لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

سکالاکەی ئەمریکا

سندوقی قوربانیانی کورد ڕاپۆرتی دادگا ژمارە 10

Monday, 07.29.2024, 04:27 PM


بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، سەرسوهێنەرانە، وردەکارییە ترسناکەکانی پیلانی تاوانکاریی بارزانی بۆ پێشێلکارییە گەورەکانی مافەکانی مرۆڤ کە چەندین ساڵە بەردەوامە و  بە سوتاندنی ژنێکی کوردیشەوە، بە تەواوی و بە ئاشکرا  لە ژێرڕۆشنایی دادپەروەریدا ئاشکرا دەکرێت. ئەو گەندەڵی و بێ یاسایەی کە  بە قووڵاییەکی زۆر لە ڕژێمی بارزانیدا ڕۆچووە، لە دادگای فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە واشنتۆنی پایتەخت لە تەنیشت هۆڵەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا ئاشکرا دەکرێت کە بە وریاییەوە چاودێری دەکەن. سندوقی قوربانیانی کورد ئامادەیە بۆ سەلماندنی کەیسەکە - بە بەڵگەی تێکشکێنەر، ڕاستی وێرانکەر و شایەتحاڵی ناوخۆیی سەرسوڕهێنەر. بەرتیل و تۆقاندنی ڕژێمی بارزانی ناتوانێت ڕێگری بکات لەوەی ئەم بەڵگەنامە ترسناکانە پێشکەش بە دادگای ئەمریکا و خەڵکی جیهان بکرێت.


ئەمە یەکەم جارە ئەم هەزاران پێشێلکارییەی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە وردەکاریەکی ناوازەوە بۆ خەڵکی ئەمەریکا و سیاسەتمەدارانی واشنتن دی سی و ئەندامانی کۆنگرێس و میدیا جیهانییەکان ئاشکرا بکرێت. هەروەها پێدەچێت ئەم ڕاستیە ئاشکرا نەکراوە ببێتە هۆی لێکۆڵینەوەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا کە چاودێری ئەم کەیسە دەکەن. کۆنگرێس ناتوانێت چاوپۆشی لە هیچ تاوانێکی مافی مرۆڤ  بکات، بەتایبەتی کاتێک کە برینداربوون یان مردن دەگرێتەوە. حکومەتی ئەمریکا ناتوانێت یارمەتی دەرەکی و هاوکاری سەربازی بۆ ئەو ڕژێمانە دابین بکات کە تاوانبارن بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.

ئەم دۆسیەیە لە  دژی بنەماڵەی بارزانی و هاوپیلانگێڕەکانی تۆمارکراوە و تۆمەتبارکراون بە پێشێلکردنی زۆرێک لە یاسا تاوانکارییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و پەیماننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و پەیماننامەکانی کۆماری عێراق. بارزانییەکان  بە بەردەوامی شکستیان هێناوە و  پابەندبونیان بە یاساییەکانی مافی مرۆڤ جێبەجێنەکردووە . لەم دۆسیەیەدا، وردەکارییەکانی هەزاران پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ بە شێوەیەکی بەرفراوان بە بەڵگەنامە پێشکەش بە دادگا دەکرێن، کە دەبێتە هۆی  توڕەبونێکی زۆری ئەوانەی لە واشنتۆن دی سی کە لە نزیکەوە چاودێری ئەو شتانە دەکەن، لەوانە کۆشکی سپی

.

نموونەیەکی ناڕەحەتکەر لە م دۆسیەیەدایە کە ئەویش کوشتنی مامۆستایەکی تەمەن 35 ساڵی قوتابخانەی هەولێر جیهان تەها عەبدولڕەحمانە کە دایکی دوو منداڵە. ئەو بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەدرا و کوژرا لە بارزان،  لە شارۆچکە کۆنترۆڵکراوەکەی  بارزانی کە لە لایەن بریکارەکانی مستەفا "بابۆ" بارزانی،  بەرپرسی فەرمیی دیاریکراوی هەرێمی کوردستانی دەڤەری بارزان کە بە فەرماندەیی و ڕێنمایی داڕێژەری تاوانبار مەسرور بارزانی کاردەکات.

جیهان تەها عەبدولڕەحمان مامۆستایەکی بێتاوانی قوتابخانە بوو لە هەولێرلە کوردستان و ڕەخنەگرێکی  ئاشتیخوازو خاوەن دەنگێکی دلێر بوو بەرامبەر بە تاوانەکانی مافی مرۆڤ و مەدەنی ڕژێمی بارزانی. ئەو سێ جار وەک نوێنەری مامۆستایان لە ڕاگەیاندنەکانی کوردستان دەرکەوت و ڕەخنەی لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرت. بێدەنگکردنی  جیهان تەها بەشێکە لە هەوڵە بێ بەزەییە بەردەوامەکانی بنەماڵەی بارزانی بۆ پاراستنی دەسەڵاتی سیاسی و بازرگانی بێ سنوور لە کوردستان و چاندنی ترس لە هاوڵاتیانیدا. وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەم شێوازەی بێدەنگکردنی دەربڕین و ناڕەزایەتییە سیاسیانەی بە بەڵگەنامە تۆمارکردووە و بەیاننامەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و بەڵگەنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پارێزەری سندوقی قوربانیانی کوردن لە دادگادا پێشکەش دەکرێن.

دەزگای تاوانکاریی بارزانی بە شێوەیەکی توندوتیژانە هەڵسوکەوتی کردووە بۆ بێدەنگکردنی جیهان تەها کە ئەو هەرگیز ئۆتۆمبێلەکەی لە چیاکان بۆ بارزان لێ نەخوڕیوە. ئەو هیچ کەسێکی لە بارزان نەدەناسی. وە هیچ مێژوویەکی تاوانکاری نییە. بەڵام پۆلیسی بارزان ڕایگەیاند کە لە تاریکی شەودا لە  بارزان "ڕووداوێکی هاتوچۆ"ی هەبووە ئەمەش دوای ئەوەی کە ڕۆژێکی تەواو  ئاسایی هەبووە لە وانەوتنەوەی قوتابیانی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر. پۆلیسی بارزان دەڵێت کە ئەو بە تەنها گەشتی کردووە لەسەر ڕێگایەک کە بەتەواوی نامۆو نەناسراو  بووە بۆ ئەو وە بەلایەنی کەمەوە سێ کاتژمێر لە ماڵەکەیەوە دوورە.

ئەوەی لە ڕاستیدا ڕوویدا ئەوە بوو کە کاربەدەستانی دامەزراوەی تاوانکاریی بەردەوامی بارزانی جیهانی بێدەسەڵات و بێبەرگریان بێدەنگ کرد و  کوشتیان. ئەم ژنە هیچ چەک و ئامراز و شارەزایی و ڕاهێنان و دامەزراوەیەکی پاراستنی خۆی پێنەبووە . کاربەدەستانی ڕژێمی  بارزانی ئەویان ڕفاند، ئۆتۆمبێلەکەیان بۆ بارزان برد، ئەشکەنجەیان دا، دواتر بە شێوەیەکی نامرۆڤانە و بەربەری ئاگریان لە ئۆتۆمبێلەکەی بەردا لە کاتێکدا کە لە ناوەوە گیری خواردبوو. وێنەکان لەلایەن ڕێبوارەکانەوە گیراون و ئۆتۆمبێلەکەی جیهان بە تەواوی گڕی گرتووە لە بەشێکی ڕاستەوخۆی ڕێگای خێرای بارزان. دواترئەو ژنە کوردە بێ یارمەتییە تا مردن دەسوتێت حکومەتی ئەمریکا دەڵێت ئەمە یەکێکە لە ئازاربەخشترین شێوەکانی ئەشکەنجەدان.

لە ڕێکخستنێکی  ئاشکرا و ساختەدا کە لەلایەن کاربەدەستانی پۆلیسەوە ڕێکخرابوو کە لەژێر فەرماندەیی و کۆنترۆڵی مەسرور بارزانی و مستەفا "بابۆ" بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و دامەزراوەی تاوانکاری بەردەوامی بارزانیدا کاردەکەن، پۆلیسی بارزان چیرۆکێکی ساختەی بڵاوکردەوە کە جیهان قوربانی ڕووداوێک بووە و لە ئاگرکەوتنەوەی ئۆتۆمبێلەکەیدا گیانی لەدەستداوە. لە ڕاستیدا، ئەو لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بەند دەکرێت و  دەرگای لەسەر قوفڵدەکرێت و دەسوتێنرێت تا مردن لەلایەن ئەو بەرپرسانەی بارزانییەوە کە لێکۆڵینەوەیان کرد و مردنەکەی ڕادەگەیەنن. بەشی بزوێنەر و دواوەی ئۆتۆمبێلەکە کە سیستەمی سووتەمەنی و گزۆزی تێدابوو بە شێوەیەکی ئاسایی ئاگردەگرێت و  وەبە تەواوی نەسووتاوە،  کەچی ژووری سەرنشینەکان کە هیچ خێراکەرێکی تێدا نییە بە تەواوی بەهۆی ئاگرەوە سووتاوە هەروەک جەستەی جیهان ی تێدا دەسوتێت .

ئەو بە زیندوویی سوتێنراوە !

یاسا و پەیماننامەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەم دڕندەییە  گەورەییە بە لە ڕادەبەدەر دەزانن. دادگای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە واشنتۆن دی سی دەڵێت ئەمە لە دەرەوەی هەموو سنوورێکی ڕەوشتەوەیە، و لە کۆمەڵگەیەکی شارستانیدا بە دڕندە و قێزەون و بە تەواوی قبوڵنەکراو سەیر دەکرێت.

.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکە لە کۆماری عێراق. عێراق یەکێکە لە گەورەترین پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، لەوانە پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی و سیاسییەکان. ئەم کەیسە هۆکاری مافەکانی مرۆڤ دەهێنێتە بەردەم دادگای واشنتۆن دی سی چونکە دادگاکانی ئەمریکا دەبێت پابەندی یاسای نەتەوەکان بن. ڕژێمی بارزانی گاڵتە بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات، بەڵام دادگاکانی ئەمریکا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەن.

###


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟