هەواڵ

به‌یاننامه‌ی كۆله‌كتیڤی میدیاکارانی كوردستان له ئه‌وروپا به‌بۆنه‌ی یادی 127 ساڵیادی رۆژنامه‌وانی كوردی
Tuesday, 04.22.2025, 10:48 AM
به‌یاننامه‌ی كۆله‌كتیڤی میدیاکارانی كوردستان له ئه‌وروپا به‌بۆنه‌ی یادی 127 ساڵیادی رۆژنامه‌وانی كوردی
له ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا، وێڕای پیرۆزکردنی ئەم بۆنەیە، به شانازی و وره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه ده‌وه‌ستین كە بەدرێژایی ١٢٧ی مێژووی رۆژنامەگەری كوردی، ژیان و پێنووسی خۆیان راستگۆیانه و ئازایانه ته‌رخانكردووه بۆ نووسینه‌وه‌ی راستییه‌كان و گه‌یاندنی ده‌نگی سته‌ملێكراوان. پێزانینی قوڵی خۆمان بۆ رۆژنامه‌نووسانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌رده‌بڕین، كه سه‌ره‌ڕای پێشێلكاری و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ریان به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان، له كاتێكدا به‌هۆی ئه‌و ئه‌ركه پیشه‌ییه‌ی جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، رووبه‌ڕووی زیندان و كوشتن یان دركردن له وڵات ده‌بنه‌وه.
رۆژنامه‌نووسی ته‌نیا پیشه‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له به‌رجه‌سته‌كردن و پێوانه‌كردنی سیسته‌می دیموكراسیدا، هاوكات له‌گه‌ڵ خۆیدا په‌یامی قوڵی هه‌یه بۆ ئازادی و ئاشتی و به‌یه‌كه‌وه ژیان و به‌رگریكردن له كه‌رامه‌تی مرۆڤ، بۆیه رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له تاراوگه و وڵاتیش، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاڵنگاری و دۆخه سه‌خته‌ی پیاییدا تێده‌په‌ڕن بۆ بێده‌نگ كردنیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته سته‌مكار و قۆرخكاره‌كانه‌وه، به‌ڵام له هه‌وڵه‌كانیان نه‌وه‌ستاون بۆ گه‌یاندنی دۆزی نیشتیمانی كورد و ئاشكراكردنی تاوانی سته‌مكاران.
لێره‌وه دژ به ته‌واوی ئه‌و تاوان و پێشێلكاریانه ده‌وه‌ستین كه به‌هۆی نووسین و بیروڕا و رووماڵكردنی رۆژنامه‌وانی، رۆژنامه‌نووسان رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، به‌و هۆكاره‌ش ئێستا ده‌یان رۆژنامه‌نووسی كورد له نێو زیندانه‌كاندان و ژیانیان له مه‌ترسیدایه، ده‌یان ده‌زگای رۆژنامه‌وانی دیكه‌ش داخراون، ئه‌مه‌ش وایكردووه زه‌مینه‌یه‌كی پارێزراو بۆ كاری رۆژنامه‌نووسانی كورد دەستبەرنەبێت؛ مه‌ترسییه‌كانی به ئامانجگرتنی رۆژنامه‌نووسان له رێگای رفاندن و ئه‌شكه‌نجه‌دان، ده‌ستڕێژی گولله و له سێداره‌دان، گۆڕاوه بۆ به ئامانجكردنێكی به‌رفراوانتر له رێگای به‌كارهێنانی درۆنه‌كانه‌وه دژ به رۆژنامه‌نووسان، بۆیه لێره‌وه داوای وه‌ستاندنی هه‌ر جۆره تاوان و پێشێلكارییه‌ك ده‌كه‌ین، له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو هه‌وڵێكی رێكخراوه‌یی و یاسایی ده‌ده‌ین بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و ده‌ربازنه‌بوون له سزا، داوا ده‌كه‌ین بكوژانی رۆژنامه‌نووسان رووبه‌ڕووی سزای یاسایی بكرێنه‌وه، له‌بری كاركردن به‌و یاسایانه‌ی ئازادی رۆژنامه‌وانییان به‌هۆوه به‌رته‌سك ده‌كرێته‌وه، كار به بنه‌مای ئه‌و یاسا نێوده‌وڵه‌تیانه بكرێت كه زامنی ژینگه‌یه‌كی پڕ له ئاسایش و ئازادی رادەربڕین بۆ رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن.
هاوكات وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ته‌كان ده‌خه‌ینه به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی پاراستنی رۆژنامه‌نووسان و ده‌سته‌به‌ری فه‌زای ئازادی رۆژنامه‌وانی، رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگا رۆژنامه‌وانییه‌كانیش ده‌خه‌ینه به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی پابه‌ندبوون به ئیتیك و ئه‌خلاقی كاری رۆژنامه‌وانی، ناكرێت رۆژنامه‌ونووسان ببنه ئامرازێك بۆ ره‌گ داكوتینی سێكسیزم و راسیزم و قوڵكردنه‌وه‌ی چینایه‌تی له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردستان، پێویسته بە به‌رپرسیارێتی رۆڵ ببینن له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و، رێگا نه‌درێت هیچ جۆره ته‌نگژه و كێشه‌یه‌كی مرۆیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی ده‌زگا رۆژنامه‌وانییه‌كان به‌كاربهێندرێت.
ئازادی بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی زیندانیكراو
نا بۆ ده‌ربازبوون له سزای یاسایی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی خەباتی میدیاکارانی کوردستان لە ئەوروپا
تەڤدا پرێس: ١٠ ملیۆن دۆلار لە نۆژەنکردنەوەی خانووە نێچیرڤان بارزانی خەرج دەکرێت
تەڤدا پرێس: خەونەکەی مەسعود بارزانی بۆ وەفدێکی ئێرانی
تەڤدا پرێس: ڤیدیۆێکی دزەپێکراوی دانیشتنە تایبەتەکانی نێوان نێچیرڤان و پزیشکیان
تەڤدا پرێس: ڤیدیۆێکی دزەپێکراوی دانیشتنە تایبەتەکانی نێوان نێچیرڤان و پزیشکیان
تەڤدا پرێس: دادگای نێودەوڵەتی نێوبژیوانی ICC بڕیاری کۆتایی دا‌و فەرمانی دەرکرد لە دژی کۆڕەک تیلیکۆم و سیروان بارزانی.
كەنداڵ ئامێدی: پلانی پشت پەردەی سووتاندنەکانی هەولێر و کەرکووک چۆن داڕێژراون؟
تەڤدا پرێس: هێلکە لێدان لە مەسروور بارزانی گەیشتە کوردستان
تەڤدا پرێس: سوپای تورک بۆ داگیرکارییەکانی داوای هاوکاری لە خەڵکی بادینان دەکات
تەڤدا پرێس: ئەدهەم بارزانی سكالای یاسایی دژی پارتی تۆمار دەكات