هەواڵ
حاجی چولی دەڵاڵە نوێیه‌كه‌ی "برا گه‌وره
Monday, 09.28.2020, 11:08 AM
مه‌سرور بارزانی، بە مەبەستی هه‌ڵخەڵەتاندنی ڕای گشتی به ناوی چه‌ند ده‌ڵاڵێكەوە خه‌ریكی كاری بازرگانیه، مانگانه پڕۆژه‌ی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت به‌ناوی كۆمپانیای جیاواز و ده‌ڵاڵه‌كانی خۆیه‌وه.
لەم ماوەیەی دواییدا کەسێکی نوێ ده‌ركه‌وتووه کە له بواری بیناسازی و بازرگانی زه‌وی و زار به دەڵاڵە نوێكه‌ی مه‌سرور بارزانی ناوی ده‌ركردووه.
حاجی چولی، بازرگانێكی كه‌مده‌ركه‌وته‌ی شاری دهۆكه، ئێستا له ناو خاوه‌ن عه‌قارات و پروژه نیشته‌جێیه‌كانی هه‌ولێریش بازاری گه‌رمه وخه‌ریكی دروست كردنی 5 پروژه‌ی بیناسازی و نشته‌جێی بازرگانیه له هه‌ولێر.
هاوکات له دهۆك خاوه‌نداری سێ پرۆژه‌ی هه‌مانشێوه‌ی هه‌ولێرە، کە ناسراون بە؛ روژستی، دهۆك تاوه‌ر، ولالاف ستی..
هەروەها له هه‌ولێر روژانه له سۆشیال میدیا و راگه‌یاندنه سێبه‌ره‌كانی پارتی ریکلام بۆ پرۆژه‌كانی ده‌كڕێت، له‌وانه‌ش (كومفورد ستی، لالاف سكای ڤی‌و، رامی تاوه‌ر، ئه‌ڤینو، لالاف ستی 1 و 2، ستار تاوه‌ر، سلاڤا ستی، كواترو، ..هتد.
چولی، پێشتر ته‌نها له رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی ده‌رمانه‌وه دەرکەوتووە، پاشان په‌لی كێشاوه بو وه‌به‌رهێنان له بواری بیناسازی. هاوکاتی گەشەی حاجی چولی کۆمەڵێك بازرگانی تر له ناکاو له شاری دهۆك به‌ره‌و لاوازی چون ، له‌وانه‌ش؛ (سه‌باح ملحه‌م، و حه‌جی نه‌زیر، و حه‌جی مه‌شهود) كه پێشتر زۆرینەی پڕۆژە بازرگانیه‌كانی دهۆك لەدەستی ئەواندا بوو، کە به‌شێك بون له ئه‌جێندای بازرگانیەکانی نێچیرڤان بارزانی.
بڵند بریفكانی، بازرگانێكی تره، كه به دەڵاڵە نوێیه‌كه‌ی مه‌سرور ناوی ده‌ركردووه، بەڵام هێشتان په‌لی نه‌كێشاوه بو هه‌ولێر و ته‌نها له دهوك سەرقاڵی هه‌مان پروژه‌ی هاوشێوه‌ی حاجی چولی، هه‌ردوكیان له ستێرگروپه‌وه نزیكن، كه سه‌ر به مه‌سرور بارزانی یه.(له‌راپورتێكی تردا زیاتر دەربارەی دەدوێین).
تەوای ئەو پڕۆژانەی حاجی چولی کە بەناوی ئەوەوەن لە شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ونه خۆشترین و گرانبه‌هاترین شوێنی هه‌ولێر، لەسەر شه‌قامه نوێکەی 120 نزیك بە فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، گه‌ره‌كی وه‌زیران، سه‌ربه‌ستی و پارك و ...هتد.
سەرباری تەواوی ئه‌و هه‌موو قه‌یران وكێشه ئابوریانه‌ی بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دروستكراوه و بەردەوام ده‌گوترێ حكومه‌ت مفلسه و چاوی هه‌ر له به‌غدایه بو موچه دابه‌شكردن، به‌ڵام كۆمپانیاكانی سه‌ر به مه‌سرور بارزانی و كومه‌لێك به‌رپرسە باڵاکانی تر له كاركردن به‌رده‌وامن و له گه‌شه‌ی ئابوری دان!
ده‌ركه‌وتنی ئه‌و دەڵاڵە نوێیە سێبه‌ریانەی مه‌سرور بارزانی، پێدەچێت به هۆی ئه‌وه‌وه بێت كه مه‌سرور نایه‌وێ له‌سه‌ر ستێرگروپ بكه‌وێت.
ستێرگروپ، كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاحی سه‌ر به مه‌سرور بارزانی یه، له بواره‌كانی سكیورتی و خۆراك و جگه‌ره و بیناسازی و نه‌وت وفرۆكه‌وانی و گواستنه‌وه و خێرخوازی و ئای تی یه‌وه كار ده‌كات و کۆنترۆڵی زۆرینه‌ی پرۆژه‌كانی حكومه‌تی كردووه.
هه‌ریه‌ك لە ؛ سه‌روه‌ر پێداوی، موكسی بارزانی، د.هونه‌ر بارزانی، لاوین مزوری، شیمال بارزانی و ...هتد، كاربه‌ده‌ستانی باڵای ستێرگروپی مه‌سرور بارزانین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس