سکالاکەی ئەمریکا
دەشێ دادگاییکردنی سەرانی هەرێم لە ئەمەریکا ببێتە دادگای سەدە!
Tuesday, 06.04.2024, 08:51 PM
دەسەڵات و گەندەڵی مژارێکە زۆر جار لە بوارەکانی وێژە و سیاسەت و مێژوو و فەلسەفەدا باسی لێوە کراوە و لێی وردبوونەتەوە. ئەمەش لەو بیرۆکەیە رەنگ دەداتەوە کە ئەوانەی لە پۆستی دەسەڵاتدان نەک تەنیا بەرگەی گەندەڵی ناگرن، بەڵکو ئەو کەسانەش بەرەو گەندەڵی رادەکێشن کە بۆ ئەو مەبەستە بە کاریان دێنن. گەندەڵیش لە هەموو روویەکەوە بەدکاری و بەدرەفتاری و ناپاکی و کردەوەیەکی ناشیرین و قێزەونە.
بەشی هەشتەم
سکاڵاکاران (داواکاران) دەیان کۆمپانیای سێبەر یان رووکاریان دەستنیشان
کردووە کە لێرەدا تەنیا باسی ژمارەیەک لەو
کۆمپانیانەیان دەکەم کە خاوەندارێتییان بە ناوی بارزانیە تۆمەتبارەکان، ئەندامانی
بنەماڵەی بارزانی، ئەندامانی بنەماڵە لە رێگەی ژن و ژنخوازییەوە تۆمار کراون و
لەلایەن تۆمەتباران مۆر، ریدەر، سانفرد،
کاپ، گەهۆ، سندی، سەروەر پێداوی و لاوین
پێداویەوە رێکخراون، کارگێڕیان بۆ کراوە و/ یان بەڕێوەبراون و کارئاسانیان بۆ کردووە
یان هاوکاری و هاوبەشیان کردووە لە رێڕەوی کارکردنەکەدا و هتد...
تۆمارە فەرمیەکان یان بەڵگە رسمیەکان وا نیشان دەدەن کە جۆناسن ئاڕ. مۆر و ئای ئێف ئێس وەکو بریکار
و/یان بەرپرسیاری لانیکەم ٨٣ قەوارەی یاسایین کە
لە نیویۆرک، دەلاوێر، واشنتن دی.سی، ئیندیانا، مشیگن، نۆرس کەرۆڵاینا و فلۆریدا تۆمار
کراون. مۆر بەرپرسی لانیکەم ٤٩ لەو قەوارانەیە کە ٣٦شیان لە دەلاوێر، شەشیان لە
ناوچەی کۆلومبیا، سێیان لە فلۆریدا و قەوارەیەک لە هەر یەک لەو چوار ویلایەتەی کە ماونەتەوە.
ئای ئێف ئێس-یش بریکار یان بەرپرسیاری لانیکەم ٣٦قەوارەیە کە ٢٧یان لە
ویلایەتی دەلاوێری ئەمەریکا و ٧ دیکەشیان لە ناوچەی کۆلومبیا تۆمار کراون.
بەڵگە فەرمیەکان نیشان دەدەن کە
تۆمەتبار جولی سانفردی بەردەستەی تۆمەتبار مۆر، بە بریکار یان بەرپرسیاری لانیکەم ٢٢قەوارەی چالاک و ناچالاک تۆمار کراوە کە حەوتیان لە ناوچەی
کۆلومبیا، ١١ لە ڤێرجینیا، ٢ لە نۆرس
کارۆلاینا، قەوارەیەکیش لە هەر یەک لە
فلۆریدا و تێکساسن. جولی سانفرد ناونیشانی ماڵەکەی خۆی یان ناونیشانی کۆمپانیا
یاساییەکەی مۆر بۆ پەیوەندیکردن بە هەر قەوارەیەک لەو قەوارانە بەکاری هێناون.
پێکهاتەی ئالۆسکاوی خاوەندارێتی کۆمپانیایەک لە خودی خۆیدا نایاسایی نیە، بەڵام لە نمونەی
سەرەوەدا بە ئاگایی و خواستەوە بۆ سپیکردنەوەی پارە و شاردنەوەی خاوەندارێتی و
خۆدزینەوە لە پابەندبوون بە مەرجە فەرمیەکانی تایبەت بە کاروباری بارزگانیەوە، ئەو
کۆمپانیایانە بەمشێوەیە رێکخراون و داهێنراون تا رەوایی یاسایی بە تاپۆکردنی ئەو
موڵکانە ببەخشن کە تاکە مەبەستیان
داپۆشینی خاوەندارێتی و پاراستنی نهێنی بنەماڵەکە و بە شاراوە هێشتنەوەی کاروباری بازرگانی و دارایی برا بارزانیەکان بووە، بۆیە کۆمپانیایەکی بیانی ( و سەرەتاش سندوقێکی متمانە) لە نێوان کۆمپانیاکانی (ئێڵ ئێڵ سی) ** و
خاوەنی سوودمەندی هەر موڵکێکدا تێخراوە، بۆ ئەوەی نەهێڵن هیچ کەس یان لایەنێکی
فەرمی بتوانێت پارچە زانیاریەکی بەدەستخراو و کاروبارە بازرگانییەکان بە یەکەوە
ببەستێتەوە. هاوکات ئەستەم و مەحاڵ بێت کە
لایەنە فەرمیەکان یان خەڵکەکە لە تەواوی مەودا یان بڕکردنی چالاکی و کردارەکان تێبگەن، ئەمەش بە گرتنەبەری
شێواز و نەخشە جیاوازەکان ئەنجام دراوە. مەبەستەکەش لێڵکردنی چالاکی و کردەوە نایاساییەکان بووە، تا
دەسکەوتە رێ-پێنەدراوەکانی دامەزراوەی بارزانی وەکو دەسکەوتی یاسایی وەردەکەون. خاوەندارێتی هەر موڵکێک وخانووبەرەیەک لە سەر کۆمپانیایەکی
رووکار تۆمار کراوە. ئەو کۆمپانیا سێبەرە نەناسراوانە، سیستەمی دارایی ئەمەریکییان
بۆ بەرژەوەندی خاوەندارە نەناسراوەکان
بەکار هێناوە. کۆمپانیای دەسبەسەراگر و کۆمپانیا هاوپشکە جیاوازەکان ماوە ماوە
میلۆنان دۆلارلەلایەن سەروەر پێداوی و لاوین پێداوییەوە پێیان گەیشتووە کە دوو
دەستەبەر و گەرەنتیکەری بیانین و بە رێگەی بانکە نێودەوڵەتیەکانەوە دەیان نارد
و زۆربەی جاریش بۆ کڕینی سامان و خانووبەرەکانی
ئەمەریکا بەکار دەهێنران و پارەکەش بە رێگەی بانکە ئەمەریکیەکانەوە دەدرا.
بەمجۆرە دامەزراوەی بارزانی ژمارەیەکی یەکجار زۆری کۆمپانیای هەمە
جۆری بە ناوی خەڵکانی دیکەوە تۆمار
کردووە و لە شوێنە جیاوازەکان
دایانمەزراندووە کە لە کۆتاییدا
دەسکەوتەکان دەڕژانە خەزینەی ئیمپراتۆریەتی دارایی و ئابووری ئەم دامەزراوەیە.
کۆمپانیاکان بوارە جیاجیاکان دەگرنەوە، لە بەخێوکردنی ئەسپی عەرەبی و
کاروباری باززگانیەوە بگرە تا دەگاتە کڕینی موڵک و خانووبەرە و خزمەتگوزارییە
جیاوازییەکانەوە . لە لاپەڕە ٣٢٤ تا لاپەڕە ٣٣٠ی سکاڵاکەدا ناوی دەیان کۆمپانیای بنەماڵەی بارزانی ریز
کراون، لەوانەیە رۆژگار دەیان و ئەگەر
نەڵێم سەدان کۆمپانیا دیکەش ئاشکرا دەکات.
پشکی شێری خاوەنی سوودمەندی ئەو دەیان کۆمپانیایانەی کە ئاشکرا کراون، بەر
موستەفا بارزانی و موکسی بارزانی کەوتووە و کەمتر ناوی مەسرور بارزانی و مەنسور
بارزانی بەدی دەکرێت؟!
ریزکردنی ناوی سەرجەم کۆمپانیاکان
لەوانەیە پێویست نەکات، بەڵام هەڵبژاردنی ناوی هەندێک لەو کۆمپانیایانە بۆ من
مایەی سەرنج بوو، بۆیە لێرەدا ئاماژە بە
ناوە کوردیەکانیان دەکەم:
١/کۆمپانیای دار بەرۆی کلۆر
کۆمپانیایەکی راسپاردەی سادەیە یان کۆمپانیایەکی بەرپرسیارێتی سنووردارە
لە ویلایەتی دەلاوێری ئەمەریکی تۆمار کراوە.
خاوەنی سوودمەند: موکسی بارزانی
بەرێوەبەری جێبەجێکار: جولی سانفرد
٢/ کۆمپانیای ئاگردانی کۆن
کۆمپانیایەکی راسپاردەی سادەیە یان کۆمپانیایەکی بەرپرسیارێتی سنووردارە
لە دوورگەکانی ڤێرجینی بریتانی تۆمار کراوە. ئەو دوورگانە ناوەندێکی
ناسراوی داراییە کە دەکەونە ناو دەریای کاریبیەوە.
تاکە خاوەن: کۆمپانیای جۆکارد لیمتد( سنووردار).
جۆکاردیش ناوی کەسێکە کە لە
سەردەمی خۆیدا گەورە چەتەیەکی دەریایی بووە.
٣/ کۆمپانیای بەردی کۆن
کۆمپانیایەکی خاوەن بەرپرسیارێتی سنووردارە و لە ویلایەتی ڤێرجێنیای
ئەمەریکا تۆمار کراوە.
خاوەنی سوومەند: موکسی بارزانی
ئەم جۆرە کۆمپانیانە لە پیشەسازی جیاجیادا کار دەکەن وەک خانووبەرە،
بیناسازی، وردەفرۆشی،خزمەگزارییەکان و هتد....
٤/کۆمپانیای ساباتی دارمێو
کۆمپانیایەکە لە ناوچەی کۆلومبیای واشنتۆنی پایتەخت تۆمار کراوە.
کۆمپانیای جاک سپارۆوی سنوودار خاوەندارێتی دەکات.
جاک سپارۆ کەسایەتیەکی خەیاڵی و پاڵەوانی سەرەکی زنجیرە فیلمی (چەتەی
دەریای کاریبییە). ئەکتەری ناسراوی
ئەمەریکی جۆنی دەپ رۆڵی سەرەکی پاڵەوانی
فیلمەکە دەگێڕێ بە ناوی کاپتن جاک سپارۆ.
٥/کۆمپانیای سێبەری دار بەرۆی پلە یەکەم
تەنیا ناوی کۆمپانیاکە نووسراوە و هیچ وردەکاری دیکە نەنووسراوە.
ئەم بەشەی سکاڵاکە بە دوو بەیت شیعری شاعیری ناوداری کورد هێمن مۆکریانی
کۆتایی دێنم کاتێ دەلێت:
.بەڵێ هەن و یەکجار زۆرن
بازرگانی فرمێسک و خوێن
چاوەڕوانی بەشی نۆوەم بن.
ئامادەکردن و وەرگێڕان لە ئینگلیزیەوە:
دلێر ئاکرەیی
تێبینی: بە پێی مادەی ١١ی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ هەموو
تۆمەتبارێک بێتاوانە تا تاوانەکەی لە
دادگایەکی داپەروەرانەی گەرەنتیکراوی کراوەدا
دەسەلمێندرێت..
** ئێل ئێل سی کورتکراوەی کۆمپانیای راسپاردەی سادەیە( کۆمپانیای بەرپرسی
سنووردارە).
یەکێکە لە گرنگترین جۆرەکانی کۆمپانیا کە تایبەتمەندی کۆمپانیا داراییەکان
و کۆمپانیا تاک-خاوەنەکان کۆ دەکاتەوە و شێوەیەکی یاساییە بۆ کۆمپانیا
بازرگانیەکان. هەروەها بژادەیەکی سەرنجڕاکێشە بۆ خاوەن کارەکان لە بەر ئەوە تێکڵاوێکە
لە پاراستنی بەرپرسیارێتی و نەرمی باج و
سادەیی کارکردن، بە تایبەتی لە ناو
کارگوزاریە بچووکەکان و کۆمپانیاکانی
تازەکار و وەبەرهێنەرانی خانووبەرەدا
رەواجی هەیە.
سەرچاوە:
BARZANI_COMPLAINT_REDLINE_FILED_5.13.24 (3).pdf
بڕگەی ٦٥٣ و ٦٥٤
لاپەڕەکان: ٣٢٥-٣٣١
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس