لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

سیناریۆیی رووداوەکەی ئەنقەرە ؟

Wednesday, 10.30.2024, 01:12 PM


لە کاتژمێر ٠٣:٣٠ دوای نیوەڕۆی ڕۆژی ٢٣ـی تشرینی یەکەم لە ناوچەی قاهرەمانکازانی ئەنقەرە. لە دژی ناوەندی کۆمپانیای فرۆکەوانی ئاسمانی و پیشەسازی بۆشایی ئاسمان (TUSAŞ). لەلایەنی ٢ چەکدارەوە, کە یەکێکیان ژن بوو هێرشێکی چەکداری ئەنجام درا. لە ئانجامی ئەو هێرشەدا ٥ کەس کوژران و ٢٢ کەسیش برینداربوون.
دوو رۆژ دوایی ئەو چالاکیە فەرمانداری بڕیارەگەی ناوەندی پاراستنی گەل کە باڵی سەربازی پەکەکەیە راگەیاندکراوێکی بڵاوکردەوە و چالاکیەکەی لە ئەستۆگرت و وتی" ئەو چالاکییە فیداییە کە لە ٢٣ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر ١٥:٣٠ لە ئەنقەرە لە بەردەم بارەگای توساش ئەنجامدرا، لەلایەن تیمێکی سەربەخۆی تابووری نەمرەوە ئەنجامدرا. ئەم چالاکییە کە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر پلانی بۆ دانرابوو و بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرا، هیچ پەیوەندییەکی بە رۆژەڤی سیاسی مانگی ڕابردووەوە نییە کە لە تورکیا باسی لێوە دەکرێت".
ماوەیەکە لە رۆژەڤی سیاسی تورکیا باس لە گەرێکی تری پرۆسەی ئاشتی لە نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا دەکرێت. دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا لە کۆبونەوەی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا وتی" دەمانەوێت مەسەلەی کورد چارەسەر بکەین و داوای کرد عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە بهێننە پەرلەمان و لەوێ قسە بکات و داوای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بکات" و پرۆسەی ئاشتی رابگەینن.
لەو رۆژەی کەوا عومەر ئۆجەلان دەچێتە دورگەی ئیمرالی بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان چالاکیەکەی ئەنقەرە ئەنجامدرا. بۆیە ئەو بابەتە رەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوایی خۆیدا هێنا، زۆر شرۆڤە و شیکاری بۆ ئەو بابەتە کرا. چۆن ئەو چالاکیە روویدا؟ بە ئەنقەست ئەو چالاکیەکرا یانێش نا؟ پەکەکە بۆچی لە کاتێکی وا گرنگدا چالاکیەکی لەو شێوەیە بکات؟ هۆکار و پاڵنەری پشت ئەو چالاکیە چین؟ هەوڵ دەدەین لە چەند خاڵێکدا وەلامی ئەو پرسیارانە بدەیەنەوە.
1. وەکو لە راگەیاندنەکەی فەرمانداری بڕیارەگەی ناوەندی پاراستنی گەلدا هاتووە کەوا ئەو چالاکیە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر پلانی بۆ دانرابوو و لەلایەن تیمێکی سەربەخۆی تابووری نەمرەوە ئەنجامدرا. مەبەست لە تیمی سەربەخۆ چییە لە کاتێکدا پێشتر پەکەکە چالاکی لەو شێوەیەیی کردوە و راستەوخۆ لە ئەستۆی گرتووە. کەواتە ئەو تیمە پێشتر ئامادەکاری خۆیان کردووە و رۆژ و کاتی چالاکیەکە دیاری کراوە و بریاری پێکهێنانی دراوە. ئەو تیمە پێشتر تەنیا ئامانج و هەدەفیان بۆیان دیاریکردووە و خۆیان سەربەخۆ سەرپشک کراون لە پێکهێنانی. چونکە چالاکیکی لەو شێوەیە و لەو شوێنەدا ئامادەکاری نزیکی ساڵێکی دەوێت و ئەو کەسانەی ئەو چالاکیانە دەکەن دوای ئەرکدارکردنیان و تایبەتی لەکاتی نزیکی چالاکیکە هیچ ئامرازێکی پەیوەندی بەکارناهێن لەبەر ئاشکرا نەبوونی چالاکیکە. بۆیە دەتوانین بڵێن ئەو کەسانی چالاکیکەیان کردوە ئەندامی پەکەکەن بەڵام لەو کاتدا راستەوخۆ فەرمانیان لە پەکەکە وەرنەگرتوە. بۆیە لە راگەیاندنەکەیان دا دەڵێت لەلاینی تیمێکی سەربەخۆوە ئەنجامدراوە.
2. پەکەکە دەڵێت ئەو چالاکیە ماوەیەکی زۆرە ئامادەکاری بۆ کراوە. دیارە ئەم چالاکیە کاتەکەیشی بەزانابوون دیاری کراوە، چونکە چەند رۆژ داوی ئەوە ساڵیادی شەهیدبوونی گەریلا بێریتانە کەوا لە ساڵی ١٩٩٢ لە شەری پەکەکە و پارتە کوردیەکانی باشووردا بۆ ئەوەی تەسلیم نەبێت لە چیا خۆی هەڵدەداتە خوارە و گیان لەدەست دەدا. بێریتان لەناو پەکەکە دا بە تەسلیم نەبوون لەبەرامبەر هێلی خیانەت ناسراوە و بۆ یادکردنەوەی بێریتان ئەم چالاکیە ئەنجامدراوە. هەروەها هەفتەیەک دواتریش ١٠١ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری تورکیایە، دروستبوونی کۆماری تورکیا لەسەر ئەساسی نەمان و نەبوونی کورد بە دەوڵەت دامەزراوە. بۆیە رۆژی دامەزراندنی کۆماری تورکیا هەمان کات وەکو رۆژی نەمان و لە ناوبردنی کورد دەبینرێت.
3. ئەگەرێکی تر کەوا لە هەموویان بەهێزتر ئەوەیە. ئەو چالاکیە کاتەکی و شوینی و رۆژەیەکی بە زانابوون کراوە و وەکو وەلامدانەوە و ناردنی نامەیە بۆ دەوڵەتی تورکیا لەمەسەلە ئاگربەست و پرۆسەی ئاشتی. چەند رۆژبوو لەناو تورکیا لەسەر ئاشتی گفتوگۆ هەبوو لەگەل ئەوانەیش دەوڵەت باخچەلی بانگێشتی ئۆجەلانی بۆ پەرلەمان کردبوو و دەنگۆی ناردنی بنەماڵەی ئۆجەلان بۆ ئیمرالی هەبوو. پەکەکە پێشتر چەندین جار لەگەل دەوڵەتی تورکیا ئەزموونی پرۆسەی ئاشتیان هەیە و هەموو جارێک دەوڵەتی تورکیا راستگۆ نەبوو و پەکەکەی هەڵخەلەتاندووە. بۆیە پەکەکە ئەم جارەیش بانگەوازی دەوڵەت باخچەلی وەکو کەمین و تاکتیکی شەری تایبەت تێدەگات بەڵام لەگەل ئەویشدا دەیەوێت دەوڵەتی تورکیا تاقیبکاتەوە کەوا ئەم جارەیش تا چەند جدین. بۆیە پەکەکە لەو کاتەی کەوا باسی پرۆسەی ئاشتی دەکرێت و دەنگوی چووندن بۆ ئیمرالی هەیە، بەم چالاکیە دەوڵەتی تورکیا دەخاتە ناو تاقیکردنەوەیەکی جدیەوە کەوا دەوڵەتی تورکیا مەجاڵی تاکتێکی نەمێنێت.
وەکو ئەنجام دەتوانین بڵێن پەکەکە باری گرانی لەسەر خۆی لابرد و خستیە سەرشانی دەوڵەتی تورکیا، ئێستا تۆپ لە گۆرەپانی تورکیادایە کەوا یاری بکات. هەربۆیە ئەگەر تورکیا راستی بیەوێت پرۆسەی ئاشتی دەستپێبکات پێویستە واز لە چالاکیەکەی ئەنقەرە بهێنی و هەنگاوی جدیتر بنێت، ئەگەر ئەم چالاکیەی کردە بەهانە و هێرشەکانیش فراوانتر و گەورەترکرد ئەوا ئەو کات دەزانین هەر لە سەرتاوە دەوڵەتی تورکیا نیازی پرۆسەی ئاشتی نەبووە و تەنیا بۆ ئامانجێکی دیاریکراو و لە چوارچێوەی شەری تایبەتدا بووە. هەرچەند لە رۆژی یەکەمی چالاکیەکەوە راگەیاندنی تورکیا ئەو چالاکیەیان نەکردە رۆژەڤ بە فەرمانی دەوڵەت دەوتوانین بلێن هێشتا ئەگەر بەردەوامی پێدانی پرۆسەکە هەیە سەرەرای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوایش. لەم رۆژانەی پێشدا زیاتر بۆمان روون دەبێتەوە ئەگەر پرۆسەی ئاشتی بەردەوام بێت و نیەتی دەوڵەتی تورکیا باشە یانیش نا.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟