لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

سکالاکەی ئەمریکا

سندوقی قوربانیانی کورد ڕاپۆرتی دادگا ژمارە ١١

Saturday, 08.10.2024, 02:27 PM


هەر چەندە سکاڵا یاساییەکان لە دادگا فیدراڵیەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆر بە هێواشی پەرە دەسێنن، بەڵام  ئەم کەیسە بەرەو پێشەوە دەڕوات.. پەرە دەسێنن

دەنگۆی ئەوە لە کوردستاندا بڵاو بۆتەوە کە حکومەتی ئەمریکا دەست لەم دۆسیەوەردەدات و فەرمانی ڕاگرتنی دەدات، کەچی سەرلەبەری ئەم دەنگۆیە لە ڕاستیەوە دوورە. بە پێی سیستەمی یاسایی ئەمریکا، حکومەتی ئەو وڵاتە چەندە بەهێز بێت، ئەو دەسەڵاتە یاساییەی نییە و ناتوانێت کەیسەکە بوەستێنێت.

بە کورتی و بەکوردی نەک تەنیا ناوی هیچ تۆمەتبارێکلە سکاڵاکەدا دەرنەهێنراوە و خودی کەیسەکەش لە دادگا ڕەتنەکراوەتەوە، بەڵکو پێچەوانەکەی ڕاستە. سەرباری ئەمەش چەند کەسێکی تر وەک بەشێک لە دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی دەستنیشان کراون کە بازرگانانی هەولێریشیان تێدایە و خراونەتە سەر کەیسەکە. ئەمانە کورد و ئەمریکین کە بۆ یان بۆ بەرژەوەندی ڕژێمی تاوانکاری بارزانی کار دەکەن.

هاوکات پارێزەران لە زۆر شوێنی جیهان لە نزیکەوە چاودێری کەیسەکە دەکەن و لەگەڵ پارێزەرانی سندوقی قوربانیانی کورد لە پەیوەندیدان و لە هەموو بابەتە یاساییەکانی کەیسەکەوە ئاگادار دەکرێنەوە کە لە ناویاندا پارێزەرانی ئەمریکا، لەندەن، بەرلین، دوبەی، کوردستان و شوێنەکانی تر هەن. هەموو ئەو زانیاریانەی پێشکەش بە دادگا کراوە،خراوەتە بەردەستی ئەندامانی کۆنگرێس کە هەندێکیان پێشنیار دەکەن لە سەر ئاستی کۆنگرێسیش لەو بارەیەوە دەست بە لێکۆڵینەوەکان بکرێت.

هەروەها کۆشکی سپی و باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغداش لە کەیسەکە و ئەو تاوانکاریانەیان ئاگادار کردووتەوە کە لە کەیسەکەدا خراونەتەڕوو.

لە سەرەتای ئەمساڵدا پارێزەرانی سندوقی قوربانیانی کورد سکاڵایان لە دادگاکانی ئەمریکا تۆمار کرد کە بە سکاڵانامەی هەموارکراو بە ناو دەکرێت. ئەمە بە سادەیی مانای ئەوەیە کە دۆسیەیاساییە بنەڕەتیەکە زۆر فراوان کراوە.

سکاڵانامەکە بەڵگەنامەیەکی یاسایی گەورەیە کە نزیکەی 500 لاپەڕە لە خۆ دەگرێت و باس لە هەزاران تاوانی شیمانەکراویدامەزراوەی تاوانکاری بارزانی دەکات کە یاساکانی ئەمریکا و یاساکانیدەوڵەتان پێشێل دەکات. زۆرێک لەو تاوانە بەڵگەکراوانەدژی خودی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکان و ئێستا بە تەواوی خراوەنەتە بەردەم دادگاکانی ئەمەریکا. بەپێیپێودانگەکانی ئەمەریکا، سکاڵایەکی لەم قەبارەیە بە بابەتێکی یاسایی زۆر گەورە دادەنرێت.

پارێزەری چەندین ساڵەی بارزانی لە واشنتن دی سی پایتەخت جۆو ریدەر، وەک بەشداربووی تاوانکاریو پارێزەری دووەمی بارزانی لە واشنتنی پایتەخت بە ناوی جۆناسن مۆرلە سکاڵا هەموارکراوەکەدا زیاد کراون، شان بە شانی هەبوونی ناوی مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی، وەیسی بارزانی، ئەندامانی تری بنەماڵەی بارزانی و نوێنەرەکانیان لە سکاڵانامەکەدا.لە پاڵ ئەوەشدا شێواز و کرداری درێژخایەنی تاوانکارییان بە وردی بۆ دادگای ئەمەریکا ڕوونکراونەتەوە.

لەو دۆسیە گەورەیەدا، پارێزەران ڕیدەر و مۆر لەگەڵ مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی، وەیسی بارزانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی دەبرێنە بەردەم دادگای فیدراڵی واشنتن دی سی بە تۆمەتی تاوانی سپیکردنەوەی پارە و تاوانەکانی تر و پیلانگێڕی لەگەڵ دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی. هەروەها داوایەکی یاسایی له دژی پارێزەری بارزانی ڕیدەر تۆمارکراوە به تۆمه تی ناوزڕاندنی ڕۆژنامەنووسی کورد مەکی ڕەڤەند که ئه مه ش له وولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا  پێچەوانەی یاسایه.

لەوانەیە ئاسایی بێت پاسەوانەکانی بارزانی لە کوردستان توندوتیژ بن لەگەڵ هاوڵاتیاندا، بەڵام لە ئەمریکا تاوانێکی فیدراڵییە وەک ئەو هێرشەی کە پاسەوانەکانی مەسرور بارزانی کردیانە سەر هاووڵاتییەکی ئەمریکی.

بۆیە ئێستا ژمارەیەک کەس لەوانەیکە بۆ مه سرور بارزانی کاردەکەن هێنراونەته به ردەم دادگای فیدراڵی واشنتن دی سی، به تۆمه تی پێشێلکردنی ئازادی و مافه مەدەنییەکانی هاووڵاتیەکی ئه مه ریکی که به شێوەیەکی یاسایی ناڕەزایی دەربڕیوە بەرامبەر بە  ڕێ و ڕەووشتوکردەوە تاوانکاریەکەی ڕفاندن و کوشتنی دڕندانەی به ئه نقه ست و سووتاندنی خوشکه دەستەپاچەکەی کە مامۆستای بوێری قوتابخانەیهەولێر بووە، وەک تاکتیکی نەخشەبۆکێشراوی ڕژێمی دامەزراوەی تاوانکاری بارزانییگەندەڵ و خۆسەپێنەربۆ بێده نگکردنی ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە. ئەو مامۆستایە ژنێکی نەبەرد و چاونەترس بووەو کوشتنیبە شێوەیەکی دڕندانەش لە بارزان خراوەتە سەر دۆسیەکەی دادگا.

لە 15 ی تەمووزدا، پارێزەری بارزانی  ڕیدەر و پارێزەرەکانی داوایەکی فەرمیان پێشکەش بە دادگای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد بۆ ئەوەیتۆمەتبار ڕیدەر لە کەیسەکە دوور بخرێتەوە. پارێزەر ریدەر داوای لە دادگا نەکردووە کە کەسی تر لە کەیسەکەدادەربهێنرێت، جگە لە خۆی نەبێت. دادگای ئەمەریکاش داوای لە سندوقی قوربانیانی کورد کرد لە ماوەی چواردە ڕۆژدا وەڵام بداتەوە.

دوای تێپەربوونی تەنیا ١٠ رۆژ واتەلە 25 ی تەمووزدا پارێزەرانی سندوقی قوربانیانی کورد بەڵگەنامەیەکی 35 لاپەڕەییان پێشکەشی دادگا کرد بۆ بەرپەچدانەوەی داواکاریەکەی پارێزەر ڕیدەر. ئەم بەڵگەنامەیە دەیان بڕیاری کارپێکراوی دادگای ئەمریکی لەخۆ دەگرێت. هەروەها لەو بەڵگەنامەیەدا کە پێشکەشی دادگا کراوە، وەڵامی ووردی هەموو ئەو لێدوانە ناڕاست و نادروستانەی پارێزەری بارزانی ڕیدەر بۆ دادگا دراوەتەوە.

لەم ڕاپۆرتەدا کە ئاماژە بە هەڵوێستی سندوقی قوربانیانی کورد دەکات، تەنیا شەش لەو چەواشەکارییە بنەڕەتیانە و لێدوانە درۆزنانە روون دەکەینەوەکە لەلایەن پارێزەرانی پارێزەری بارزانی ڕیدەرەوەبە دادگایان راگەیاندووە.

یەکەم ، پارێزەرانی پارێزەری بارزانی ڕیدەر هەوڵیان دا دادگای فیدراڵی ئەمریکا بەوە ڕازی بکەن کە بابەتەکە بۆ دادگاکان گونجاو نییە، چونکە ئەمە پرسێکی سیاسەتی دەرەوەیە. بەڵام یاسای

ویلایەتە یەکگرتووەکان لەم خاڵەدا زۆر ڕوون و ئاشکرایە. وەک لەلایەن دادگای باڵای ئەمەریکارێنمایی کراوە کەئەوەی پێ دەووترێت پرسە سیاسییەکان، هیچ پەیوەندییەکیان بەم کەیسەوە نییە.

.

دووەم، پارێزەرانی پارێزەری بارزانی ڕیدەر هەوڵیان دا دادگای فیدراڵی ئەمریکا ڕازی بکەن کە بەڕێز ڕیدەر لە کەیسەکە دەربکات بە جۆرە هۆ و هۆکارێک کە بە تەواوی و بە شێوەیەکی ئاشکرا ساختەن". پارێزەرەکانی پارێزەر ڕیدەر بە جارێكداوا یاساییە بەڵگەکراوەکانی سپیکردنەوەی پارە و تاوانە فیدراڵییەکانی دامەزراوەی تاوانکاری بارزانییان پشتگوێ خست. ئەمەش هەوڵێکی ناشیاوەبۆ زیانگەیاندن و چەواشەکردن و بەلاڕێدا بردنی دادگاکە.

سێیەم، پارێزەرانی پارێزەری بارزانی ڕیدەر هەوڵیان دا دادگای فیدراڵی ئەمریکا بەوە قایل بکەن کە کردارەکانی پارێزەر ڕیدەر لە دادگا پارێزراون، چونکە پارێزەرە. پارێزەرانی سندوقی قوربانیانی کورد بە دادگایان ڕاگەیاند کە ئەمەش کارێکی فریودەرانەیە. دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە سەرووی هەموو دادگا فیدراڵییەکانی ئەمریکایە، دەڵێت هیچ پارێزەرێک پارێزراو نیە،  کاتێک دەستی لە چالاکی تاوانکاریداتێکەڵاو کرد بێت. پارێزەرانی سندوقی قوربانیانی کورد سەدان لاپەڕەیان لەسەر چالاکییە تاوانکارییەکانی دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی پێشکەش بە دادگا کردووە کە بریتین لە فێڵبازی و تەفرەدان لە لایەن پارێزەرانی بارزانی ڕیدەر و مۆر و ئەوانی ترەوە، هەروەها هەزاران لاپەڕەی بەڵگەنامە، تۆماری دارایی، تۆماری بانکی ، پارەی گوازراو بە ئامێری ئەلەکترۆنی، ڕێککەوتن، ئیمەیل و بەڵگەنامە نهێنییەکان کە وەک گەواهی ڕوون و متمانەپێکراو لە دادگاییکردنەکەدا دەیانخەنە روو.

چوارەم، پارێزەرانی پارێزەری بارزانی ڕیدەر هەوڵیان دا دادگای فیدراڵی ئەمریکا بەوە ڕازی بکەن کە ئەم کەیسە تەنها بۆ "بەرەوپێشبردنی کارنامەی سیاسییان بووە لە سەروبەندی هەڵبژاردنی مانگی تشرینی یەکەمی 2024 لە کوردستان". پارێزەرانی سندوقی قوربانیانی کورد بە دادوەریان ڕاگەیاند کە ئەمە بەتەواوی ناڕاست و زۆر چەواشەکارانەیە بەرامبەر بە دادگاکە. هیچ شتێک لەو کەیسەدا نییە تەنانەت لە دووریشەوە کە پەیوەندی بە سیاسەتی کوردستانەوە هەبێت، بەڵکو تەنها باس لە چەندین تۆمەتی جۆراوجۆریرەفتاری تاوانکارانەی دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی لە سەر ئاستی جیهان دەکاتبۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری بۆ ئەو کەسانە کە ناتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن.

.

پێنجەم، پارێزەرانی پارێزەری بارزانی ڕیدەر هەوڵیان دا دادگا ڕازی بکەن کە سندوقی قوربانیانی کورد  بە شێوەیەکی ناشیاو ئەو کارە لەسەر بارزانی و ئەوانی تر دەکاتکە پێی دەگوترێت " خزمەتگوزاری بانگکردن بۆ دادگا". دووبارە، ئەمە بەتەواوی درۆیە. پارێزەرانی سندوقی قوربانیانی کورد بە دادگایان ڕاگەیاند کە ئەوان ڕێک ئەو ڕێوشوێنانە پەیڕەو دەکەن کە دادوەر دیاری کردوون، گرنگ نییە تۆمەتبارەکان لە کوێ هەوڵ دەدەنخۆیان بشارنەوە.

.

شەشەم، دۆسیەکە بەبیری دادگاکەی هێنایەوە کە پارێزەر ریدەر بەشێک بووە لە "پلانی هاوبەش" بەدەست تێكەڵاوکردن لە هاوکاریکردن و پیلانگێڕی نهێنی و نایاساییدا لەگەڵ پارێزەری بارزانی جۆناسان مۆر و ئەوانی تر کە یارمەتیدەر بوونە لە دابینکردنی توانای دارایی بۆ دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی لە پەیوەندییە نایاساییەکانی دامەزراوەکە لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندا.

کەیسەکە چالاکانە لە دادگای فیدراڵی ناوچەی کۆڵومبیای واشنتن دی سی پایتەختبەردەوامە. دادوەری دادگای فیدراڵی ئەمەریکا هێشتا کاری لەسەر داوای فەرمی پارێزەر ڕیدەر نەکردووە بۆ دەرهێنانی ناوەکەی لە لیستی تۆمەتبارانی سکاڵانامەکەدا. هیچ تۆمەتبارێك لە کەیسەکەدا دەرنەهێنراوە بەهەر دوو پارێزەرەکەی بارزانی لە واشنتن ڕیدەر و مۆرەوە، هەروەها کەیسەکەش ڕەتنەکراوەتەوە.

چاوەڕوانی راپۆرتی داهاتوو بن.



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟