لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

بنەمالەی شەهید جیھان: بەشدار حسن چەواشەكاری دەكات

Wednesday, 04.09.2025, 05:44 PM



بەناوی خوای گەورە

ئێمە زۆر دەمێکە نزیکەی ساڵێک دەبێت لێرەو لەوێ ئاگاداردەکرێینەوە لە لایەن کەسانێکی دڵسۆزەوە کە ئەم بەڕێزە  لەهەموو شوێنێک بەناوی خانەوادەی مامۆستا جیهانەوە قسە لەسەر دۆسیەی تیر.ۆرکردنی شەهید مامۆستا جیهان دەکات، زۆر دانمان بە خۆمان داگرت و و بە دوای دا نەچووین  تا کار گەیشتە ئەوەی بە چاوی خۆمان بیبینین و بە گوێ خۆمان بیبیستین، ئەم کەسە کە پێگە.یەکی بەهێزی بۆ دروستکراوە لەناو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بەبێ پشودان  لەم دۆسیەیە دەدات و هەوڵی بچووککردنەوە و بەلاڕێدابردنی ئەم دۆسیەیە دەدات و ئازادیخوازان و ڕۆژنامەنووسان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ  لە ئێمە سارد دەکاتەوە، ئێمە لەسەرەتای دۆسیەکە ئەم پارێزەرەمان گرت بەڵام هەرزوو بۆمان دەرکەوت کە هەوڵی بەلاڕێدابردنی کەیسەکە دەدات و شک و گومانمان لێ ی کرد لەبەرئەوە زۆر بەڕێزەوە بەڕێمان کرد و گرێبەستمان لەگەڵی ئیمزانەکرد و هیچ پارەیەکیشمان پێنەدا، بەڵام هێشتا بەردەوام بوو لە قسەکردن لەسەر ئەودۆسیەیە بەبەخشینی زانیاری نادروست لەبارەی دۆسیەکەوە ، لەبەرئەوە دوای سێ مانگ واتە ساڵێک لەمەوبەر هەستاین بە لێسەندنەوەی وەکالە لەلایەن باوکی شەهید مامۆستا جیهان خۆیەوە بۆ ڕاگرتنی بەیەکجاری،  ئەمەش مانای ئەوەیە کە ئەم بەڕێزە مافی ئەوەی نامێنێت لەڕووی یاساییەوە وەک و پارێزەری ئەم دۆسیەیە چیتر قسەی لەسەربکات.
پەیامی دایک و باوکی شەهید جیھان تەها
https://youtu.be/_gTB2wUWHxI?si=eXeUcl4aIXeioAsQ

هەروەک و پێشووتر بە ئێوەمان ڕاگەیاندبوو دۆسیەی مامۆستا جیهان ئێستا لە دا.دگای واشنتنە لە ئەمریکا و کۆمەڵێکی پارێزەری ئەمریکی خۆبەخشانە کاری لەسەردەکەن ، لەبەرئەوە پێویست ناکات قسە لەکەسانێک وەربگیردرێ کە پارێزەری ئەم دۆسیەیەنین و مافی قسەکردنیان لەسەر ئەم دۆسیەیە نیە و  لێوەرگیردراوەتەوە، لەبەرئەوە هەرکەسێک بیەوێت زانیاری دەستبکەوێت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئێمەوە بکات وەک و خانەوادەی شەهید مامۆستا جیهان کە قسەکەری یەکەمی ئەو دۆسیەین.

بەداخەوە ئێمە چاوەڕێبووین حکو.مەتی هەرێمی کوردستان بێت وەڵامی نیگەرانیەکانی ئێمە  و خەڵکی  کوردستان بداتەوە لەسەر ئەم دۆسیەیە نەوەک ئەم جۆرە کەسانە ببنە پارێزەری دەسەڵات و لەبری ئەوان وەڵام بداتەوە.  

وێنەی وەکالەت نامەکە کە ساڵی ڕابردوو لێی وەرگیردراوەتەوە هەروەها گرێبەستی ئیمزانەکراو لەلایەن ئێمەوە لە کۆمێنت دادەنێین،

نوسینی ماڵباتای ماموستا جیهان

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟