لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

مسعود بارزانی رێکەوتنی نەهێنینی لەگەل حشدی شەعبی و کازمی دا دەکات

Tuesday, 10.06.2020, 05:03 PM


رێکەوتنی نەهێنینی نێوان پارتی و حشد

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو چەند موشەکێک لە سنوری حشدی شەعبیەوە لە ناوچەی دەشتی نینەوا ئاراستەی هەولێرکرا کە هەموو پەنجەی  گومانەکان بۆ حشدی شەعبی دەچوون لە نیێو حشدیش بۆ حشدی شەبەک دەکێشران.

پاشان سه‌ردانی فالح فه‌یاز لۆ هه‌رێمی کوردستان ئیمڕۆ لیوای ٣٠ حشد به‌ بڕیاری ژوری هاوبه‌شی ئۆپراسیۆنه‌کان پێنج کیلۆمه‌تر له‌ شوێنی خۆی له‌ ده‌شتی موسڵ کشاوه

بڕیاره‌ پێشمه‌رگه‌ بچێته‌ ئه‌و شوێنانه‌

ئەمە هەلێکی بە پارتی و مسعود بارزانی دا لەگەل ئەو دوژمنەی تا دوێنی بە دوژمنی کورد لەقەلەمدەردار رێکەوتنێکی نەهێنێ لە نیوان مسعود بارزانی و فالح فیازی لێکەوتەوە .

ریکەتنەکە  تەنها پارتی بەنەهێنی ئەنجامداوە لەنێو حشدیش فالح فیاز سەرکردایەتی کردووە کە ناکۆکی بەدوای خۆیدا هێناو بەردایەێک هەرێک لە حشدی شەبەک و  كتائب بابليون کە ئەمانە هێزێکی مەسیحین هەرەشەی ئەوە بکەن ریگای هەولێر موسل دادەخەن و فالح فەیاز بە خیانەتکار لە حشد تۆمەتبار بکەن .

رێکەوتنەکە بەم شێوەیە  پارتی بە دێژایی ٥ کم بچیتەوە ناو قولایی دەشتی نەینەوا بەمەش لە داهاتوو بە هیچ شێوەێک مەوشەکەکانی حشد ناگاتە هەولێر بەدیایریکراویش ناوچەی نزیک مەتاری هەولێر ، لەبەرامبەردا مەسەلەی موشەکهاویشتنەکان کۆتایی پێبهێت و باس نەکرێتەوە لای ئەمریکیەکانیش دلنیایی وەربگرێت بەرامبەر بە گرتنەبەری هیچ رێوشوێنیک دژیان .

رێکەوتنی پارتی و  کازمی

به‌قسه‌ی ئه‌رشه‌د سالحی سه‌رۆکی جه‌بهه‌ی تورکمانی بێ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بریاری دایە ‌ باره‌گای ژوری ئۆپراسۆنه‌کانی که‌رکوک چۆل بکا تا ته‌سلیمی یه‌کێک له‌ حزبه‌ کوردیه‌کانی بکات کە ئەویش پارتیە

بۆ  زانین ئه‌و باره‌گایه‌ پێشتر باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی بووه‌

بەپێی ئەو رێکەتنە نەهێنیە بێت پارتی له‌م ماوه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌رکوک و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تر له‌ ده‌شتی موسل و مه‌خمور و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تر که‌ پاش ڕیفراندۆم چۆلی کردبوو لە بەرامبەردا رەنگە لیستی هاوبەشی پارتی و کازمی لەو ناوچانە دروستبکرێت لە هەلبژاردنی داهاتووە.

بەپیی ئەم دوو رێکەتنە پارتی هەم فێلی لە هەموو هێزەکان کردووە لە نێویاندا بەدیاریکراوی بەرهەم سالح و یەکێتی هەیش خەلکی لەماوەی رابردوو بەوە دەگەوجاند کەوا حەشدی شەعبی دوژمنی سەر سەختی کوردە


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟