لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی خەباتی میدیاکارانی کوردستان لە ئەوروپا

Sunday, 04.20.2025, 12:51 PM



کورد سەدان ساڵە خەبات بۆ ئازادی خۆی دەکات. بێ گومان چاپەمەنی کوردی لەم خەباتەدا کاریگەری گەورەی هەیە. کورد لە سەرەتای دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستانەوە، هەم باجی قورسی داوە و هەم لە خەبات و هەوڵەکانی لە بواری ڕۆژنامەگەریدا دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە. ئەمڕۆ لە هەموو جیهاندا دەیان تەلەفزیۆن و سەدان ڕۆژنامە و گۆڤاری تایبەت بە کورد و کوردستانی هەن. هەروەها بە پێی ئەم سەردەمەی ئێمەی تێیداین، لە تۆڕەکانی دیجیتاڵ میدیادا کەسانی کورد هەن و چالاکن و جێگەی خۆیان گرتووە. جگە لەم پێشهاتانە، بەشێک لە دامودەزگا ڕۆژنامەوانیەکانمان لە چوار پارچەی کوردستان بەردەوامن لە کار و چالاکییەکانییان. لەم ڕووەوە ماوەی چەند ساڵێکە کار و هەوڵدان بۆ ڕێکخستن لە دەرەوەی وڵات و بەتایبەت ئەوروپا ئەنجام دەدرێت. بەڵام هەوڵانە هێشتا ئەنجامێکیان نەبووە..

بۆیە، نوێنەرانی دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ڕاگەیاندنی کوردستان و هەروەها بەشێک لە کەسایەتییەکانی ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکارەکان، لە ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ی نیسان لە شاری ئاڵست لە وڵاتی بەلجیکا کۆبوونەوە و هەم پرسی ڕێکخراوەیی و هەم پرسە تایبەتەکانی پەیوەست بە ڕاگەیاندنی کورد لە ئەوروپا تاوتوێ کران.

لەم کۆبوونەوەدا هەم بارودۆخی ئێستای  کورد و کوردستان و هەم بارودۆخی ڕۆژنامەگەری و ڕۆژنامەگەریی کوردی بە وردی باسیان لێوە کرا. چەندین ڕەخنە و پێشنیاری بەنرخ هەبوون. لە کۆتاییدا هەموو بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە کە ڕۆژنامەنووسانی کورد کە لە ئەوروپا دەژین دەبێ لە چوارچێوەی ڕێکخراوێکی ئازاددا کۆببنەوە بۆ ئەوەی ئەم ڕێکخراوە بتوانێت ڕۆڵ و ئامانجەکانی خۆی بگێڕێت.

لەو چوارچێوەیەدا ئەم بڕیار و پێشنیارانە لە کۆنفرانسی ١٩ و ٢٠ی نیساندا دران:

1- ڕێککەوتن لەسەر کۆمەڵەیەکی یاسایی بۆ ڕێکخراوەکە کرا، کە بارەگاکەی لە برۆکسل بێت و توانای وەرگرتنی ئەندامانی هەبێت لە هەموو وڵاتانی ئەوروپاوە.

2. ناوی کۆمەڵەکە بە کۆی دەنگ وەک کۆلەکیڤی  میدیاکارانی کوردستان لە ئەوروپا پەسەند کرا.

3. بڕیاردرا لیژنەکە لە 11 کەس پێکبێت بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کۆلەکتیڤەکە.

4. ئەم کەسانەی خوارەوە وەک ئەندامی کۆمیتەی کار و خەبات هەڵبژێردران:
- نیاز عەبدوڵڵا
- هیدایەت ئیبراهیم
- دیار عەزیز شەریف
- ئامەد دجلە
- ڕۆنی ئایلم
- ماکسیم دیمیرالپ
- گوڵستان چیا ئیکە
- ماهیر ئوزمەز
- ڕۆژدا دەلا

5. کۆمیتەی هەڵبژێردراو دەستپێشخەری هەیە و دەتوانێت 2 کەس زیاد بکات بۆ دەستەی کارگێڕی.

6- کۆمیتەی بەڕێوەبەری بۆ هەیە بەڕێوەبردنی کاروبارەکان بە گوێرەی بڕیار و گفتوگۆکانی کۆنفرانسی ئاڵست تا کۆنفرانسی دامەزراندن، کە دواترین کات لە پاییزی 2025 بەڕێوەدەچێت.

٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥
ئاڵست / بەلجیکا

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟