وتار
ساڵیادی شههید سلێمام موعینی و هاوڕێكانی له ڕێكهوتی 15\05\1968
Wednesday, 05.15.2024, 08:47 AM
له ساڵیادی شههیدی دهستی چاشایهتی ماڵی بارزانی شههید سلێمام موعینی و هاوڕێكانی له ڕێكهوتی 15\05\1968
سولەیمان موعینی قوربانی دەستی ئەوانەی هانای بۆ بردن
مەسعود بارزانی: ناچاربوین بیکوژین
تهواوی ناوهرۆكی ئهم تاوانه گهوره چۆن بووه؟
سولێمان موعینی ئەو شۆڕگێرەی هانای بۆ پارتی و برد و دواتر پارتی خۆی تەرمەكەی رادەستی ئێران كردەوە و بەناو شاردا گێڕایان و سەرۆکی ئێستای پارتیش دەڵێت ناچاربوین بیكوژین.
سولەیمانی موعینی، كوڕی محەمەد موعینی وەزیری ناوخۆی كۆماری كوردستان بوو، ساڵی 1933 لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە دوای ڕووخانی كۆماری كوردستان باوكی دەستگیردەكرێت و ڕادەگوێزرێت بۆ تاران.
ئەو ماوەیە بە دەربەدەری بەسەردەبەن و ئەم شار و ئەو شاریان پێدەكرێت لە مەهاباد و تەورێز و تاران خوێندوویەتی لە ساڵی 1953وە واتە لە تەمەنی 20 ساڵیدا لە چوارچێوەی رێكخراوی لاوانی حزبی دیموكرات بەشداری چالاكی سیاسی دەكات.
دوای بەشداری كردنی سولەیمان لە چەندین چالاكی سیاسی و سەربازی جارێكیتر وەك بارمتە باوكی دەستگیر دەكرێتەوە و داوای لێدەكەن سلێمان رازی بكات بۆ ئەوەی خۆی رادەستی دەوڵەت بكات بەڵام ئەو پیلانەیان ئەنجامی نابێت و پاش ماوەیەك دەیەوێت بەرەوتاران بڕوات لە رێگا دەستگیر دەكرێت و لەبەرامبەر بڕی 10 هەزار تمەن ئازاد دەكرێت.
دوای پهك كردنەوەی شۆڕشی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئەو بێهیواییەی كە خەڵكی رۆژهەڵاتی گرتبوویەوە بە روخانی دەوڵەتی كۆماری مهاباد، جارێكیتر سلێمان موعینی كە بە فایەق ئەمین ناسرابوو دەستدەكاتەوە بە بونیاد نانەوەی حزبی دیموكرات بە هاوكاری چەندین كەسایەتی بەناوبانگی دیكە.
سەرەتای جوڵاتەوەكەی لەساڵانی 1967 بۆ 1968 بوو سولەیمان موعینی (ناسراو بە فایەق ئەمین)، مەلا ئەحمەد شەڵماشی (ناسراو بە مەلا ئاوارە)، ئیسماعیل شەریفزادە، محەمەد ئەمین سیراجی، قادر شەریف، خەلیل شەوباش و عەبدوڵا ئیسحاقی ناسراو بە ئەحمەد تۆفیق و ژمارەیەكی تر لە هاوڕێكانیان كۆمیتەی شۆڕشگێڕیان دامەزراند.
لەو كاتەدا تەنها هێزی كوردی كە خۆی بە خاوەنداری كردن لە میراسی كۆماری مهاباد دەزانی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو بە ڕێَبەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی، ئەم گروپە رۆژهەڵاتیە لەگەڵ مەلا مستەفا دەستبەكار دەكەن و دەیانەوێت بە هاوكاری ئەوان بونیادی حزبی دیموكرات بنێنەوە.
هەر لەو دەمەدا رژێمی شای ئێران بە ترسانی لە كاریگەریەكانی موسەدیق لە ئێران و بونی ئەم گروپەش لە كوردستانەكەیدا مەترسی گەورەی دەبینی بۆیە رێكخراوی هەواڵگری ساواكی بەكارهێنا بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و تێكدانی ئەو گروپە.
هەر لەو ماوەیەدا بەهۆی هاوكاریەكانی ئێران بۆ مەلا مستەفا و سەركردەكانی شۆڕشی ئەیلول، داوایلێكردن ئەو گروپە رۆژهەڵاتیەی موعینی و مەلا ئاوارە سەرپەرشتی دەكەن لە گەورەبوون رابگیرێن..
یەكەم روبەڕبونەوەی پارتی بارزانی بهرامبهر موعینی و هاوڕێكانی
لە هەنگاوی یەكەمی پارتی بۆ روبەڕوبونەوەی سولەیمان موعینی و هاوڕێكانی بە هاوكاری ساواك دەستیان كرد بە ناوزڕاندنی لەناو خەڵكیدا، دواتریش بەناوی دادگایی كردنی شۆرهش و وەرگرتنی زانیاری بەشێوەیەكی نهێنی دەزگای پاراستن فەرمانی دەستگیر كردنی ئەو گروپەی دەركردبوو موعینی و هاوڕێكانی زانیاریان هەبووە ئەو بارەگایەیەان لە گوندی دێرێ بڕیارە پاراستن بیدات بەسەریدا بۆیە چۆڵی دەكەن و دوور دەكەونەوە.
هەرلەو كاتەدا كە پێشمەرگەكانی پارتی دەدەن بەسەر ئەو گوندەدا هاوسەرهكهی بهناوی (مریەم عومەری) و كوڕەكەی بناوی (سیامەند موعینی) دەستگیردەكرێن ، كه ئێستا سیامهند كوڕی ئهو شۆڕهشگێره، هاوسەرۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستانه و لەو كاتەی ئەو رووداوە رویداوە تەمەنی تەنها 8 ساڵ بووە بەڵام دەگێڕێتەوە لەلایەن ئەو پێشمەرگانەوە سووكایەتی زۆر بەمن و دایكم كرا، ئەو هێزەش كە هاتبوون كاتێك گەورەبوونم زانیم لەلایەن حەسۆ میرخان بەرپرسی پارتی لە قەڵادزێ و پشدەر سەرپەرشتی دەكران.
سەرچاوە مێژوویەكان دەگێڕنەوە موعینی نامەیەك دەنوسێت بۆ ئیدریس بارزانی، تیایدا دەڵێت، كوردایەتی وا نابێت، ئەگەر كوردستان بەو ژن و كوڕەی من ڕزگاری دەبێت ئەوا من ئەوان دەكەمە قوربانی، هەر لەو كاتەی مریەم عومەری و سیامەند لە سەنگەسەر دەستبەسەرن.
دوای ئەوەی شێخ لەتیفی حەفید، كە پێگەیەكی كۆمەڵایەتی و سیاسی گەورەی هەبووە، هاوكاری موعینی دەكات و و داڵدەی دەدات هاوسەر و منداڵەكانی لە دەستبەسەری رزگار دەبێت و بۆ ماوەیەك لە نزیك ماڵی شێخ لەتیفی حەفید دەمێننەوە.
ساواك بە چەندین نامەی بەردەوام داوا دەكات بارزانی و حزبەكەی هەرچی زووە ئەو كەسانە بكوژن و تەرمەكانیان رادەست بكەنەوە، پاراستنی پارتی بۆ ئەوە پلانی دانا لە كاتێكدا دەیزانی موعینی و هاوڕێیانی لە هەوڵدان بگەڕێنەوە بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان تا چالاكیان دژی رژێمی شا دەسپێ بكەنەوە، بۆیە پیلانێكی وردی دانا.
بهردهوامی بابهتهكه له كۆمێنت...تكایه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
دانیار ئەکرەم: کورد لە عێراقی نوێدا.!
ئەیهان سەعید: کێ پێویستی بە پیشەییبوون و ئامۆژگاری یە ؟ وەڵامێک بۆ سەرۆکی حکومەت
Karim Nader: Abuse of Facebook's use of artificial intelligence for content moderation
دلێر ئاکرەیی: دەشێ دادگاییکردنی سەرانی هەرێم لە ئەمەریکا ببێتە دادگای سەدە!
ئەیوب بارزانی: گواستنەوە لە ڕۆڵی شۆڕشگێڕییەوە بۆ چەتایەتی ( جاشایەتی )
دەسەڵات و سەروەت و سامانەکەی جێنتڵمانەکەی ئیعلام ...!
مەکی ئامێدی: الباراستن
تنويه بخصوص الصفحة المقلدة على فيسبوك وإخلاء المسؤولية
ئەیوب بارزانی: الانتقال من دور "الثورية" الى "الارتزاق"
زانکۆ ناصر احمد بگ: ژیانی ڕۆژانەی " مەسرور بارزانی "