سکالاکەی ئەمریکا
سندوقی قوربانیانی کورد – ڕاپۆرتی دادگا ژمارە ١٣
Monday, 08.26.2024, 03:15 PM
ئەوەی ئێستا زۆرێک لە
واشنتن دی سی ناوی دەبەن بە کردەیەکی بێئەندازەی دووڕوویی و تەفرەدان، سەرۆکی
پێشووی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی، بووکەڵە پاشکۆکەی باوکیی سەرۆک وەزیرانی
ئێستا مەسرور بارزانی، بنەماڵەکەیان و هاوپێلانگێڕە تاوانکارییەکانیان بە
بەردەوامی حکومەتی ئەمەریکا و گەلی ئەمریکی
چەواشە دەکەن. ئەوان بە ئەنقەست و جارەها جار ملیۆنان کەسیان لە خشتە بردووە بۆ
ئەوەی ملیارەها دۆلار بەدەست بهێنن. ڕاستیەکانی گەندەڵی کە دامەزراوەی تاوانکاری
بارزانی دەستی بۆ بردووە،کردوویانە بە گاڵتەجاڕی و زیانێکی گەورە بە کۆمپانیاکانیووڵاتە
یەکگرتووەکان و هاوڵاتیانی ئەمەریکی دەگەیەنن. هەروەها دەیان بەرپرسی حکومەتی
هەرێمی کوردستانیان بەکار هێناوە بۆ یارمەتیدانیان لەم درۆیانەدا. زۆرێک لەو بەرپرسە
درۆزنانە ئێستا ناویان دراوەتە دادگای ئەمریکا کە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
وردەکارییەکانی
گەندەڵی زۆر
گەورەی بنەماڵەی بارزانی دژ بە ئەمەریکا ئێستا و بۆ یەکەم جار و بە ئاشکرا، خراوەتەوە
بەردەمدادگایویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە واشنتن دی سی و کۆنگرێسی ئەمەریکیەوە.
ئیدی پەردە لە سەر درۆ و فریودان و فێڵبازی
مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی، وەیسی بارزانی، بنەماڵەکەیان و
هاوپیلانگێڕەکانیان هەڵدراوەتەوە و لە ئێستاداخراونەتە
بەردەم دادگای فیدراڵی ئەمریکا بۆ
دادگاییکردنیان.
بەرپرسانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزباییان لە
خۆ کردووە لە پای ئەوە کە "چەند
هەنگاوێکیان " ناوە کە گوایە بۆ "بنبڕکردنی گەندەڵیە". کەچی سندوقی
قوربانیانی کورد لە دۆسیەکەیدا لە واشنتن دی سی دژ بە مەسعود بارزانی، مەسرور
بارزانی، وەیسی بارزانی، ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی و ئەوانی تر، گەواهی و بەڵگەی
سەرسوڕهێنەر و نەبینراو و زۆر گەورە پێشکەش بە دادگا دەکات. ئەمانە وەک خێو و
تارماییەکان کە لە رابردوودا لەلایەن
ڕژێمی بارزانیەوە بێدەنگ کرابن، ئێستا زۆرێک لە
کەسە ناوخۆییە ئاگادارەکان وەک شایەتحاڵ ئازایانە قیت دەبنەوە. گەواهی و
ئیفادەکانی قوربانیان لە لایەن سەرچاوە نهێنیە مرۆییەکانەوە کۆ کراونەتەوە سەبارەت
بە گەندەڵی بەردەوامی بارزانیەکان کە لە ئێشتاشدا و بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە
کۆمپانیە ئەمەریکیەکان دەدزی دەکەن و زیان بە خاوەنەکانیان دەگەیەنەنن.
لەم
ڕاپۆرتەی دادگادا، تەنها ساختەکارییەکی
گەورەی نایاسایی و زۆر مەترسیداری دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی لە بارەی جگەرەی
مارکەی ئەمەریکیەوە دەگێڕینەوە، کە نەخشەکەی لەلایەن سەرۆک وەزیرانی کوردستان مەسرور بارزانی
داڕێژراوە.
لە
ڕاپۆرتەکانی داهاتووشدا، تاوانە گەورەکانی تری دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی دژ بە
کۆمپانیاکانی وڵاتە یەکگرتووەکان بڵاو دەکەینەوەکە
پێشکەش بە دادگای فیدراڵی ئەمریکا کراون.
تۆخمی
پێکهێنەری نێودەوڵەتی گشتگر و لە رووی داراییەوە گرنگ بۆ ساختەکردنی جگەرە لە دامەزراوەی تاوانکاری بارزانیدا،
لە لایەن مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانیەوە بەڕێوە دەبرێت. مەسرور بارزانی بە
هاوبەشی لەگەڵ پیلانگێڕەکان نزار حەنا ناسری، شیمال جەوهەر سالین، سەروەر پێداوی،
غەفور خۆشناو و ئەوانی تر، داهاتی کارکردنە ساختەکارییەکانی دامەزراوەی تاوانکاری
بەردەوامی بارزانی بەڕێوە دەبەن، سەرپەرشتی دەکەن، قازانج دەکەن و پارەکەیشی سپی
دەکەنەوە.
سەعد
دۆسکی و بلند
دۆسکی لە دروستکردنی جگەرەی ساختەدا هاوبەشن و بەرێوەشی دەبەن. هەردووکیان
راستەوخۆ ڕاپۆرت لە بارەی بەڕێوەبردنی ئەم بنچینە داراییە گرنگیەکەی دامەزراوەی تاوانکارییەکەیان،
بۆ مەسرور بارزانی بەرز دەکەنەوە.
ئەم
ڕێکخراوەیە بە شێوەیەکی تاوانکارانە و بەبێ وەرگرتنی هیچ ڕێپێدانێک بۆ ئەنجامدانی
کارەکە، خەریکی دروستکردن، هاوردەکردن، وەرگرتن، شاردنەوە و فرۆشتنی بەرهەمەکانی
تووتنی ئەمریکیە. دواتریش پارە بەدەستهێنراوەکە لەلایەن دامەزراوەی تاوانکاری بارزانیەوە بۆ
ئەنجامدانی ژمارەیەکی زۆری تاوان بەکاردەهێنرێت کە هەر هەموویان پێشکەش بە دادگای
ئەمریکا کراون، لەوانە جینۆساید، کوشتن، ئەشکەنجەدان و تاوانی دیکەی دڕندانە.
بەرهەمە
ساختەکانی جگەرەی ئەمریکی کە دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی دروستیان دەکات، بەشێوەیەکی
سەرەکی مارکەی تۆمارکراوی ئەمریکی و نیشانە بازرگانیەکەی لە خۆ دەگرێت. بەم شێوەیەشبەئاگاداریی
و بە ئەنقەست کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری ئەمریکا و بەرژەوەندییە
بازرگانییەکانی ئەو وڵاتە دروست دەکرێت. لە هەمان کاتدا بە ئاراستەکردنی
دەرامەتێکی زۆری دارایی بۆ دامەزراوەی
تاوانکاری بارزانی و تۆڕە تاوانکارییەکانی، کە بە ئاگاییەوەکار بۆ تێکدان و گەندەڵکردنی
کۆمەڵگای کوردستان دەکەن و بە نەبوونی هیچ دەستپاکیەکی ئەخلاقی لایئەم سەرکردانەی
حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی، وەیسی بارزانی و
هاوپیلانگێڕەکانیان، تەندروستی جەستەیی هاووڵاتیان دەخەنە مەترسییەوە بەهۆی
کوالیتی خراپی بەرهەمەکان وبەکارهێنانی ماددە مەترسیدارەکان و بەرهەمهێنانی بێ
ستانداردی دوور لە پشکنینەوە. ئەمەش پشتگوێخستنی ژیانی مرۆڤ و ئەگەری کوشتنی
بەکاربەرە بێتاوانەکانە. گەواهیەکانی لای پارێزەرانی سندوقی قوربانیانی کورد کە
پێشکەش بە دادگا دەکرێن، چەندین کەیسی بەبەڵگەکراوی کوردانی تێدایە لەوانەی کە لە ئەنجامی چالاکییەرێپێنەدراو و نایاساییەکانی
دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی کوێر بوونە.
سەرباری
هەبوونی لینک یان بەستەری
پشتڕاستکراو لە نێوان ساختەکاری و چەتەیی و
تاوانی ڕێکخراودا، رێکخراوی پۆلیسی تاوانی نێودەوڵەتیش تیشکی خستۆتە سەر
پەیوەندییەکی مەترسیداری ساختەکاری و
چەتەیی لەگەڵ پارەدارکردنی تیرۆردا، کە تاوانی خاوەندارێتی فکری، بووە بە باشترین
شێواز بۆ پارەدارکردنی ژمارەیەک لە گروپە تیرۆریستییەکان بەوانەشەوە کە هاوبەشن
یان هاوکارن لە گەڵ دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی.
ئەو
جگەرە ساختە ئەمەریکییانەی کە لەلایەن دامەزراوەی تاوانکاری بەردەوامی بارزانی
بەرهەم دەهێنرێن، نەک تەنیا لە ئاستی پێویستی پێوانەکاندا نین و خراپن، بەڵکو تەنانەت
مەترسیداریشن، بەوەی کە پابەند نین بە پێودانگە سەرەتاییەکانی سەلامەتی و لە جۆرە کارگەیەکی
بەرهەمهێنان دروست دەکرێنکە لە گەڵ پێوانە جیهانییەکانی پەسەندکراو بۆ
بەرهەمهێنانی پیشەسازی باش یەک ناگرنەوە.
لەوەش وێداتر دامەزراوەکە هیچ مۆلەتێکی فەرمی لە خاوەنی
مارکە بارزگانیەکان وەرنەگرتووە بۆ بەرهەمهێنانیان.
هەروەها بە ئاگاداری و رێگەپێدانی
ئارەزوومەندانەی مەسرور بارزانی و وەیسی بارزانی، جگەرەی ساختە کە لەلایەن دامەزراوەی
تاوانکاری بارزانی بەرهەم دەهێنرێن، بە بارهەڵگرەکان و بەهەمان رێڕەوی گواستنەوەی
ماددە هۆشبەرە قەدەغەکراوەکاندا دەگوازرێنەوە. ئاراستەی بارهەڵگرەکان
کە بۆ گواستنەوەی کەلوپەل و کەرەستەی
رێگەپێدراو ترخان کراون، لەلایەن دامەزراوەی تاوانکاری بارزانیەوە بە
شێوەیەکی نایاسایی دەگۆڕدرێت و بە جگەرەی ساختە بار دەکرێن کە بارزانیەکان بە ئۆتۆمبیلەکانی هەمەری ئەمەریکی
هێناویانن. ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە حکومەتی ئەمەریکا لە چوارچیوەی رێکەوتنەکانی
کۆمەکی دەرەکی و یارمەتی بەرگریدا، داویەتی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەک بۆ
گواستنەوەی جگەرەی ساختە، بەڵکو بۆ بەکارهێنانیان بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن سوپای
پێشمەرگە و کارمەندانی دەزگای پاراستنەوە بۆ پەرەپێدانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکی و مەبەستەکانی
سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا. بەکارهێنانی بارهەڵگرەکان و کەرەستەی دیکەی
ئەمەریکی بۆ گواستنەوەی جگەرەی ساختە کە
حکومەتی ئەمەریکا بە پێی رێکەوتنە ئاماژەبۆکراوەکانەوە دەیانبەخشێت، نەک تەنیا چەندین قانوونی وڵاتە یەکگرتووەکان
پێشێل دەکرێت، بەڵکو بەشێوەیەکی نایاسایی ئەندامانی بنەماڵەی بارزانیش دەوڵەمەند
دەکات.
جگەرەی ساختە کە بە مۆڵەتی مەسرور بارزانی و وەیسی
بارزانی لەلایەن دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی بەرهەم دەهێنرێن ، بەدەستی ئەنقەست
مەترسی راستەقینەی تەندروستی و سەلامەتی بۆ بەکاربەران دروست دەکات، لە ناویشیاندا
ئەو هاوڵاتیە ئەمەریکیانەن کە لە ناوچەکانی کوردستان نیشتەجێن یان سەردانی ئەو
ناوچانە دەکەن. بەمشێوەیە بارزانیەکان بەئەنقەست چەندین یاسای وڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمەریکا پێشێل دەکەن.
بەرهەمە ساختەکانی بارزانی نەک تەنیا پڕمەترسین بۆ
تەندروستی بەکاربەران، بەڵكو هەوڵی رێکوپێک و رێکخراوەیی و چالاکیەکانی پەیوەست بە
بەرهەمهێنان و دابەشکردنی بەرهەمە ساختەکان لەلایەن دامەزراوەی تاوانکاری
بارزانیەوە، لە هەمان کاتدا بەئەنقەست زۆرێک لە پەیماننامە و یاسا نێو دەوڵەتیەکان
پێشێل دەکەن کە بریتین لەمانە:
رێکەوتنامەی پاریس بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی پیشەسازیی،
پرۆتۆکۆلە جێگیراوەکانی رێکخراوی جیهانی بۆ خاوەندارێتی فیکری و تۆمارە دەرچووەکان
لەلایەن نووسینگەی بڕوانامەی داهێنان و مارکە بازرگانییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان
کە دەزگایەکی حکومەتی ئەمەریکایە.
ئەم ساختەکردن و
بەنایاسایی بازرگانیکردن بە جگەرەوە کە لەلایەن مەسرور بارزانی و وەیسی بارزانی
بەڕێوە دەبرێت و کۆنترۆڵ دەکرێت، زیان بە بەرژەوەندییە بازرگانییە ئەمەریکییەکان
دەگەیەنێت کە پابەندی یاساکانن، بەمەش زیان بە بەرژەوەندی خاوەن پشکەکانیان دەکەوێ
کە هاوڵاتی ئەمەریکین، لەوانەش پلانەکانی خانەنشینی کارمەندە ئەمەریکییەکانی کەرتی
گشتی، سەندیکاکان، وەبەرهێنەران، فەرمانبەران، بەڵێندەران، فرۆشیاران،
قەرزدەرەکان، بانکەکان و خاوەن مافەکان، بەهۆی ئەو کاریگەرییە خراپەی کە لەسەر
فرۆشتن، مۆڵەتدان، بەهای مارکەی بازرگانی و ناوبانگی کۆمپانیاکان بەجێ دێڵێت.
بە پێی مەزەندەکردنی چاوگە مرۆییە نهێنیە ناوخۆییەکان کە
بەشێوەیەکی راستەوخۆ و بەنهێنی دەستیان بە بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی هەرێمی
کوردستان رادەگات، داهاتی دارایی مانگانەی دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی لە پرۆسە
و چالاکی و کردەوە جۆراوجۆرەکانی ساختەکردنی جگەرەدا، سەرووی بیست ملیۆن دۆلاری
ئەمەریکیە. بەم شێوەیە کۆی گشتی داهاتی ئەم ساختەکارییە بۆ دامەزراوەی تاوانکاری
بەردەوامی بارزانی تا ئێستا دەیان ملیۆن
دۆلار بووە.
چاوەڕوانی راپۆرتی داهاتوو بن....
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس