وتار
سەرۆکی سەر فەرشی سورو حکومەتی ژێر قەرزی سور
Thursday, 10.08.2020, 07:07 PM
حکومەتی هەرێم دەیەوێ ، بەغدا موچەی بۆ دابین کاو ، ئەمەریکا بیپارێزێ و خۆشی سەروەت و سامانی بەرێت .
لە هەموو سیستەم و حکومەت و وڵات و هەرێمێکدا ، ئەگەر چی دیمۆراتی بێ یان بەجۆرێک ئیستبدادی بێ ، پەرلەمان لایەنی کەم ئەو هێزو هەرەکەتەی هەیە ، کە لە وەزیر و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای حکومەت و بەپرسانی باڵای حکومەت بپرسێتەوە ، ئەمەش ٢ هۆی هەیە ،
یەکەم ، پەرلەمان راستەخۆ لە لایەن میلەتەوە هەڵدەبژێردرێت ، واتە متمانەی لە میلەت وەرگرتوە ، بەم پێ یە بەرزترین ئاستی یاسادانانە ، حکومەت لە پەرلەمان متمانە وەردەگرێت و لەسەر دەستی ئەندامانی پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخوات .
کەواتە بۆ پەرلەمان هاتوە هەر کات و ساتێ لە هەر وەزیرو کاربەدەستێ ، بانگهێشتی ناو هۆڵی پەرلەمان بکات و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکات ،
ئەمما گرفتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە ، کە ناجیتە ژێر تەعریفی هیچ جۆرە سیستەم و هاوکێشەیەکی حکومرانیەوە ،
هەرێمی کوردستان دەسەڵات سپێردراوە بە دوو بنەماڵە بە دەرەجەی یەک بنەماڵەی بارزانی ، کە منداڵی ئەم بنەمڵەیە بە پێی مەوقیعی بنەماڵەیی کە دێتە دنیاوە بە مەنسەبی سەرۆک یان سەرۆک وەزیران یان سەرۆکی ئەمنی وڵات ، ...... هتد تەواوی جومگە ئەساسیەکانی وڵات لەدایک دەبێ ، بەم مانایە بۆ منداڵی خەڵک نەهاتوە خەونی بوون بە سەرۆکی وڵات یان سەرۆک وەزیران یان دەزگایەکی هەستیاری دەوڵەتی هەبێ ، ئەم خەونە تەنها بۆ بنەماڵەیەک قۆرخ کراوە ،
حیزبەکانی تر کە یەکێتی نیستمانی خۆیان بە بنەماڵە کردوە ، گۆرران ئەوانیش نیمچە بنەماڵەن ، واتە هەڵگری هەمان جۆری بیرکردنەوەو ئایدیای پارتین ، لە پەرلەمانێکی لەم جۆرە کە ئەندامانی بە جۆرێک لە جۆرەکان بە تەسکیەی حیزبی و بە جۆرەها رێگەی هەڵخەڵەتاندنی تاکی دەنگدەر دروست کرابێ ، بێ گومان لە بری ئەوەی ببێت بە بەرگریکاری میلەت ، دەبێتە بەرگریکاری بەرژەوەندیەکانی حکومەت ، حکومەتیش بە پێێ گەورەیی و پچوکی حیزبەکان دەبێتە ئەم حکومەتەی هەرێمی کوردستان ، کە پچوکترین شەفافیەت لە هیچ شتێکدا نی یە و وڵات دراوەتە دەست کۆمەڵی قاچاخچی سیاسی و حیزبی ، سەروەت و داهاتی لە تاریکیدا ون دەکرێ و فرە قەیران و کێشە فراوان و بەرتیل خۆری و دزی کردن و گیرفانی میلەت تاڵان کردن ، لە رێگەی هاوردە کردنی خراپترین کاڵاو خوارنی بێگانەو ، بەهەدەر دانی بەرهەمی خۆماڵی ،
ئەندامی پەرلەمان بە جۆرەها ئیمتیازی گەرەو موچەی قەبەو خانە نشینی ، مڕ کراوە ئیدی بۆ میلەت چۆن دەست لەو عێش و نۆشە هەڵدەگرێ ،
ئەم پەرلەمانی هەرێمە ئەگەر بۆ وێنەش بێ وەک پەرلەمانی بەغدای پێ ناکرێت ، کە لە بەغدا چەندین سەرۆک وەزیران و وەزیر و ەرپرسی باڵای مەحکوم کردوە و لای داون ، وەک بینیمان چۆن وشیار زێباری لێرسینەوەی لەگەڵ گراو لە پەرلەمانەوە لە پۆستەکەی دوور خرایەوە .
بە پیرۆز کردنی بنەماڵە لە هەرێمی کوردستان بەرەوە وێستگەیەکی زۆر خەتەرناک هەنگاو دەنێ ، بە جۆرێک پەرلەمان دەبێ فەرشی سور ڕاخا بە تکاو رجا و لەژێر لێوەلەرەی ترسەوە ، بریار بدات ، گەلۆ جەنابی شێخی عەشیرەت و بە قودرەتی قادر سەرۆک وەزیران بفەرموون بۆ سەلام و کەلامێ ، لە حزورتاندا ئامادە باشی خۆمانتان بۆ دوپات دەکەینەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
مەسرور بارزانی لە پەرلەمان
عەبدوڵای مەلا نوری: درۆی چاکسازی و خانەنشینیەکەی من!
عەبدوڵای مەلا نوری: منەتبارکردنی پەرلەمان چۆن وڵام دەدرێتەوە؟!
دانا مەنمی: رۆلی ڕوسیاو تواندنهوهی كورد له ئهرمینیاو ئازرباینجان
ئیبراهیم ئەلزوبەیدی: کۆتایی سەرمایەگوزاری سیاسی "ئیسرائیل" لە ھەرێمی کوردستان
پانۆرامای کابینەی نۆیەم.. ستراتیژیەتێکی دووربین
ئاشتی برایم ئەفەندی: ئایا کازمی، دەوێرێت پەنجە بۆ ماڵی بارزانی و تاڵەبانی درێژ بکات؟
تەڤدا پرێس: (عەلی حسێن أحمد کروو) کێیە؟
دانا مەنمی: هاتنی كازمی بۆ ههرێم و عوقدهی تائیفی
دلێر محەمەد نوری: گەندەڵکاران چاو لە ئەلبرتی بکەن