لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

سکالاکەی ئەمریکا

سندوقی قوربانیانی کوردستان – ڕاپۆرتی دادگا ژمارە ١٦

Thursday, 09.19.2024, 04:57 PM


کەسێکی ئەزموونداری واشنطن دی سی لەم دواییانەدا سەرۆک وەزیرانی کوردستان مەسرور بارزانی و بنەماڵە گەندەڵەکەی وەک دیکتاتۆر وەسفی کردن کە هەست دەکەن جڵەوی دەسەڵات لەدەستیان دەردەچێت، بۆیە هەوڵ دەدەن بە رێگەی فریودان و شێواندن دەستی بەسەردا بگرن. تێکدان و درۆکانیان لە واشنتۆن بڵاوبووتەوە کە سندوقی قوربانیانی کوردستان بەبەڵگەوە  پێشکەشی دادوەری دادگای فیدڕاڵ دەکات.

کاتێک سەرۆک وەزیران بارزانی سەردانی واشنتن دەکات، بە درۆزنانە خۆی لەبەردەم بەرپرسانی ئەمەریکا وەک داکۆکیکارێکی سەرسەختی دیموکراسی و دۆستێکی دڵسۆزی ئەمریکا دەنوێنێت. لەگەڵ زۆربەی ئەو گەواهیانەی کە لە لایەن سندوقی قوربانیانی کوردستانەوە لە دادگاییکردندا پێشکەش دەکرێن، ڕەفتاری ستەمکارانە و فرت و فێڵی دارایی بەردەوام و گەورەی  مەسرور بارزانی لە  حکومەتی ئەمریکا و گەلی کورد  دەخرێنە ڕوو. (ئەمە لە راپۆرتەکانی داهاتووی دادگادا ڕوون دەکرێتەوە.) هەروەها لێدوانە بێشومارەکانی مەسرور بارزانی و لێدوانی دەستوپیوەندەکانیشی، لەوانە نوێنەرەکەی لە ئەمەریکا تریفە عەزیز بۆ بەرپرسانی ئەمەریکا پێشکەش بە دادگا دەکرێن.

لە بەردەوامی دۆسیەی یاسایی لە دادگای فیدراڵی واشنتن دی سی، دادوەر بەم دواییانە فەرمانی بە سندوقی قوربانیانی کوردستان کرد لەم هەفتەیەدا ڕاپۆرتێک پێشکەش بکات. لە ڕاپۆرتە فراوانەکەیدا بۆ دادگا، ڕژێمی بارزانی بە "رێکخراوێکی تاوانکاری نێودەوڵەتی گەندەڵ و پیلانگێڕی تاوان کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە" وەسف کراوە.

دادگا ئاگادارکرایەوە کە مەسرور بارزانی ژیان و رێڕەوی  پیشەیی و دەسەڵاتی سیاسی خۆی لەسەر درۆ بنیات ناوە و دوای مەسعود بارزانی باوکی بووە بە نەخشەکێش و رابەری  دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی..

ئەو گەواهیانەی کە پێشکەش بە دادگاییکردنەکە دەکرێن، دەری دەخەن کە تاوانە نێودەوڵەتییەکانیان  لەوکاتەوە بەردەوام بووە کە مەسرور بارزانی لەگەڵ روبار ساندی هاوپیلانگێڕی تاوانکاریەکەی  کە کوردێکی ئەمریکییە و لە نزیک واشنتن دەژیت، فێڵیان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکایان کردووە و لەخشتەیان بردووە بۆ ئەوەی کارتی سەوزی ئەمەریکی بدرێتە مەسرور، کە ئەمەش ساختەکاری و تاوانێکی دیکەیە و لە ئەنجامی ئەم گەواهیانەی بەڵگانە کە لە دادگاییکردندا دەخرێنەڕوو، پێدەچێت کە حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکجارەکی کارتە سەوزەکەی مەسرور بارزانی پووچەڵ بکاتەوەوە. بەڵگەنامەی ئەم فێڵە کۆچبەرییە لە دەستی پارێزەرانی سندوقی قوربانیانی کورد دایە و لە دادگاییکردنی گشتیدا پێشکەش دەکرێت.

چەواشەکارییەکانی بارزانی بەربڵاون و دژی یاسای ئەمریکان.لایەنگرێکی بارزانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەم دواییانەدا نوێنەری بارزانی لە واشنتن تریفە عەزیز بە پارێزەرێکی زۆر بەڕێزی واشنتن وەسف کرد کە ئەوەش چەواشەکاری و ناڕاستییەکی دیکەی بارزانییە. وەک لەم هەفتەیەدا دادگا ئاگادارکرایەوە، کە تریفە عەزیز زۆر ناسراو نییە و دەسەڵاتی مۆڵوتدانی پارێزەرانیش ڕایدەگەیەنێت کە تریفە عەزیز "لە دۆخێکی باشدا نییە.

".

دەسەڵاتی مۆڵەتدان دەڵێت " دۆخی باش نەبوون یان ناگونجاو واتە  کاتێک پارێزەران مۆڵەتەکانیان لەڕووی کارگێڕییەوە ڕاگیرابێت یان کاتێک بەهۆی هۆکاری دیسپلینییەوە ڕاگیراوە یان هەڵوەشێنراوەتەوە.."

هەروەها لەم هەفتەیەدا دادگا ئاگادار کراوەتەوە کە چۆن شایەتحاڵەکان و تەنانەت ئەو کەسە بێتاوانانەش کە بە هیچ شێوەیەک دەستیان لەو کەیسەدا نییە، لەلایەن دامەزراوەی تاوانکاری بارزانیەوە دەچەوسێنرێنەوە و ئەشکەنجە دەدرێن.  سەرچاوە مرۆییە ناوخۆییە نهێنیەکانی  گەواهیەکان کە لە دادگاییکردندا ئیفادە دەدەن ، لە سکاڵا سەرەتاییەکەدا لەو بارەیەوە دادگا ئاگادار کراوەتەوە. هەر دوای پێشکەشکردنی سکاڵانامەکە بۆ دادگا، دوو  خزمەتکاری کۆنی ئەو ژنانەی  کە لە کۆشکەکانی بارزانی خزمەتیان دەکرد لەلایەن کاربەدەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نایاسایی زیندانی کراون. چونکە دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی  گومانی ئەوەیان لێکردووە کە سەرچاوەی ناوخۆیی نهێنین، کە چی ئەم دوو ژنە لە دوور و نزیکەوە هیچ پەیوەندییەکیان بەو بابەتەوە نیە و دادگای ئەمریکاشی لێ ئاگادارکراوەتەوە. ئەمەش پێشێلکارییەکی زەقی یاسای ئەمریکا و عێراق و نێودەوڵەتییەکانە.

.ئەم دوو ژنە کوردە بەشێوەیەکی تاوانکاری زیندانی کراون،  بەبێ هیچ یاداشتێکی یاسایی و بە نایاسایی دەستبەسەر کراون، لە خێزانەکانیان دوورخراونەتەوە، هیچ ڕێگەیان پێنەدراوە دادوەرێک ببینن و بۆ وەرگرتنی دانپێدانان ئەشکەنجە دراون. بەڵام هیچ شتێکیان نەکردووە تا دان پیا بنێن. هەموو ئەمانە پێشێلکردنی بەهەندی یاسا و پەیماننامەکانی عێراق و نێودەوڵەتییەکانە کە  دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی بە ئاسانی پشتگوێی دەخات. پاش نزیکەی شەش مانگ لە دەستبەسەرکردن، ئەم دوو ژنە بێتاوانە کوردە بەبێ فەرمانێک یان یاداشتێکی فەرمی لە زیندان سەربەست کراون، بەڵام  ووشیار کراونەتەوە کە نابێت لە گوندەکەیان دوور بکەونەوە، هەروەها نابێت تەلەفۆنیشیان هەبێت. ترسێكی بەردەوامیان لێ نیشتووە نەبادا زیاتر مافە مەدەنی و مرۆییەکانیان پێشێل بکرێت.

دادگای ویلایەتە یەکگرتووەکان و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاگادار کراونەتەوە لەو پێشێلکارییە توندانەی ئەم دواییەی یاسای مافەکانی مرۆڤی لەلایەن دامەزراوەی تاوانکاری بارزانیەوە .

بەپێی یاسای ویلایەتە یەکگرتووەکان، دەبێت تۆمەتباران بە شێوەیەکی گونجاو بانگهێشتی دادگا بکرێن. ئەمە لەلایەن دادگایەکی ئەمەریکاوە فەرمانی پێداوە، بەڵام بەشێوەیەکی توند ڕێگری لێکراوە و سەرچاوە نهێنیەکان بە پارێزەرەکانیان ڕاگەیاندووە کە  فەرمانی ڕێگریکردن لە بڕیارێکی دادگای ئەمەریکا لەلایەن مەسرور بارزانی دراوە، کە وەک کەسێکی ئەمەریکی خاوەن کارتی سەوز، بەردەوامە لە پێشێلکردنی یاسای  ئەمریکا و یاسای نێودەوڵەتی و لێپرسینەوە لەگەڵیدا دەکرێت لەپای تازەترین کردە نایاساییەکانی. لەم هەفتەیەدا ئەمەشیان بە دادوەری ئەمەریکا ڕاگەیەندراوە. دامەزراوەی تاوانکاری بەردەوامی بارزانی لە جیاتی وەڵامی ووردەکارییە راستەقینەکانی تۆمەتەکانی ناو دۆسیەی دادگادا بداتەوە و گەیشتن بە رێککەوتن، درێژە بە شێواندن و بە لاڕێدا بردن دەدات. کەواتە دۆسیەکە بەرەو دادگایی کردنی گشتی ئەمەریکا دەڕوات.

لە بڕیارێکدا کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر دەرچووە، دادگای باڵای ئەمریکا کە بەرزترین دادگایە لە ووڵاتەکەدا، باسی لە "پابەندبوونی مێژوویی ئەمریکا بە سەروەری یاسا" کردووە و جەختی لەوە کردەوە کە "تاوانبار نابێت دەرباز بێت". چەند جارێک لە کەیسی یاسایی دژ بە دامەرزاوەی تاوانکاری بارزانی کە ئیستا بەڵگەکراوی لە بەردەم دادگای فیدڕاڵی واشنتۆن دی سی دایە، کە  چۆن ڕژێمی بارزانی هیچ پابەندبوونێکی ئاشکرای بە سەروەری یاساوە نییە و دەسەڵاتی فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکاردێنێت بۆ ئەنجامدانی تاوان  لە هەوڵ و کۆششی تاوانکاریدا بۆ بەدەستخستنی پارە. کاتێک سەرکردەکان دەسەڵاتی پێدراویان بۆ بەرژەوەندی کەسیی یان وەک بەشێک لە نەخشەی تاوانکاری بەکار بهێنن، ئەوسا بەرژەوەندی هەموو کەسێک لە وڵاتدا لەوە دایە کە ئەو تاوانانە ئاشکرا بکرێن. ئەم کەیسە فیدراڵییە لە واشنتن دی سی  پایتەخت دەبێتە هۆی ئاشکرابوونی تاوانکاری نێودەوڵەتی بەربڵاوی دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی کە دەبوو پێشتر ئاشکرا بکرایە.

وەک دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، تاوانبار نابێت دەرباز بێت.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟