لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

چارەنوسی ژینگەپارێزێکی دێرەلۆک نادیارە

Saturday, 07.13.2024, 01:37 PM


پێشهاتە مەترسیدارەکە روویدا
بۆ رای ئەیهان سەعید

- چارەنوسی ژینگەپارێزێکی دێرەلۆک نادیارە"
- سوپای تورکیا ھاوڵاتیانی ھەرێم دەستگیردەکەن، ھێزە ئەمنیەکان ھاوکاریانن


ژینگەپارێزی نیشتەجێی (دێرەلوك) نێچیرڤان سروشت، دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە ٧ی تەمموز، دەیەوێت سەردانی گوندەكەیان (سێرێ) بكات، لە رێگای چوونی بۆئەوێ، تیمێکی گەڕۆکی سەر بە بنکەی سەربازی تورکیا لە (گەلی رەشاڤا) کە تەنیا دوو کیلۆمەتر لە سەنتەری ناحیەی (دیرەلۆک) دوورە، رێگای لێدەگرن، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکەن و ناهێڵن بچێتە گوندەکەی. لە هەمان شوێن و كاتدا، جەندرمەكانی سوپای توركیا كە بنکەیان لەوێ داناوە، دەست دەكەن بە سووتاندنی رەز و باخی گوندی (سێرێ)، لەو كاتەدا نێچیرڤان سروشت هێرشەكە دەبینیت و گرتە ڤیدیۆی دەستدرێژی و تاوانەكەیان دەگرێت، بە شێوەیەكی مەدەنییانە رووبەرووی بەرپرسی تیمی سوپاكەی تورکیا دەبێتەوە و ناڕەزایی دەردەبڕێت، پێیان دەڵێت "بۆچی گوندەكەم دەسووتێنن؟" بەڵام هێزەکانی سوپای تورکیا راستەوخۆ دەستگیری دەكەن، دوای دەستگیركردنی بۆ چەند كاتژمێرێك و هێشتنەوەی لە بنكە سەربازییەكە، بە فشاری كەسوكاری ئازاد دەكرێت.

لە کاتێکدا دەبوو، دامودەزگا ئەمنییەكانی هەرێم ناڕەزایی دەرببڕن بەرامبەر بە دەستگیركردنی هاووڵاتییەكی ژینگەپارێزی پارێزگای دهۆك لەلایەن سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێم، هەروەها ستایشی ئازایەتی ئەو گەنجە ژینگەپارێزەیان بكردایە بەرامبەر بە قبوڵنەكردنی سووتانی گوندەكەی، بەپێچەوانەوە تەنیا دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک بەسەر ئازادكردنی لەلایەن سوپای توركیاوە، سەرلەبەیانی رۆژی ٨ی تەمموز، تیمێکی ئاسایشی دهۆک، بەبێ بڕیاری دادوەر و بەبێ هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی پێشوەختە، هەڵدەکوتنە سەر ماڵەكەی لە (دێرەلۆک) و دەیڕفێنن، نێچیرڤان تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە و ئەو هێزە ئەمنییەی رفاندوویانە ئامادەنین هیچ لەبارەیەوە بڵێن و روونكردنەوە بدەن؛ لەسەرئەوەی ئایا ناوبراویان لەسەر داوای توركیا رفاندووە تا لێكۆڵینەوەكانی لەگەڵدا تەواوبكەن كە توركەكان ویستوویانە.

هاوكات لەگەڵ دەستگیركردنی ژینگەپارێزەكەی (دێرەلوك)، تیمێكی رۆژنامەوانی لەكاتی رووماڵكردنی رۆژنامەوانییان بۆ داگیركارییەكانی سوپای توركیا، لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی پارێزگای دهۆك دەستگیركران و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا ئەنجامدرا، مۆبایلەكانیان پشكنینی بۆ كرا و ناسنامەكانیان لێسەندراوە، هاوكات رێگری لە چەندین رۆژنامەنووس كراوە رووماڵی تاوانەكانی جەنگی توركیا و داگیركارییەكان بكەن.
هۆشداری بە گوندنشینان دراوە، وێنە و ڤیدیوی سەربازانی تورکیا و سووتانی رەز و باخی گوندەكانیان نەگرن و، هیچ خۆپیشاندان یان ناڕەزاییەك دەرنەبڕن.

دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بنکە و بازگەکانی سوپای تورکیا لەناو خاکی هەرێم، مەترسییەكی گەورە لەسەر ژیانی ژینگەپارێزان و رۆژنامەنووسان و گوندنشینان دروست دەكات، ئەم مەترسییە لە داهاتوویەكی نزیك دا رووبەرووی سەرجەم دەنگە ناڕازییەكان دەبێتەوە، چونکە دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان، خۆی بۆتە لایەنێكی هاوكار و  جێبەجێکاری داوکارییەکانی سوپای تورکیا، بە جۆرێک لەئێستادا؛ کارەبا و پێداویستی لۆجستی بۆ زۆربەی بنکە سەربازییەکانی تورکیا کە ژمارەیان ٨١ بنکەیە، لەلایەن حکومەتی خۆجێیی دهۆکەوە دابین دەكرێت. ئەمەش شەرمەزارییەكی مێژووییە و، ئەو هێزانە لەبری ئەو رێكارانەی ئێستایان، پێویستە دەست لە هاوكاری كردنی سوپای توركیا هەڵبگرن و هەنگاوەكانیان بگۆڕن بۆ قۆناغی ئازادكردنی كوردستان لەو داگیركارییە. پێویستە ئۆپۆزسیۆنی سیاسیش چی دیكە وەكو تەماشاكارێك لە دوورەوە، لەم بارودۆخە مەترسیدارە نەڕوانێت.

دوای ئۆپەراسیۆنی نوێی سوپای تورکیا لە ١٥ی حوزەیرانی ئەمساڵ، چەندین بازگەی سەربازییان داناوە و لێپرسینەوە لە خەڵکی گوندەكانی پارێزگای دهۆك دەکەن، بەتایبەت ئەو گوندانەی بە تەواوی لەلایەن سوپاكەیانەوە داگیركراوە، ئاگاداری دەدەنە گوندنشینان گوندەکانیان چوڵبکەن، زۆر بە روونی و ئاشکرا رەز و باخ و پاوانی گوندەکانی وەک (سەرگەلێ، گوهەرزێ، دێرەشێ، مژێ، کەفنە مژێ، گرگاشێ، سپیندارێ، ئەرەدنا، بابیرێ، گیزێ، دێمکا، بۆسەلێ و چەندان گوندی دیکە) دەسوتنێن، تەنیا لە ماوەی ٢٦ رۆژدا دوو هەزار دۆنم زەویان سوتاندووە و، تێکڕای ئەو دارستانانەی لە ٢٠٠٧ەوە سووتێندراون نزیکەی دوو ملیۆن دۆنمە، ئەمەش ئیکۆسایدێكی ئاشكرای ژینگەی کوردستانە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟