لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

سکالاکەی ئەمریکا

سندوقی قوربانیانی کورد- راپۆرتی دادگا ژمارە پێنج

Monday, 07.01.2024, 12:00 AM


سندوقی قوربانیانی کورد بڕوایی بەوە هەیە کە داددپەروەری بەهێزترە لە چاوچنۆکی. کەچیدامەزراوەی تاوانکاری بەردەوامیبارزانی بڕوایی بەوە  نیە.


لەم راپۆرتەدا دوازانیاریتان پێڕادەگەیەنین سەبارەت بە سکاڵانامەکەی بەرزکراو بۆ دادگای ناوچەی کۆڵومبیای واشنتن دی سی پایتەخت، بە بەڵگە نوێیە سەرسووهێنەرەکانی سندوقی قوربانیانی کورد دژ بە حکومەتی هەریمی کوردستان، مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی، وەیسی بارزانی و ئەوانی دیکەکە  تەنها ئەو بەشەیسپیکردنەوەی پارە لە سەر ئاستی جیهان دەگرێتەوە لە سەروەت و سامانە دزراوەکەی دامەزراوەی تاوانکاری بەردەوامی بارزانی.

کارگێڕانی باڵای کوردستان سەروەر پێداوی و لاوین پێداویی برای کە  بەڵگەی تۆکمەیان لەسەرە و بریکاری سپیکردنەوەی پارەی مەسرور بارزانی و ئەندامانی خانەوادەی بارزانین و شیمال جەوهەر سالیحی بەرێوەبەری نووسینگەکەیان، هەر یەکەیان ناوی وەک هاوبەشی پیلانگێڕی تاوانکاری جیهانیی لە سکاڵانامەکەدا هاتووە.

بەڵگەکانی لای سندوقی قوربانیانی کورد کە پێشکەش بە دادگای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کراونوا دەریدەخەن کە سەروەر پێداوی، لاوین پێداوی و شیمال جەوهەر سالیح  سەرپەرشتی تۆڕێكی فراوانی نایاسایی قاچاخکردنی نەوت لە کوردستانەوە بۆ تورکیا دەکەن،کاری ساختەکردنی گەورەی  بەرهەمهێنانی جگەرە و ویسکی ئەمەریکیان کردووەو دوبەی یەکەم وێستگەی  سپیکردنەوەی پارەی پیس و پۆخڵە کە برایانی پێداوی پاسپۆرتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەکار دێنن  بۆ پاراستنی نشینگە گرانبەهاکانیان. ئەم چالاکیە نایاساییانە پەیوەندی بە قاچاخبردنی نەوتەوە هەیە بۆ تورکیا و ئێران بە کۆمەکی کۆمپانیا تورکیەکان و بارزگانە نێودەوڵەتیەکانی نەوت کە بنکەیان لە دوبەی و تورکیایە. بەڵگەکانی دەستی پارێزەرانی سندوقی قوربانیانی کورد دەریدەخەن کە  ئەوان دوبەی وەک چەقی پاککردنەوەی پارەی بەدەستخراو لە بازرگانی نایاساییدا بەکار دێنن کە بەهاوکاری هەندێک ئاسانکار لە بانکەکانی دوبەی سەر بە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ئەنجام دەدرێت.

بە پێی زانیارییەکان شیمال جەوهەر نەخشە-دانەری ساختەکردنی بەرهەمە جیاوازەکانە لە ئیراق.لە دوبەیش بە هاوبەشی لەگەڵ سەعد دۆسکیو براکەی،پارەکە پاک دەکەنەوە. هەروەها  سەعد دۆسکی و براکانی هەڵگری پاسپۆرتی دەوڵەتێكی ئەورۆپای رۆژهەڵاتن و مافی نیشتەجبوونیشیانلە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هەیە. بەڵگەکانی بەردەست سندوقی قوربانیانی کورد دەدرێتە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.

بەڵگەکانی دیکەش کە لای سندوقی قوربانیانی  کورد پارێزراون، دوو خاوەنکاری هەولێربە ناوەکانی باز کەریم بەرزنجی و براکەی مەحمود کەریم بەرزنجی دەستنیشان دەکرێن وەک دوو هاوپیلانگێری تاوانکار کە  پاڵاوگای نەوتی گروپی کار لە کوردستانبە ناویانەوە تۆمار کراوە و بەڕێوەشی دەبەن. داوا یاساییەکە، دادگا ئاگادار دەکاتەوە کە هەر دوو براکار بۆ مەسرور بارزانی و سەروەر پێداوی دەکەن،راپۆرتی کارەکەشیان بۆ هەر دووکیان بەرز دەکەنەوە وبەوەشتۆمەتبارن کە هاوبەشن لە دامەزراوەی تاوانکاری بەردەوامی بارزانیدا بۆ بەرێوەبردنی بازرگانی نایاسایی نەوت کە زۆربەینەوتەکە لەباکوری ئیراقە  و کارئاسانی بۆ سپیکردنەوەی پارەی دامەزراوەی بارزانی دەکەن کە ئەمەش پێشێلکردنی سزا نێودەوڵەتیەکان و یاسای ئیراقە. بەڵگەکان وا دەریدەخەن کە سەعد دۆسکیهەڵسووڕێنەری فرۆشگا ئازادەکان لە هەولێر، سەرپەرشتیار و هاوبەشی ساختەکردنی جگەرەو بەرهەمە کحولیەکانی  ئەمەریکیە، ئەویش بەهەمان شێوە راپۆرتی کارەکانی پێشکەش بە مەسرور بارزانی و سەروەر پێداوی دەکات. هەموو ئەم رەفتارە تاوانکارییانە، پێشێلکارییەکی گەورەی یاسای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە.

هاوکات ئەم ئاستە نائاساییەی گەندەڵی زیانێکی ئێجگار گەورە بە ئابووری کوردستانی ئیراق دەگەیەنێت.وەک بەشێک لە پیلانگێڕی تاوانکاری،ئەو فایل و تۆمارانەی کەوتوونەتە دەستی سندوقی قوربانیانی کوردپشتڕاستی دەکەنەوە کە مەسرور بارزانی،  لەگەڵ مەسعود بارزانی و وەیسی بارزانی و ئەندامانی بنەماڵەی بارزانیمانگانە سەدان هەزار دۆلاری  ئەمەریکیلەلایەن باز بەرزنجی، مەحمود بەرزنجی، سەروەر پێداوی، لاوین پێداوی و هاوپیلانگێڕانی دیکەوە پێیان دەگات. ئەمەشیانپێشکەش بە دادگای ئەمەریکا کراوە و ئێستا دەسەڵاتدارانی وڵاتە یەکگرتووەکان چاودێری دەکەن.

سەرچاوە ئاگادارەکان بە سندوقی قوربانیانی کورد دەڵین  سەروەر پێداوی ئەو کەسەیە کە ناونراوە بە سندوقی رەشی ئەو  زانیارییانەی  کە لە کوێ گشت پارە دزراوەکان شاردراوەتەوە، چونکە خۆی پارەکانی شاردووتەوە،  مەسرور بارزانیشلە بێدەنگکردنی بێهیوا بووە. بەڵگەکانی بەردەستی سندوقی قوربانیانی کورد کە لەلایەن دەزگاکانی راگەیاندنی واشنتن دی سی ناویان لێنراوە بەڵگەکانی پێداوی، گەنجینەیەکی زۆر گەورەیە کە دۆزراوەتەوە ووردەکاری تاوانەکانی بارزانی  تێدایە لە بواری ساختەکردن، قاچاخکردن، بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان و سپیکردنەوەی پارە، هەروەها وردەکاریدەیان هەژماری بانکی، سندوقەکانی  پشتیوانە و موڵک وماڵ لە خۆ دەگرێت کە بە پارەی تاوانکاری لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، دوبەی، لەندەن، دوورگەکانی ڤێرجینی بریتانی و شوێنەکانی دیکەی پارەدار کراون.

بە هۆی دوو ساڵ لە توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی ورد و قووڵ، لە گەڵداوا قانونییەکەی سندوقی قوربانیانی کورد دژ بە دامەزراوەی تاوانکاری بەردەوامی بارزانی، ئێستا ئەم بەڵگانە بە تەواوی لای حکومەتی ئەمەریکا زانراون و لە گەڵ دامودەزگاکانی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوەی تاوانکاری  و حکومەتەکانی دەوڵەتانی پەیوەندیدار دابەش دەکرێن، لەوانە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، عەرەبستانی سعودی و بریتانیا. هەروەها زانیاری ورد بە هەموو وردەکارییەکەوە بە خەڵکیش دەگات.

ئەو بەڵگانەی کە لەلایەن سندوقی قوربانیانی کورد و تیمی بەرفراوانکراوی پارێزەرانی کۆکراونەتەوە و پێشکەش بە دادگای ناوچەی کۆڵومبیای واشنتن دی سی کراون، مێژووییەک لە تۆقاندن و زۆرداری و تۆڵەسەندنەوەبەڵگەیی دەکات کەلەلایەن دامەزراوەی بارزانی بەرهەم هێنراوە.

چاوگە نهێنیەکانی  ناوخۆیی و دەنگۆیەکان لە هەولێر بە سندوقی قوربانیانی کورد دەڵێنکە بە کردەیی هەڕەشەکانی ئازارگەیاندن وتوندوتیژیدژ بە شایەتحاڵانی پەیوەندار بە سکاڵانامەکەوە دەستیان پێکردووە. بە تایبەتی سەروەر پێداوی کە سەرچاوە نهێنیەکانی  ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ترسیان لەوە هەیەکە بۆ بێدەنگکردنی،لەلایەن رژێمی بارزانیەوە بکوژرێت. خۆشبەختانە سندوقی قوربانیانی کورد هەزاران لاپەڕە لە بەڵگەکانی پێداوی بۆ دادگاکە لە شوێنێکدا پاراستووە کە لە ژێر چاودێری دایە.

سندوقی قوربانیانی کورد،دادگای فیدڕاڵی ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای ئاگادار کردووتەوە کە  شایەتحاڵە بەتواناکان رووبەڕووی هەڕەشەی تۆقێنەر دەبنەوەکە  سەلامەتی و ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە کە ئەمەش کارێکی باوی دامەزراوەی بارزانیە. هەوڵەکان دراون بۆ پاراستنی هەموو شایەتحاڵەکانتا دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە مسۆگەر بکرێت، دوور لە هەراسانکردن، تۆقاندن و هەڕەشەکان یان بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی گەواهیدەران.دادگای فیدڕاڵی وڵاتە یەکگرتووەکان ئاگادار کراوەتەوە کە لە کوردستانیئەمڕۆدا، بەرپرسانی ئەمەریکی و نەتەوە یەکگرتووەکان،تۆقاندنی شایەتحاڵەکان و کەسوکاری قوربانیان و شاردنەوەی  بەڵگەکان بە بەڵگەییان کردووە. راپۆرتە پەیوەندیدارەکانیش لە دەستی پارێزەرانی سندوقی قوربانیانی کورد دایە. دادگاکانی ئەمەریکا دەسەڵاتیان هەیە کە شایەتحاڵەکان بپارێزن تا دادگاییکردنێکێ دادپەروەرانە دەستەبەر بکرێت و هەر دەستێوەردانێک لەم پرۆسەی دادگاکەدا ببێتە هۆی گرتنەبەری رێکاری توند لەلایەن دادگای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە.

چاوەڕوانی بەشی شەشەم بن.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟