وتار
رۆلی ڕوسیا‌و تواندنه‌وه‌ی كورد له ئه‌رمینیاو ئازرباینجان
Sunday, 10.04.2020, 11:28 AM
جه‌نگی سه‌د ساڵه‌ی قه‌وقاز، جه‌نگی ڕوسیا‌و تورکه‌کان بوو، كورد زیاتر له هه‌شت هه‌زار ساڵ بوو له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی كه پێی ده‌وترێت (كوردستانی سور) ژیاوه ، كورد خاوه‌نی چه‌ند هه‌رێمێك بووه به ناوه‌كانی هه‌رێمی (كه‌ره‌كیشلاخ) له %۹۹.۷ رێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردبوون ، هه‌رێمی ( كه‌لبه‌جار) له %۹۹.۸ و هه‌رێمی (كوتورلی )له %۹۹.۹ وهه‌رێمی ( كوردحاجی ) له %۹۸.٦ و هه‌رێمی (مورادخانلی) له %۹۸.۲ دانیشتوانه‌كانیان كورد بوون ، ده‌رئه‌نجامی جه‌نگی ڕوسیا و ئێران بیرۆكه‌وسیاسه‌تی گۆرینی دیمۆگرافیا ده‌گیرێته‌به‌رو ملیۆنان ئه‌رمه‌نی له یۆنان و ئاشوری یه‌زیدی له توركیا و ئێرانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناچه‌ی كوردنشین له كوردستانی سور ، سیاسه‌تی ڕاگواستن بیرۆكه‌ی قه‌یسه‌ری ڕووس نیکۆلای یه‌که‌م بوو پاشانیش درێژه ده‌كێشێ بۆ قه‌یسه‌ره‌كانی تری روس ، كورد له‌و ناوچانه‌دا له باکوره‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵات هێزێكی به‌رهه‌ڵستكارو دژ به ڕوسه‌كان بوون .
لینین و هاوپه‌یمانه‌كانی ساڵی ۱۹۲۳ ناچار بوون حكومه‌تێكی كوردی له چوارچێوه‌ی ئۆتۆنۆمی دا بۆ كورده‌كانی كوردستانی سور له نێوان ئه‌رمه‌نیاو ئازرباینجان دابمه‌زرێنن ، به‌م شێوه‌یه كۆتایی به هێرشی ئه‌رمینیا بۆ سه‌ر ئازرباینجان كۆتایی پێهات ، ته‌مه‌نی ئه‌م ناوچه ئۆتۆنۆمییه بۆ كوردانی كوردستانی سور ته‌نها شه‌ش ساڵ ژیا و له ۸ـی نیسانی ۱۹۲۹به‌ناوی گۆڕانكاری و سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه (ستالین) له‌سه‌ر داوای توركیا و ئێران و ئازرباینجان بریاریدا ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی كوردستانی سور هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ، له ئه‌نجامیشدا كورد كه‌وته به‌رشاڵاوی ته‌عریب و سڕینه‌وه‌وتواندنه‌وه له‌ناو نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كاندا ،به‌شێک له كوردان ناوچه‌که‌یان به‌جێهێشت و ڕوویان له ڕووسیا و ئاسیای ناوه‌راست و ئه‌وروپا كرد، نزیكه‌ی دوو ملیۆن كورد خۆیان ناونوسکرد به تورک ڕه‌گه‌زنامه‌یان بۆگۆڕداو له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونی کاتدا بوون به تورک ، به‌م شێوه‌یه كوردستانی سور له به‌ین برا ، ئازرباینجان كوردستانی سور له سه‌ر نه‌خشه‌ی خۆی ده‌سڕیته‌وه‌و به پێی رێكخستنه‌وه‌یه‌كی نوێ پێكهاته‌یه‌كی نوێ بۆ وڵات دائه‌ڕێژرێت .
سه‌رده‌می حوكمرانی لینین وگورباتشۆف له ڕوسیای قه‌یسه‌ردا ،شۆرش له‌به‌شه‌كانی تری كوردستانیشدا هه‌بووه ،به‌ڵام بەهانای شۆڕشی هیچ بەشێكی كوردستانەوە نەهاتووە، له ڕۆژهه‌ڵات و باشور و باكوری كوردستان شۆرش و به‌ره‌نگاری هه‌بووه ،به‌ڵام دیدو خوێندنه‌وه‌ی لینین له زه‌مانی خۆیدا بۆ ئه‌م شۆرشانه زیاتر پێی وابوو شۆرشی كورد به فیتی به‌ریتانیا و به به‌شێك له سیناریۆكانی به‌ریتانیایان ده‌زانی، هه‌ربۆیه‌شه لینین وه‌ڵامی بانگه‌وازه‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی حه‌فید ناداته‌وه و گورباتشۆف له سه‌رده‌می خۆیدا په‌یوه‌ندی پته‌وی له‌گه‌ڵ سه‌دام دا هه‌یه ،هه‌لومه‌رجی مێژووی و سیسته‌می ئیمپریالیستی گه‌لانی چه‌وساوه‌ی داپڵۆسیبوو، به‌ڵام شۆرشی ئۆكتۆبه‌ر ئاسۆیه‌كی نوێی بۆ خه‌باتی گه‌لانی چه‌وساوه هێنایه ئاراوه پرۆسه‌ی خه‌باتی خێراتر كرد‌و به‌عه‌مه‌لی مافی چاره‌ی خۆنوسینی هینایه ناو مێژووه‌وه ، شۆرشی ئۆكتۆبه‌ر بانگه‌وازی به ڕووی گه‌نی رۆژهه‌ڵاتدا ده‌كرد كه دونیایه‌كی تازه هاتووه‌ته ئاراوه دونیایه‌ك هی خه‌ڵكی ڕه‌نجده‌رو گه‌لانی چه‌وساوه‌یه ،شۆرشی ئۆكتۆبه‌ر سه‌رجه‌م ڕێكه‌وتننامه‌كانی ڕوسیای پێشوی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ئیمپریالیسدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه ، شۆرشی ئۆكتۆبه‌ر باسی له بنیاتنانی مرۆڤێكی نوێ ده‌كرد ، نه‌ك هه‌ر له ڕووی مادده‌وه به‌ڵكو له ڕووی به‌هاو موڕاڵیشه‌وه نه‌چه‌وسێنرێته‌وه ،لێره‌وه پرسی سه‌ربه‌خۆی بۆ كورد ڕه‌هه‌ندێكی فه‌لسه‌فی وه‌رگرت به‌وه‌ی كه مرۆڤی كوردیش له هیچ مرۆڤێكی تری نه‌ته‌وه‌كانی تر كه‌متر و زیاتر نییه .
هه‌ژموونی توركیا له قه‌وقاز له دوای ساڵی ۱۹۹۱ ده‌ستی پێكرد ، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌رمینیا دووسه‌د هه‌زار توركی ده‌ركرد و ئازرباینجانیش سێ سه‌د هه‌زار ئه‌رمه‌نی ده‌ركرد، ئیدی لێره‌وه ناوچه‌كه ره‌هه‌ندێكی ئیقلیمی وه‌رده‌گریت و(گورباتشۆف) فه‌رمان ده‌كات به‌سه‌رۆکی ئازرباینجان كه ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی كوردستانی سور زیندوو بكاته‌وه ،له‌به‌رامبه‌ریشدا توركیا له‌سه‌رده‌می سلێمان دیمیریل بانگێشتی حه‌یده‌ر عه‌لیه‌ڤ ده‌كات بۆ ئه‌نقه‌ره‌و سه‌د ملیۆن دۆلاری پێده‌به‌خشێت تاكو سوپای ئه‌زرباینجانی بۆ جه‌نگی کورده‌کانی کوردستانی سور ئاماده بكات ،ه‌ڵام زۆری پێنه‌چوو له ١٩ ئابی ١٩٩١ باری نائاسایی له ڕوسیا ڕاگه‌یانرا کە سەرۆک گۆرباتشۆف ناتوانێت بەھۆی خراپی باری تەندروستی کاروبارەکان بەڕێوە ببات و له پۆسته‌كه‌ی لادرا ، ئیدی سه‌قامگیرکردنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نه‌کان دروست بوو ،به‌فه‌رمی دانیانا به سه‌ربه‌رخۆی که‌ره‌باخدا ، كورد له‌و ناچه‌یه‌دا كه ئێستا توركیا رۆڵی پاڵه‌وانانه‌ی تێدا ده‌بینیت و ئه‌رمینیا و ئازرباینجان په‌لاماری یه‌كتری ده‌ده‌ن و ڕوسیا به‌به‌شێك له خاكی ئیمپراتۆریه‌تی سۆڤیه‌تی ده‌زانیت ،پێشینه‌یه‌كی مێژووی هه‌یه ، وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌و میلله‌ته‌ی که‌ناتوانێت سوود له مێژووی وه‌ربگرێت، ئه‌وا دۆڕاندنی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه . به‌داخه‌وه كورد به درێژایی مێژوو نه‌یتوانووه په‌ند له‌مێژوو وه‌ربگرێت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ئیبراهیم ئەلزوبەیدی: کۆتایی سەرمایەگوزاری سیاسی "ئیسرائیل" لە ھەرێمی کوردستان
پانۆرامای کابینەی نۆیەم.. ستراتیژیەتێکی دووربین
ئاشتی برایم ئەفەندی: ئایا کازمی، دەوێرێت پەنجە بۆ ماڵی بارزانی و تاڵەبانی درێژ بکات؟
تەڤدا پرێس: (عەلی حسێن أحمد کروو) کێیە؟
دانا مەنمی: هاتنی كازمی بۆ هه‌رێم و عوقده‌ی تائیفی
دلێر محەمەد نوری: گەندەڵکاران چاو لە ئەلبرتی بکەن
چیا عەباس: بەئاگابن کازمی مشکی هەمان کونە
كەمال چۆمانی: چی لەناو گۆڕان رودەدات؟
گۆران قادر: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ خزمەت نەک بۆ کات کوشتن
ئیبراهیم عەباس: پەیامێک کە پێویستە بە مەسعود بارزانی بگات