هەواڵ
باب‌و و ئاموزاكه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌روازه‌یه‌كی سنوری دا گرتووه
Saturday, 10.03.2020, 09:39 AM
بابوی كۆره بچۆكه‌كی مه‌سعود بارزانی، و به‌هزاد لوقمانی ئاموزای، هه‌ریه‌كه‌و سه‌رانه به جیا له بازرگانان وه‌رده‌گرن له ده‌روازه‌ی هه‌زیر و خوێرێزوك وكه‌كله‌ی سه‌ر به قه‌زای مێرگه‌سور.
به‌بێ هیچ چاودێریه‌كی حكومی، هه‌ر یه‌كه له مه‌لا مسته‌فا (باب‌و) و به‌هزاد لوقمان بارزانی به‌رپرسی سوپای بارزانی سه‌ر به یه‌كه‌ی هه‌شتای پێشمه‌رگه‌ی پارتی، سه‌رانه له خه‌لكی وه‌رده‌گرن له به‌رامبه‌ر هێنانی كاڵا له توركیا و داهاته‌كه‌شی بو گیرفانیان ده‌چێت.
ده‌روازه‌ی خوێرێزوكا كه گومركی لێیه له ناحیه‌ی شێروان مه‌زنی سه‌ر به قه‌زای مێرگه‌سور، كاڵای توركی له لایه‌ن كومه‌لێك بازرگانه‌وه ده‌هێنرێته هه‌رێمی كوردستان، و له هه‌ریه‌ك له كه‌كله و هه‌زیر جوره باج و سه‌رانه لێیان وه‌رده‌گیردرێت.
بازرگانێك كه كاری هینانی گوشتی مانگا و مه‌ڕو مالات ده‌كات، به TEVDAPress راگه‌یاند، كه پێش هه‌موو شتێك بو سه‌ری هه‌ر مانگایه‌ك ده‌بێ 50 هزار بدرێت به قایماقایمیه‌تی مێرگه‌سور، كه داهاته‌كه‌ی راسته‌وخۆ بو گیرفانی باب‌و ده‌چێت، و دواییش سه‌رانه و باج له رێگه‌ی تر و به شێوازی تر وه‌ده‌گیرێت و ده‌چێته گیرفانی به‌هزاد لوقمان مسته‌فا بارزانی، به‌رپرسی سوپاسی بارزانی پارتی.
كاڵاكه له ده‌روازه‌ی گومركی خوێرێزوك داخل ده‌بێت ودوایی له هه‌زیر ئاسایش ده‌پشكنێت و له كه‌كله‌ش كومه‌لێك دكتوری به‌یته‌ری پشكنین بو مانگا یان مه‌ڕ وئاژه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن و به‌بیانووی پشكنێنیش یه‌ك بو دوو روژ مانگاكه ده‌بێ له‌و خانویانه بمێننه‌وه به ناچاری و بو هه‌ر شه‌وێك ژوورێك كه ڕوبه‌ری 5×6 بڕی 17 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن و هه‌ر گۆنیه كایه‌كیش وه‌ك خوراك به 3 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن ودواییش له هه‌ر ته‌نێك گوشت كه به شێوه‌یه‌كی زانستیش ته‌رازوو ناكه‌ن بڕی 150 دولار وه‌رده‌گیرێت، واته هه‌ر مانگایه‌ك نزیكه‌ی 100 هزاری تێچوون هه‌یه وه‌ك سه‌رانه و باج و داهاته‌كه‌ی بو كه‌س ده‌روات نه‌ك بو خه‌زینه‌ی حكومه‌ت!
هه‌ر وه‌ها قاچاخچێتی جگه‌ره و توی چای و نه‌وت و به‌نزینیش ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لژنه‌یه‌كی چاودێری له‌وێ هه‌بێت و داهاته‌كه‌ی گشتی بو به‌هزاد و باب‌و ده‌چێت، و ته‌نانه‌ت رێگه له خه‌لكی هه‌ژاریش ده‌گرن كاری ئازاد بكه‌ن له نێوان سنوری توركیا (باكور) و هه‌رێم.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس