هەواڵ
لە پەرلەمانی ئێراق، کۆمەڵێك لە پرسە گرنگەکانی تایبەت بە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان خرانە ڕو.
Monday, 09.28.2020, 01:19 PM
هەردو پەرلەمانتار غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین ڕایانگەیاند: '' داوای پێدانی راستەوخۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێممان كرد لە لایەن عیراق و هەر وەها دانیشتنێكی تایبەت لە پەرلەمانی عیراق لە سەر بە هێرشەكانی توركیای دادگیر كەر بۆ سەر هەرێمی كوردستان كرد...
دەقی بڵاوکراوەکەیان وەرگیراو لە پەیجی پەرلەمەنتار غالب محمد عەلی.
سەرۆكی پەرلەمان؛
- لە ڕاستیدا دەمەوێت لەسەر بابەتێكی گرنگ قسەبكەم ئەویش پابەندە بە ژیانی هاوڵاتیان و سەروەری عیراق و هەروەها ئاسایشی هەرێمی كوردستان، هێزی داگیركەری توركیا ڕۆژانە هەرسێ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەوڵێر و دهۆك و سلێمانی بۆمبباران دەكات ئێمە وەك بەشێك لە نوێنەرانی خەڵك پشت بەستن بەمادەی (٥٠) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق بە چەند نوسراوێك داوامان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردوە دانشتنێكی تایبەت ڕێك بخرێت لەسەر هێرشی توركیا بۆ سەر خاكی كوردستان هەروەها ٢١ بنكەی سەربازی توركیا هەیە بەشێوەیەكی نایاسایی لە هەرێمی كوردستان ، داواكارم لە بەرێزتان دانیشتینك تایبەت لە سەر ئەمبابەتە گرنگە بكرێت.
- بابەتی دوهەم باس لە خۆپیشاندانی هەرێمی كوردستان دەكەم ،كە رۆژانە مامۆستایان و فەرمانبەران خۆپیشاندان دەكەن چونكە ژیانی دارایان زۆر لە خراپیدایە و لە كاتی خۆیدا موچە وەرناگرن وەك فەرمانبەرانی عیراق نین . بۆیە داواكارم لە بەرێزتان كە داوا لە حكومەتی عیراق بكەن كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دور بخرێتەوە لە گێشەی نیوانی حكومەتی عیراق و هەرێمدا ، هەر وەها هەوڵبدرێت كە موچەی فەرمانبەرانی راستەقینەی هەرێم. راستەخۆ لە عیراق بدرێت چونكە ئەوە پارەی كە لە عیراق دێت بە ناو موچە ، فەرمانبەرانی هەرێم سودی لێ نا بینین. سوپاس.
تێبینی : لە سەر ئەم گفتوگوییەی پەرلەمانیە شەش پەرلەمانتاری پارتی كەوتنە وەڵامدانەو هێرش كردن وایان دەزانی پەرلەمانی كوردستانە ، داوای سرینەوەی قسەكانی ئێمەیان كرد لە پرۆتۆكۆڵ كە چی قسەكانی خۆیان سرایەوە چونكە نەشیاو بوو.
هەروەها هەردو پەرلەمانتار لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند :
"ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێوەیەکی نابەرپرسانەو بەدەر لە ئەتەکێتی کاری پەرلەمانتاری وەڵامی ئێمەیان دایەوە و بە چەندین زاراوەی نەشیاو کەوتنە تۆمەتارکردنی ئێمە و وەسفکرنی هەرێمی کوردستان بە باشترین ئەزمونی حوکمڕانی'' لەوە/ڵامدا هەردو پەرلەمانتار وەڵامیان دەدەنەوە بەوەی کە دەڵێن: پەرلەمانی عێراق دیوەخان نییە ئێوە کۆنترۆڵی بکەن، تەواوی بەشدارییەکەمان بەپێی دەستور و پەیرەوی ناوخۆ و گەیاندنی دەنگی هاوڵاتیانی خۆمان بو."
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: حاجی چولی دەڵاڵە نوێیهكهی "برا گهوره
تەڤدا پرێس: دادگاییکردنی بارزانی مێژووێکی دووبارە
کەریمی عەبدوڵا مارف: قوربانییەكان خۆیان ئەدوێن
پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و دەستگیرکردن و ترساندنی خەڵکی ناڕازی کوردستان گەیێندرایە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان
تەڤدا پرێس: دو پەرلەمەنتاری گۆڕان عەلی حەمە ساڵح و هۆشیار عەبدوڵا بۆچی ناوی تاوانباران ناهێنن؟!
تەڤدا پرێس: ھۆتێل و باڕی مشروبات و مەلھای (کاروان سەرا)ی لە عەنکاوە
تەڤدا پرێس: ئیبراهیم سلێڤانهیی نێزیكی ههیڤهكه دزیندانێ ڤهیه
تەڤدا پرێس: گەندەلیەکانی نەخۆشخانەی راپەرینی هەولێر
تەڤدا پرێس: تێوەگلانی کەسێکی تری نزیک لە نێچیرڤان بارزانی لە فەزیحەی نەخۆشخانەی منداڵانی کوردستان
عارف کەریم: گورزێکی کوشندە بۆ گیانی نەتەوە