاڵای سەدە دژ بە بنەماڵەی بارزانی نامەیەکی پڕ لە زانیاری بۆ دەیان بەرپرسی باڵای ئەمریکا دەنێرێت دلێر ئاکرەیی: دەشێ دادگاییکردنی سەرانی هەرێم ببێتە دادگای سەدە! تەڤدا پرێس: ستیڤن ستیوارت بەلگەکان حکومەتی ئەمریکا ، وەزارەتی بەگری پێ ، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا پێداوین تەڤدا پرێس: لەسەر سەردانەکەی مەسروور بارزانی نامەێکی هۆشداری و بیرهێناوە بۆ وەزیری دەوەی ئەمریکا نێرداوە تەڤدا پرێس: بنەمالەی بارزانی لە ترسی دادگا 2750 پارێزەران گرتووە بە فەرمیش لە دادگا خۆیان تۆمارکرد

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟