لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

بەشێک لە خەروارێک لە بەڵگە حاشا ھەڵنەگرەکان و گێرانەوەیەکی ڕاستی رووداوەکان وەک خۆی.

Friday, 02.14.2025, 10:27 AM



( لە پەرتووکی بەرگری کورد دژی داگیر کردن ١٩١٤-١٩٥٨ لە بەشی بارزانەکەی تاڵانکراو، لە نوسینی مێژوونوس ئەیوب بابۆ بارزانی):

پاش گەڕانەوەی بارزانییەکان لە ئێران بۆ عێراق لە ١٩٤٧، لەدێی ئاستەش لەبەر بەزەحمەتیی درووستکردنی هۆڵ بۆ ئاژەڵەکانیان ژمارەیەک لە شوانان پەنایان بردە بەر ئەشکەوتان بۆ بەسەربردنی وەرزی زستان، منداڵان ئاگایان لە مێگەل دەبوو لە یەکێک لە ئەشکەوتە بەناوبانگەکان لە ڕووباری ڕۆکوچک ئەشکەفتا فەقێ عەبدوڕەحمانی پێدەڵێن، لەسەر ناوی پاڵەوانی بارزانیی بەناوبانگ لەسەردەمی شێخ عەبدوسەلامی بارزانی دووەم، ئەشکەوتەکەش گەرمە بۆ شوانان و بۆ مێگەلان و دەکەوێتە سەر دۆڵی قووڵی (گەلی سویل). دەستەیێکی شەوکوتی چەکدار کە لە هەشت کەسان پێکهاتبوون دەرگای ئەشکەوتیان داخست لە کاتێکدا ژمارەیێکیان چوونە ژوورەوە، لەپڕ منداڵەکان تووشی لێدان و هەڕەشەی کوشتن بوون و لە ئەشکەوتیان بردنە دەرەوە و دەستیان بەستن و لە قەدی دوو داریان بەستنەوە و پێیانگوتن ئەگەر هاوار بکەن دەتانهاوێینە نێو قووڵایی دۆڵەکەوە دوایی گەڕانەوە بۆ نێو ئەشکەوتەکە و ٢٥ سەرە مەڕیان لێ هەڵبژاردن لە هەرە چاکەکان، دوایی منداڵەکانیان بە بەستراوەیی بەجێ هێشتن، بەر لە ڕۆییشتنیشیان بە شوانەکانیان گوت: ئێمە لێرەین، لە پشت ئەو گابەردەیە چاودێریتان دەکەین ئەگەر هەوڵی هاوار کردن یان بەربوون بدەن بە گوللە دەکوژرێن.

دوا دەستەواژەی گاڵتە پێکردن: ئێوە ئێمە ناناسن..
بەڵام شێخی بارزان هیچی لێ وننابێ ئەو ئاشکراکەری نهێنیانە، لە قاقای پێکەنینیاندەدا و پێیان ڕادەبواردن. منداڵە شوانەکانیش دەگریان لەبەر ترس و تۆقین بە بەستراوەییش مانەوە بە قەدی دارەکاندا تاکاتی هەتاوهەڵات لە ڕۆژی دوایی، کاتێک کە دەمی نیوەڕۆ نزیک بویەوە دێی ئاستە چاوەڕێی گەڕانەوەی شوانان بوون بۆ وەرگرتنی خواردن بۆ ڕۆژی دوایی، بەڵام شوانەکان دیار نەبوون، جا باوکانیان تووشی دڵەڕاوکێ بوون، ئیدیی هێندێک وەدەرکەوتن بۆ دەوروبەری ئەشکەوت، بینیان ئەوەی لە مێگەل ماوەتەوە بڕ بووە و بڵاوبووە بەبێی شوانەکان جا دەستیان کرد بە بانگکردن بە دەنگێکی بەرز و نێوی شوانیان دەگوت ئەو شوانە بەستراوانە گوێیان لێبوو، ئینجا هاواریان کرد کە ئەوان ناتوانن بجووڵێنەوە، ئیدی لادێیەکان هاتن و پەتیان لێکردنەوە زانیان کە دزان مێگەلیان بەتاڵان بردووە.

با گوتەکە بۆ عومەر بێریی بەجێ بێڵیین کەوا بەدوای ڕووداوەکەدا چوو: من دەمزانی کە ئاغایانی زێبارن بەو کارە هەستاون، بەڵام سکاڵاکردن لەلای حکومەت لە دژی ئەوان هیچ کەڵکی نەبوو، لەبەر ئەوە وام بە چاک زانی خۆم بەدوای کارەکەدا بچم لە شوێنی پێیانڕا زانیم مەڕیان بەکوێدا بردوون، ئیدی لە ڕووبار پەڕیمەوە لەگەڵ حوسێنی برام چووم بۆ لای شەوکەت ئاغا زێباری کە هاوسۆز بوو دەگەڵ بارزانیان لەدێی بیرا کەپرا پێی گوتم: (من ئاگام لەوە نییە، بەڵام من گومانم وایە ئەوە کاری ئاغایانی پشتەوەی چیای پێرس – ە.)!

ئیدیی بەجێم هێشت و چووم بۆ دێی هوکێ کە ئەحمەد ئاغای زێباریی لێدادەنیشت مەڕێکم بەدیاری بۆ بردو ئەوەم بە وردی بۆ گێڕایەوە کە ڕوویدابوو تەنیا من و ئەو بووین وەڵامی دایەوە:

"هیچ شتێک لەو ڕووداوە نازانم بەڵام لە بابەتەکە دەکۆڵمەوە، من ئەمڕۆ دەچم بۆ موسڵ".

بەجێم هێشت و چووم بۆ دێی نباخی کە مەحموود ئاغای زێباری لێدادەنیشت، مەڕێکم بەدیاری بۆ برد و زۆر بە خێری هێنام بەوپەڕی باوەڕیشەوە سوێندی خوارد کە ئاگای لەو ڕووداوە نییە، بەڵام بەڵێنی دا کە دزەکان ئاشکرا بکات."

لەبەر ئەوەی دێی ئێمە دوور بوو و نەمدەتوانی بگەڕێمەوە کاتیش درەنگ بوو، ئاغا هاتە دیوەخان و دانیشت تا درەنگانێکی شەو، دوایی مەحموود ئاغا هەستا ڕۆییشتەوە بۆ لای ماڵێ، کەس لە دیوەخانە نەمایەوە بێجگە لە چوار نۆکەران، من و حوسێنی برام ڕاکشاین بۆ خەوتن، بەڵام نۆکەرەکان نەخەوتن، دەستیان بە باسی سەرەڕۆییان و کاری تاڵان و لێستاندنان کرد کە کردبوویان لەدێیان، خۆشییان لەو قسانەیان دەدی، زەینم خستبووە سەر قسەکانیان، سەرم سووڕما لەوەی هاتنە سەر سەربردەی دزین و بەتاڵانبردنی مێگەلی عومەر عەباس ئاستەیی و بەدرێژیی باسی ئەوەیان کرد کە کردبوویان و ئەو ڕێگەیەی کە پێیدا ڕۆییشتبوون دەگەڵ مەڕان، ئەوان نەیاندەزانی من کێم و وایاندەزانی ئێمە خەوتووین، لە خەو هەستام و دەگەڵیان دانیشتم لێیان پرسیم لەکوێوە هاتووی گوتم من لە هەرکیەکانم – بە زاراوەی هەرکیی قسەم دەکردن – گوتم: (تفەنگێکم بە نۆکەرێکی مەحموود ئاغا فرۆشتووە، هاتووم پووڵەکەی وەربگرم...)!"

ئەو چاپەزەی چای دەهێنا ئەو گفتوگۆیەی لە نێوان ئێمە دەکرا ئاشکرای کردو هەر ئەو شەوە بە مەحموود ئاغای ڕاگەیاند، کە نهێنیەکە ئاشکرا بووە پاسەوانە چەنەبازەکانیش عومەر عەباس ئاستەییان نەناسیوە و هەرچی کردوویانە بۆیان گێڕاوەتەوە، سبەی بەیانی مەحموود ئاغای زێباری هات بە تووڕەیی و بە هەڕەشەوە وتی: چۆن وێرات ئەو کارە بکەی لە دیوەخانی من هاتووی لەنێو ماڵی من جاسووسی بکەی، دز ئاشکرا کردن کاری تۆ نییە...)

منیش پێمگوت:
"خوا ئاشکراکەری دزانە"

تووڕەییەکەی زیادی کرد و هەڕەشەی کوشتنی کرد قسەی سووکی بەدەمدا هاتن… بەڵام ناچاربوو بە قبووڵکردنی گەڕاندنەوەی ژمارەیێکیان و زۆربەشیانی بۆخۆی گێڕانەوە، مەرجیش ئەوە بوو ڕووداوەکە ئاشکرا نەکەم و سکاڵاش لەلای حکومەت نەکەم لەدژی.

مەحموود ئاغا لە ئەنجومەنی گەورە پیاوان (پەرلەمان) وەک نوێنەر داندرابوو لە بەغدا، لەگەڵ ئەوەشدا دەستی بەکاری لێستاندن و تاڵان و دزیەوە گرتبوو لەسەر مێگەلی شوانان و ستەمی وەرزێران، دێهاتی فەلان و بارزانیان ئامانجی باشتربوون بۆ ئەو دێیەکانی (دەڤەرێ، کەشکاڤا، شوولێ، چەمێ ستی، چەمێ شرتا، سیانا، دەرگەنا، ئازاخا، ئاراموش، هیتۆت)، تووشی دزی و دەستدرێژییە نەپساوەکان بوو بوون، هەروەکو چەتە و شەوکوتەکانی هەریەک لە سادق شێخ سنی و ئیبراهیم محەمەد جوندییان کوشتن، کاتێک کە هەوڵی بەتاڵان بردنی مێگەلی هیتۆتیاندا کەوا ئەوانە بەرگرییان لەخۆیان و لە مێگەلەکانیان کرد، هەروەکو دێیەکانی کانیا میرا و جەلکێ و باوانا تووشی تاڵان و دزرانی مەڕان بوون.

ئەرشیفەکانی بەریتانیاش بەڕوونی ئاماژە بەو کارەی دزی و تاڵانە دەکەن: (شارستانی دهۆکێ سەر بە لیوای موسڵ لەماوەی ساڵی ڕابردوو تووشی کردەوەی نایاسایی جۆراوجۆر هات و ئاساییشی ڕوونیان لێڵکرد..) هەر وەکو ئەو سکاڵا زۆرانەی پەیوەندییان بەو ستەم و لێستاندنانەوە هەیە کە مەحموود ئاغای زێباری پێیان هەڵدەستێ وایدەگەیێنن ئەوەی شایانی ئاماژە بۆ کردنیشە (موتەسەڕیف موسڵ)سەعید قەزاز موسڵ بە توانایە و توانای ڕێکارگەلی پێش پێگرتنی تێدا هەیە بۆ وەستاندنی ئەو دزە وێڕای ئەوەی ئەندامی ئەنجومەنی پیاوە دیارەکانە.

تا ئێستاش وەرزێر و ئاژەڵداران لە ناوچەکە بە سەرسامی و منەتبارییەوە باسی هەڵوێستی سەعید قەزاز موتەسەڕیف – پارێزگار – ی لیوای موسڵ دەکەن کەوا کاری لەسەر وەستاندنی کردەوەی ئەو تاڵان و بڕۆیە کرد کە ئاغایان پێی هەڵدەستن لە بادینان."

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟