وتار
پارتییەکان، بنەماڵەکانی بارزان، بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی
Thursday, 07.11.2024, 12:58 PM
پارتییەکان واتە ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق، بنەماڵەی بارزانی واتە بنەماڵەکانی بارزان و بەتایبەتی شێخی بارزان و ئەوانەی لەسەر تەریقەتی شێخ ئەحمەدی بارزانین ، بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی واتە کوڕ و نەوەکانی مەلا مستەفا کەوا ئەمڕۆ مەسعود بارزانی نوێنەرایەتی باوکی دەکات. ئەم سێ دەستەواژەیە مێژوویەکی درێژیان هەیە لەناو بزووتنەوەی گەلی کورد دا، کاریگەریی ئەم دەستەواژەیە لە سەر هەر چوار پارچەی کوردستان دا هەبووە بە شێوەیەک لەم دەستەواژانەدا هەم پیرۆزی و بەرخودان و تێکۆشان دەبینین هەم نەفرەت و خیانەت. لە مێژوودا دەبینین لە دەڤەری بارزان کەسانی وەکوو شێخ ئەحمەدی بارزان، شێخ عەبدولسەلام و چەندین کەسایەتی دیکەی شۆڕشگێڕ دەرکەوتن، لەبەر هەڵوێستەکانیان تاوەکو بەر پەتی سێدارەش چوون، لە هەمان کاتدا لە بەرامبەری ئەوانە کەسانێکی وەکو مەلا مستەفاش دەرکەوتن کە بوونە هۆکاری سەرەکی تێکدانی یەکڕیزی دەڤەری بارزان ، کۆماری کوردستانی لە مەهاباد بەجێهێشت کاتێک ڕەوشەکە قورس بوو، ئاشبەتاڵی کرد و چووە ڕووسیا، پێدانی مافی خۆبەڕێوەبەری لە ساڵی ١٩٧١ هەڵوەشاندەوە، ئەندامانی دامەزرێنەری پارتی دورخستەوە و ئەو پارتەی کردە دوو باڵ. دواتر خۆی و کوڕەکانی هاتنە سەر دەسەڵات، ئەو کارە دوژمنکارانەی کە بارزانی باوک تەواوی نەکردبوو بارزانی کوڕی تەواوی کرد. لە هەڵاتن لە بارزان بگرە کە بووە هۆی ئەنفال بوونی هەشت هەزار بارزانی هەتاوەکو شەڕی هەموو پارتەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، شەڕی ناوخۆ و تیرۆرکردنی دەیان کەسایەتی ڕۆشنبیر و شۆڕشگێڕ کە هەتاوەکو ئەمڕۆش هەر بەردەوامە، بۆیە دەتوانین بڵێن لە تێکدان و وێرانکردن و دوژمنایەتیکردنی کوردان و هاوکاری کردنی داگیرکەرانی کوردستان بارزانی کوڕ لە ڕێچکەی باوکی لای نەداوە ، خاوەندارێتی لەو میراتە خیانەت و خوێناوییە کردووە و بە بەرپرسیارێتییەک و شانازیەکی گەورەشەوە ئەمڕۆ یادی فرۆشتن و خیانەتەکانی بارزانی باوک دەکەنەوە و بەردەوامی بە هێڵی خیانەت دەدەن لە کوردستان . ئەمە لە کاتێکدایە کەوا خەڵکی دەڤەری بارزان بە هەموو عەشیرەت و بنەماڵەکانەوە قوربانییەکی زۆریان داوە هەمیشە لەگەڵ پارچەکانی تر لە پەیوەندیەکی پتەودابوونە و خاوەندارێتییان لێ کردوون، لە هەموو شۆڕشەکان بەشداربوونە، لە ئەنفال بگرە هەتاوەکو کۆمەڵکوژیی و ڕاگواستنەوە و ماڵ وێرانیان بینیوە. هەر بۆیە ناحەقییەکی گەورەیە کە ئەگەر ئەمڕۆ بنەماڵەی مەلا مستەفا و بنەماڵەکانی تری بارزان وەکوو یەک سەیر بکەین.
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا پارتی دیموکراتی کوردستان وەکوو حزبێکی کوردستانی و خاوەنی ملیۆنان لایەنگر پێناسەی خۆی دەکات. بەلام لەبەر ئەوەی سەرۆکی پارتی و جێگرەکانیشی لە کوڕانی مەلا مستەفان و هەموو پایە و سێکتەرە گرنگەکانی ناو حزب و حکومەتیشیان قۆرخ کردووە و لەلایەنی ئەوانەوە بەڕێوەدەبرێن، پارتی لە حزبێکی جەماوەرییەوە بچووککراوەتەوە بۆ بەرژەوەندی تاکە بنەماڵەیەک و ئەو بنەماڵەیەش بە تەواوەتی لە خزمەتی داگیرکەرانی کوردستان دایە، بەداخەوە ئەو فرۆشتن و خیانەتانەی بنەماڵەی مەلا مستەفا کە ئەمڕۆ لە کوردستان و بە تایبەتی لە باشووری کوردستان ئەنجامی دەدەن ، جەماوەری پارتی باجەکەی دەدات. پارتی دیموکراتی کوردستان بە خوێنی هەزاران ڕۆڵەی کوردستان گەیشتە ڕۆژگاری ئەمڕۆ، بۆیە ئەو پارتە بەرهەمی خوێن و ڕەنجی ئەو شەهیدانەیە نەوەک بنەماڵەی مەلا مستەفا. هەر بۆیە پێویستە ئەندامانی ئەو حزبە چیتر قبووڵ نەکەن کەوا ڕەنج، ماندووبوون و خوێنی ڕۆڵەکانیان بەفێرۆ بچێت و بنەماڵەی مەلا مستەفا بازرگانی پێوە بکەن و بیخەنە خزمەتی داگیرکەران.
باش دەزانرێت زۆربەی ئەندامانی پارتی لەگەڵ ئەم داگیرکەرییانەی دەوڵەتی تورکیادا نین و پەیوەندییان بە زۆر لایەنەوە کردووە بۆ ئەوەی بێبەری بوونی خۆیان نیشان بدەن و ناڕەحەتی خۆیان لە خیانەتەکانی پارتی نیشان داوە. باش دەزانرێت ئەگەر ئەندام و پێشمەرگەی پارتی شەڕی بکردایە ئێستا لە کوردستان چەند شەڕی براکوژیی تر لەسەر دەستی بنەماڵەی مەلا مستەفا ڕوویدا بوو. بەلام هەر وەکو ئەمڕۆ دەبینرێت ئەندام، پێشمەرگە و لایەنگرانی پارتی هۆشیارن و هێڵی خیانەت و ناپاکی لە هێڵی خەبات و تێکۆشان جیا دەکەنەوە . پێویستە ئەندام و لایەنگرانی پارتی ئەگەر دەتوانن لە ناوخۆی پارتی دا ڕەخنە لە سەرکردایەتی خۆیان بگرن و فشاریان بخەنە سەر کە دەست هەڵبگرن لە یارمەتیدانی داگیرکەران. ئەگەر مافی ڕەخنە گرتنیان نییە و وەکو خزمەتکاری بنەماڵەی مەلا مستەفا دەبینرێن، پێویستە دەست لەو پارتە بکشێنەوە و بێبەری بوونی خۆیان لەو کارانەی پارتی ڕابگەیەنن و نەبنە هاوبەشی خیانەتەکانی بنەماڵەی مەلا مستەفا.
لە هەمووشی گرنگتر هەڵبژاردن لە پێشە بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بە دەنگەکانیان سزای ئەو بنەماڵە خائینە بدەن بۆ ئەوەی ئەو بنەماڵەیە لە دەسەڵات نەمێنن و ئەم نەخۆشی شێرپەنجەیەیە کە نیو سەدەیە کەوتووەتە ناو لەشی گەلی کورد بۆ هەتا هەتایە بنەبڕبکرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ئالان فەرمان: شێروان شێروانی نوێنەری ڕیاڵێکە سیستم ناتوانێت داگیری بکات
ئالان فەرمان: مەسروری دوولەتبوو
مایکڵ ڕۆبن: بۆچی بارزانی رێگرە لەبەردەم سیستەمێكی بانكی مۆدێرن بۆ كوردستان
ئەیهان سەعید: پارتی بە درۆنەکانی تورکیا ھەڵبژاردن پەکدەخات
رەنجدەر گڕاوی: ساڵیادی شههید سلێمام موعینی و هاوڕێكانی له ڕێكهوتی 15\05\1968
دانیار ئەکرەم: کورد لە عێراقی نوێدا.!
ئەیهان سەعید: کێ پێویستی بە پیشەییبوون و ئامۆژگاری یە ؟ وەڵامێک بۆ سەرۆکی حکومەت
Karim Nader: Abuse of Facebook's use of artificial intelligence for content moderation
دلێر ئاکرەیی: دەشێ دادگاییکردنی سەرانی هەرێم لە ئەمەریکا ببێتە دادگای سەدە!
ئەیوب بارزانی: گواستنەوە لە ڕۆڵی شۆڕشگێڕییەوە بۆ چەتایەتی ( جاشایەتی )