سکالاکەی ئەمریکا
سندوقی قوربانیانی کورد راپۆرتی دادگا ژمارە ١٢
Monday, 08.19.2024, 04:16 PM
دۆسیەی گەندەڵی بەرفراوان دژ بە مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی، وەیسی بارزانی، ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی و هاوپیلانگێڕەکانیان لە واشنتن دی سی، هەر لە ئێستاوە کاریگەرییە بەهەندەکەی بەدی کراوە ، هەر چەندە دادگاییکردنەکە هێشتا دەستی پێنەکردووە.
سندوقی قوربانیانی کورد ئاگادار کراوەتەوە کە دوای
بڵاوبوونەوەی ئەو گەواهی و بەڵگانەی نێو دۆسیە یاساییەکەیدا لە شاری واشنتنی پایتەخت و پایتەختەکانی دەوڵەتانی دیکە ، بووەتە هۆی
ئەوە کە لە ئێستادا چەندین دەزگای حکومەتی ئەمەریکا بە ووردی چاودێری دۆسیەکە دەکەن. سندوقی
قوربانیانی کوردیش بەردەوام لەبارەی زانیاری
نوێی دۆسیەکەوە،کۆشکی سپی و سەرکردە سەرەکیەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا ئاگادار دەکاتەوە. دۆسیە یاساییەکە
سەرنجی دادگا و کۆنگرێسی ئەمەریکا بۆ ئەوە رادەکێشێت کە رژێمی مەسعود بارزانی و
مەسرور بارزانی کلتورێكی بەربڵاوی درۆزنیی خوڵقاندووە.
سەرچاوە
ئاگادارەکانی واشنتن بە سندوقی قوربانیانی کورد رادەگەیەنن، بە هۆی لێکۆڵینەوەی
ووردی دوو ساڵە و دۆسیە سەرسوورهێنەرەکەی
بۆ دادگا، لە ئێستادا کاریگەرییەکەی لەسەر
کۆمەکی دارایی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدەر
کەوتووە. یەکێک لەو کارتێکردنانە ئەوەیە
کە سوپای ئەمەریکا چەند رۆژ لەوەوبەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانی ووتووە: هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی
ئەمەریکا لەپڕ مووچەی مانگانەی لیوا
یەکگرتووەکانی پێشمەرگەیان بڕیوە و چیتر مووچەکانیان نانێرن.
یەکێک لەو تاوانە زۆرانەی کە دژ بە حکومەتی ئەمەریکا ئەنجام دراوە و لە دۆسیەی سندوقی قوربانیانی
کورددا بە باشی بەڵگەدارا کراوە و بۆ دادگاکەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش
ئاشکرا کراوە، ئەوەیەکە چۆن دامەزراوەی تاوانکاری بەردەوامی بارزانی چەندین جار ملیۆنان دۆلاری زیادە بەناوی
کارمەندە خێوەکان یان وەهمیەکان لە ئەمەریکای وەرگرتووە، هەروەها فاتۆرەی ساختەی دابینکردنی
سووتەمەنی بۆ فرۆکە جەنگیەکانناردووە بۆ سوپای ئەمەریکا لە ئیراق و بەڵگەی ساختە بۆمامەڵکردن لە گەلماڵ وموڵکی
ئەمەریکا یان بەڕێوەبردنیانئامادەیکردووە . دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی ساڵانێکە بڕێکی ئێجگار زۆی پارە لە حکومەتی
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایدزیوە، ئینجا چ بە دەست-پیسی و دزی و ساختەکاریەوە بێت یان دەست بەسەرداگرتنی
نایاساییەوە بێت.
دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی موڵک و پارەی حکومەتی
ئەمەریکا بۆ خۆی بەکار هێناوە کە پێکهاتووە لە کۆمەکی دارایی بیانی و هاوکاری
سەربازیەوە.
بارزانیەکان پارەی کارمەندە خێوەکان وەریانگرتووە بە
زیادکردنی بێئەندازەی ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی حکومەتی هەرێم کوردستان کە ئەمەریکا
پاڵپشتیان کردووە و چەک وکەرەسەی سەربازییان بۆ دابین کردووە و بارزانیەکان وەریان گرتووە و
بۆ داعش و سوپای پاسدارانی ئێرانیان ناردووە، کە هەر دووکیان لە سەر لیستی
رێکخراوە تیرۆریستیەکانی ئەمەریکا پۆلێن کراون و شەڕکەرە دوژمنەکانی ئەمەریکان ، ئەمەش هەر هەمووی پێشێلکردنی بەهەند و مەترسیداری یاسای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە.
کارمەندە وەهمیەکان پێشمەرگەی راستەقینە نین، چونکە تەنیا
ناویان لەسەر کاغەز هەیە و ناچنە سەر کار و هیچ ئەرکێکیش جێبەجی ناکەن بەرامبەر
بەو پارەیەی کە لە ئەمەریکا وەرگیراوە. بۆ
پەردەپۆشکردنی ئەم کارەش دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی تۆماری فریودەر و ساختەی ناوەکانی ئامادە
کردووە تا بەشێوەیەکی تاوانکارانە پارە لە
ئەمەریکا وەربگرێت.
ئەوانەی لەو نەخشەیەدا تێوەگلاون، ملیۆنان دۆلاری هاوکاری دارایی ئەمەریکایان
گواستووتەوە یان دەیگوازنەوە بۆ مەرامە تاوانکارییەکانی دامەزراوەی بارزانی.
سەرچاوە مرۆییە بڕواپێکراوەکان کە راستەوخۆ و
بەنهێنی دەستیان دەگاتە کاربەدەستە باڵاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
دەستنیشانیان کردووە، فەرماندەکانی پێشمەرگە کە لە ژێر فەرماندەیی و کۆنترۆڵی
مەسرور بارزانی و وەیسی بارزانی دان ، سەروەت و سامانێکی ئێجگار زۆریان
کۆکردووتەوە کە بە رێگەی ساختەکاریەوە بە دەستیان هێناوە.
هەروەها پارێزەرانی سندوقی قوربانیانی کورد سەرنجی دادگای فیدراڵی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایان بۆ
ئەوە راکێشاوە کە دادگای تاوانەکان لە هەولیر نەک تەنیا سەربەخۆ نییە لە حکومەتی
هەرێمی کوردستان، بەڵکو بە پێچەوانەوەی لێدوانە گشتیە درۆزنەکانی حکومەتی هەرێمی
کوردستان و ناردنی راپۆرتێکی ناپاکانەبۆ سەرپەرشتیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستیش لە پرۆسە
یاساییەکان وەر دەدات. پارێزەرانی سندوقی قوربانیانی کورد ئەو بەڵگانەی وەزارەتی
دەرەوەی ئەمەریکایان لە بەر دەستدایە کە ئەمە پشتڕاست دەکەنەوە. ئیدی هەر چەندە حکومەتی
هەرێمی کوردستان و بارزانیە سەرکردەکانی و پارێزەرەکانیان، لە پشت دەرگا داخراوەکاندا کۆشش بکەن، ناتوانن
دەست لە دادگای فیدراڵی ئەمەریکا وەر بدەن یان بەربەستی بکەن. هاوپیلانگێڕانی
دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی دەتوانن هەڵ بێن، بەڵام چیتر ناتوانن خۆیان
بشارنەوە.
دوای ساڵانێک لە خۆشاردنەوە لە پشت رووکارێكی بێئەندازەی
فریودەرەوە، ئەو راستیانەی کە بۆ یەکەم جار لەم داوا یاساییەدا خراونەتە روو، بەشێوەیەکی بەرچاو دیارن و وێرانکەرن بۆ رژێمی بارزانی و توانای
کۆتاییهێنانیان هەیە بە حکومەتە گەندەڵەکەیان. ئەوەی لەم داوا یاساییەیەدائاشکرا
کراوە، وەک رۆژی رووناک بەهەموو لایەکدا
بڵاو دەبێتەوە و پەردە لە سەر یەکێك لە
گەورەترین ئابڕووچوونی گەندەڵیی لە جیهانداوەلا دەنرێت. سەرجەم راستیەکان بەڵگەدار
کراون بەووردەکاری فایلەکانی کاروباری بازرگانی بارزانی دزەپێکراو، تۆمارە بانکیەکان وژمارە
بانکیەکانەوە، کە لە ناویاندا کارگێڕی دارایی تایبەتی بارزانیەکان لە دوبەی سەروەر پێداوی و سەرچاوە ئاگادارە نهێنیەکانیش هەن.
زۆربەی کاروباری دامەزراوەی تاوانکاری بەردەوامی بارزانی بە پارەی دزراو لە خەڵکی کوردستان و حکومەتەکەیان
و داهاتی ئەو تاوانانە پارەدار کراون کە
خەڵکی کوردستان و ئەمەریکاکراونەتە قۆچی قوربانی.
دادگای فیدراڵی ناوچەی کۆڵومبیای وڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمەریکا و کۆنگرێسی ئەمەریکاش،
بەرپرسیارێتی ئەم دزییە زەبەلاحە لە باجدەرانی ئەمەریکا و کورد، دەخەنە ئەستۆی دامەزراوەی تاوانکاری
بارزانیەوە.
پارێزەرانی هەندێک لە پیلانگێڕانی بارزانی بە شێوەیەکی
ناڕاستگۆیانە بۆ دادگاکە رەتیان کردەوە کە موەکیلەکانیان لە رەفتاری نایاساییدا
تێوەگلا بن! بەڵام لە ئێستادا ناوی ئەو پارێزەرانەش لە داوای یاسایی سپیکردنەوەی پارە لە سەر ئاستی
نێودەوڵەتی و چەندین پشێلکاریی دیکەی بەهەندی یاسای ئەمەریکادا هاتووە. رژێمی
بارزانی بۆ ساڵانێکی درێژ سەرقاڵی بەڕێوەبردنی هەڵمەتێکی تەفرەدان و ناوزڕاندنی رکابەرەکانی
بووە بۆ داپۆشینی تاوانە زۆرەکانی. ئەوە
ئێستا پەردە لەسەریهەڵماڵرا و بەم زووانەش دەرگا دەخرێتە سەر پشت و شتی
زیاتر لە ناو ئەم دۆسیە یاساییەی دادگای
فیدراڵی ئەمەریکادا ئاشکرا دەکرێن.
گەورەیی ئەو تاوانانەلە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بۆ حکومەتی ئەمەریکا
گرنگە. هەروەها بۆ هەزاران قوربانیانی کوردیشگرنگە، لەوانەی کە ئەم داوا
یاساییەیان پێشکەش بە دادگا کردووە.
لە گەڵ پەرەسەندنی ئەم کەیسەدا، سەرۆک بایدن
رایگەیاندووە، وەها گەندەڵییەککە دزین و خراپ
بەکارهێنانی سەروەت و سامانی دەوڵەت بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی و پێشێلکردنی مافەکانی
مرۆڤ، بەرژەوەندیەکی سەرەکی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە و
فەرمانی بە دامودەزگاکانی حکومەتی ئەمەریکادا کەلێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو
تاوانانە لە بەردەم یاسادابکرێت.
تاوانە بێشومارەکانی دامەزراوەی تاوانکاری بارزانیی بکوژ
و گەندەڵ، ئێستا بەتەواوی لە دادگای فیدراڵی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا دەخرێنە
ڕوو.
لە راپۆرتەکانی داهاتوودابەردەوام دەبین لەسەر گەیاندنی ووردەکاری گشتی هەر یەک
لەو تاوانە زۆرانەی کە ئەنجامیان داوە.
چاوەڕوانی راپۆرتی داهاتوو بن............
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس