لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

پلانی پشت پەردەی سووتاندنەکانی هەولێر و کەرکووک چۆن داڕێژراون؟

Thursday, 07.04.2024, 12:28 PM



لەم  راپۆرتە بنکۆڵکاریدا زانیاری نەبیستراوتان  پێڕادەگەێنین

لە ١-٧-٢٠٢٤ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی هەر دوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق لە شاری بەغدا ڕایانگەیاند: «پەکەکە لە پشت سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر، کەرکووک و دهۆکە، پلانی تریشیانە هەبوو لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات تاوانی تریش ئەنجام بدەن». سێ کەس بە جلوبەرگی زەرد و بە چاو بەستراوەی برانە پێش کامێرای کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ناسنامەیان ئاشکراکران کەوا ئەندامی یەکەی ٧٠ و دژە تیرۆری یەکێتین و لەلایەنی پەکەکە و سەرپەرشتی کراون.
ئەو ڕووداوی ئاگرکەوتەنەوانەی کەوا ئەو کەسانەی پێ تاوانبارکراون، هەر یەک لە پارێزگای هەولێر: سووتانی بازاڕی لەنگە بۆ دوو جار لە ٢٧ی شوبات و ٨ی نیسانی ٢٠٢٤، سووتاندنی بازاڕی نیشتمان لە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤، سووتاندنی بازاڕی قەیسەری لە ٥ی ئایار ٢٠٢٤. لە پارێزگای دهۆک: سووتاندنی بازاڕی چەلێ لە ١ی نیسانی٢٠٢٤. لە پارێزگای کەرکووک: سووتاندنی بازاڕی قەیسەری لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤.

ئەو کەسانەی هێنرانە بەردەم کامێرا کێین و کەی گیراون؟

لەسەر ڕووداوی ئاگرکەوتنەکان سێ کەسیان هێنایە پێشی کامێراکان لە کاتێکدا چوار کەس گیراون، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون ناوەکانیان بەم شێوەیە:
١ .هونەر فەخرەدین کەوا وەکوو سەرپەرشتیاری گرووپ ناوی هێنراوە، کوڕی بنەماڵەی فەخرەدین ئەحمەد ئاغایی زەنگەنەیە، ئەم بنەماڵەیە بەناوبانگن و یەکێکن لە بنەماڵە دیار و نیشتمانپەروەرەکانی شاری کفری و دەڤەرەکەن و بەگوێرەی زانیاریەکانی ئێمە تەنانەت لەگەڵ عەرەبەکانی ناوچەکەش پەیوەندییان باشە و خاوەنی میوانخانەن و میوان پەروەرن. هونەر لەگەڵ ئەوەی پێشتر پێشمەرگە بووە لە هێزەکانی ٧٠ سەرقاڵی کاری ڕۆشنبیر و لێکۆڵەرەی بواری مێژوو بووە، هونەر خوێندکاری کۆلێژی یاسایە لە زانکۆی کەرکووک و لە بەرواری ٢٣-٥-٢٠٢٤ واتە چوار ڕۆژ دوای ئاگرەکەی قەیسەری کەرکووک کاتی لە هۆڵی تاقیکردنەوە دەردەکەوێت، لەلایەنی هێزێکی سەر بە دەزگا هەواڵگرییەکانی عێراقەوە دەستگیر دەکرێت، هەمانکات دەگوازرێنەوە بۆ بەغدا و هەر لە ڕۆژی دەستگیرکردنیەوە لە بەغدا گیرابوو و لەویش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرد، لە کاتێکدا ڕووداوی سووتاندنەکە لە کەرکووک بووە. بە گوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەت هۆکاری ئەوەی کەوا هونەر وەکوو سەرپەرشتیاری ئەم گرووپە دیاری کراوە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کەوا برایەکی هونەر بە ناوی دەشتی ئەفسەرە لە دژە تیرۆری سلێمانی یەکێتی، هەروەها برایەکی تریشی ماوەیەک گەریلایی پەکەکە بووە، بۆیە لەسەر ئەو ئەساسە ئەم سیناریۆیە داڕێژراوە و تایبەتی هونەر کراوەتە ئامانج بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان پەکەکە و دژە تیرۆری یەکێتی بۆ ئەم ڕووداوە دروست بکەن.
٢. هونەر محەمەد جەمال، وەکوو کادیری پەکەکە ناوی هێنراوە، بەڵام ئەم کەسە هیچ پەیوەندییەکی ڕەسمی بە پەکەکەوە نییە و بە پێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن پێش چەند ساڵێک لەگەڵ ڕێکخراوی گەنجانی وڵاتپارێز کاری جەماوەری کردووە و بەشداری خۆپیشاندانەکانی دژی داگیرکەری کردووە.
٣. محەمەد نەجات، کارمەندی دژە تیرۆری سلێمانییە.
٤.سیروان، کارمەندی دژەتیرۆری سلێمانییە.

کۆمیتەی هاوبەشی هەواڵگری عێراق، میت و پاراستن ڕۆڵیان چییە لەم کارەدا؟

لە سەردەمی سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی دا لە نێوان هەواڵگری نیشتمانی عێراق (کەسە نزیکەکانی مستەفا کازمی)، میت و پاراستن دا کۆمیتەیەکی هاوبەشی هەواڵگری دروست کرا، ئەرکی سەرەکی ئەم کۆمیتەیە لێدان بوو لە نەیارەکانی ئەم سێ لەلایەنە وەک پەکەکە، یەکێتی و حەشدی شەعبی. سنووری چالاکییەکانی ئەم کۆمیتەیە بەغدا، دیالە، کەرکووک و مووسڵ - شنگال بوو. چەندین کادیر و لایەنگری پەکەکە لەلایەنی ئەم گرووپە کرانە ئامانج و کوژران، گوومان دەکرێ کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانیش لەلایەن ئەم گرووپەوە بووە، هەروەها دەگوترێت لێدان لە کێڵگەی غازی کۆڕمۆریش لەلایەن سیخوڕ و ئەندامانی ئەم کۆمیتەوەیە بوو و ئێستا چەند کەسێکیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی و بە‌‌غداوە گیراون، هێشتا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن. هەروەها ناوی سەرپەرشتیارانی ئەم کۆمیتەش پارێزراوە لەبەر ڕەوشی ئەمنی، چونکە ئەو کەسانە بە مستەفا کازمییشەوە هەندێکیان ڕایان کردووە و خۆیان شاردووتەوە چونکە داواکراوی دادگای حکومەتی فیدراڵن. سەرچاوەکە ئەوەشی پێی گوتین، سیناریۆی ڕووداوی سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر، دهۆک و کەرکووکیش لەلایەن ئەم کۆمیتەوە دارێژراوە و هەندێک کاربەدەستی ناو حکومەتی عێراق و هەواڵگری عێراق بە هاوبەشی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان – ئاژانسی پاراستن ئەنجامدراوە. بەپێی زانیارییەکان سەرپەرشتیارانی ئەم کۆمیتەیە لەنێوان هەولێر و هەندێک وڵاتی تایبەتی کەنداو هاتووچۆ دەکەن. هەروەها زانیاری هەیە کە ئاژانسی پاراستن هەندێک کۆمیتەی هاوبەشی هەیە، بێگومان لە کاتی خۆیدا ئەوانیش بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.

پەیوەندی ئەم ڕووداوە بە هاتنی ئەردۆغان و ڕێکەوتنی لەگەڵ حکومەتی عێراق چییە؟

لە بەرواری ٢٢ی نیسانی ئەمساڵ سەرۆک كۆماری تورکیا ئەردۆغان، سەردانی بەغدا و هەرێمی کوردستانی کرد. لە بەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و لەسەر ٢٠ خاڵ ڕێککەوتن و هەندێک لەو خاڵانە لە بواری ئەمنی و هەواڵگری بوون، تایبەت لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان. لە ڕێکەوتنی هەر دوو حکومەتی تورکیا و عێراقدا ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هەواڵگری و سەربازی دروست کراو و ئەرکی چاودێریکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورکیا دەبێت، لەڕووی هەواڵگری و هێزی ئاسمانییەوە هەر دوو دەوڵەت هاوکاری یەکتری دەبن. لەسەر چۆنیەتی کارەکانی ئەو ژوورە هاوبەشە لەسەر ١٧ خاڵ ڕێکەوتن. ناوی ئەو کەسانە و ئەرکەکانیان بەردەستن، لە کاتی پێویستدا راوەستەیان لەسەر دەکەین. ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ واتا چەند ڕۆژ پێش ئێستا، بەرپرسێکی باڵای میت سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسیارانی هەواڵگری و ئەمنی عێراق کۆبوونتەوە، ئەو بەرپرسیارەی میت نیگەرانی حکومەتی تورکیایی بە عێراق ڕاگەیاندبوو لەمەڕ پێکنەهێنانی هەندێک خاڵی ڕێکەوتنەکە. حکومەتی عێراقیش لەبەرانبەر نیگەرانییەکانی حکومەتی تورکیا و ڕازیکردنیان ئەم ڕووداوانەی خستۆتە ئەستۆی پەکەکە.

یەکێتی ئاگاداری ئەم ڕووداوە بوو؟

بە گوێرەی سەرچاوەکانمان یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە یەکەم ڕۆژی دەستگیرکردنی ئەو ئەندامانەی، کەوا لە بەشی ئەمنی کار دەکەن ئاگادار بوو و بە شێوەیەکی نهێنیش لەسەر خەت بوو لەگەڵ حکومەتی عێراقی. هەتاکوو هۆکاری گواستنەوەی ئەو کەسانەش لە کەرکووکەوە بۆ بەغدا لەسەر داوای یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بووە، چونکە یەکێتی گومانی وا بوو ئەگەر ئەو کەیسە لە کەرکووک بمێنیتەوە، تورکیا و پارتی لە ڕێگەی بەرپرسانی ئەو شارە کەوا هاوکاری ئەو دوو لایەن دەستوەردان دەکەن و بەسەر یەکێتی دا دەشکێتەوە. بۆیە لە ئاستی باڵا دەستوەردانی کردبوو ئەو گیراوانەی گواستەوە بۆ بەغدا، دەیویست لەلایەنی هێزە شیعەکانەوە ئەو بابەتە چارەسەر بکات. بڕیاریش نەبوو حکومەتی عێراق ناو و ئەرکی ئەو کەسانەش ئاشکرا بکات، بەڵام دوای هاتنی ئەو بەرپرسیارەی میت هەموو شتەکان گۆرانکاریان بەسەردا هات، بەرنامەکەیان هەڵوەشایەوە. بە پێ ئەو زانیارانەی لە کەسانی نزیکی گیراوەکانەوە وەرمان گرتووە، بۆ ئازادکردنی ئەو کەسانە بەرپرسانی یەکێتی لەسەر خەت بوون و کاری جددی کرابوو و بەڵێنیش درابوو کەوا ئازاد بکرێن.

ئاژانسی پاراستن چۆن پێشتر ئامادەکاری بۆ ئەم ڕووداوە کردبوو؟

پارتی و پاراستن پێش چەند مانگێک ئامادەکاریان کردبوو بۆ ئەم سیناریۆیە و بۆ ئەوەش داوای هاوکاریان لە میت کردبوو. لە کۆبوونەوەی هاوبەشی میت و پاراستن لە مەسیف سەڵاحەدین لە ٢٦-٢-٢٠٢٤ بە سەرپەرشتی وەیسی بارزانی، باسی ئەوە کرابوو چۆن ئەم ڕووداوانە بەسەر پەکەکە دا ساغ بکرێتەوە؟ چونکە پارتی و بەتایبەتی پاراستن باش دەزانن کێ ئەم ئاگرانە دەکاتەوە و کێ لە پشتێتی، بەڵام ناوێریت دەنگ بکات و دەیزانی ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەکانیش هەر بەردەوام دەبن، هەر بۆیە لە سیناریۆیەک دەگڕان و بەسەر پەکەکەی دا ساغ بکەنەوە. چەند ڕۆژی دوای ئەو کۆبوونەوەیە لە ٢-٣-٢٠٢٤لە بەشی نهێنی ماڵپەڕی دارکا مازی کەوا ماڵپەڕێکی هاوبەشە لەلایەنی پاراستن و میتەوە بەڕێوەدەچێت، بابەتێک بە سەردێڕی (ناونیشانی IP ڕێکخراوی «عەهدی - ملی» کە بەرپرسیارێتی ئاگرەکەی لەنگەی هەولێری گرتووەتە ئەستۆ، ڕۆژئاڤایە) بڵاوکرایەوە. لەو ڕاپۆرتە تایبەتەدا وردەکاری پلانی پاراستن و میت هەیە بۆ سیناریۆیەکەیان و ڕووداوی ئاگرەکە بخەنە ئەستۆی پەکەکە، هەر بۆیە لە سەرەتاوە ئاماژە و زانیاری هەواڵگریش هەبوو کەوا پاراستن دەیەوێت بکەری سەرەکی ئاگرەکە بشارێتەوە، چونکە دەزانێ ناتوانێت ڕێگریان لێ بکات و بۆیە دەیانخاتە ئەستۆی پەکەکە.

هەواڵگری پەکەکە ئاگاداری ڕووداوەکە بووە؟

بەپێی ئەو زانییارانەی کەوا لەناو پەکەکەوە بەدەستمان کەوتووە، هەواڵگری پەکەکە ئاگاداری سیناریۆیەکی لەو شێوەیە بووە و زانیاری پێشوەخەتی بەدەست کەوتوە لەناو پارتی، کەوا لەسەر ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند کەسێک دەستگیر دەکرێن و وەکوو ئەندامی پەکەکە دەیانهێننە سەر تەلەفزیۆن و دەڵێن، پەکەکە ئەو کارانەی ئەنجامداوە. پەکەکە لەبەر ئەوەی ڕۆژەڤێکی تر لە باشووری کوردستان دروست نەبێت و خەڵکی لە ڕۆژەڤی هەڵبژاردن و داگیرکەری و کێشەکانی حکومەتی هەرێمی دوور نەکەونەوە، وای بە باش زانیوە کەوا لە ڕاگەیاندنەکان باسی نەکات. وەکوو تریش پەکەکە باوەڕی بەوە نەبووە، کەوا حکومەتی عێراقیش بەو شێوەیە و لە ئاستی باڵادا بەشداری ئەو سیناریۆیە بێت. هەر بۆیە دوای کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و بەغدا کردەوەی سووتانی بازاڕەکان  خستنە ئەستۆی پەکەکە ، کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کەجەکە ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردووە کەوا پەکەکەی پێ تاوانبارکرابوو، وەکوو بێ بەختی پێناسەی کردبوو.
بۆ چی پەکەکە و یەکێتی تاوانبارکران؟

هۆکاری تاوانبارکردنی یەکێتی و پەکەکە پەیوەندی لەلایەک بە شەڕی پەکەکە و ئۆپەراسێوونی دەوڵەتی تورکیاوە هەیە لالەیەکی تریش پەیوەندی نێوان ئێران و یەکێتیشەوە هەیە. پێشتریش دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگەی سیخوڕەکانی پاراستن لە ناو یەکێتی زانیاری وەرگرتبوو کەوا لە ڕێگای فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە هاوکاری دەگەیەنرێتە پەکەکە و چەندین جار هەڕەشەی لە یەکێتیش کردبوو، هەروەها گەشتی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تورکیاشی ڕاگرتووە. هەڵبەت ئەو هۆکارانەی کەوا دەوڵەتی تورکیا باسی دەکات هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشە بە سەرکردایەتی ئەمریکا و بە فەرمی بۆ هێزەکانی سووریایی دیموکراتی دەنێریت. بەڵام لەم چەند ڕۆژەی دوایدا لە ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی بابەتێک بڵاوکارەیەوە، گوایە ئێران و یەکێتی سیستەمی بەرگری ئاسمانیان بە پەکەکە داوە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە. میت و پاراستن پلانیان وایە بەم ڕووداوە پەیوەندی و لینک لە نێوان ئێران، یەکێتی و پەکەکە دروست بکەن، هەروەها تۆمەتباریان بکەن بەوەی هێزەکانی سووریا دیموکرات  لایەنگری ئێرانن و ئەمریکاش هاوکارییەکانی پێیان دەدا بوەستێنێ

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: هێلکە لێدان لە مەسروور بارزانی گەیشتە کوردستان تەڤدا پرێس: سوپای تورک بۆ داگیرکارییەکانی داوای هاوکاری لە خەڵکی بادینان دەکات تەڤدا -پرێس: مەسرور بارزانى هاوبەشى ئێرانە لەچالاکى گواستنەوە ماددەى هۆشبەر بۆ ئەوروپا تەڤدا -پرێس: مەسرور بارزانى هاوبەشى ئێرانە لەچالاکى گواستنەوە ماددەى هۆشبەر بۆ ئەوروپا تەڤدا پرێس: ئەدهەم بارزانی سكالای یاسایی دژی پارتی تۆمار دەكات تەڤدا پرێس: ڕێواس فایەق سەرۆکی پیشووی پەرلەمان: هێمن هەورامی و مونا قەهوەچی ڕێگر بوون لە دۆسییەی زیندانیانی بادینان تەڤدا پرێس: رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى، لە هەرێمى کوردستان ئەوانەى رەخنە لە حکومەت دەگرن دەستگیر دەکرێن و تۆمەتى ساختەیان دەدرێتە پاڵ تەڤدا -پرێس: دەربازی كۆسرەت رەسول لای بارزان قەساب واستە دەکات دوو گیراو بەكەفالەت ئازاددەکات تەڤدا پرێس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان خراپتر بووە تەڤدا پرێس: گەندەلیەکانی هاتوچۆی گەرمیان

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟