لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

نه‌زهه‌ت حالی دوله‌مه‌ری:

Sunday, 07.19.2020, 01:01 PM




به‌داخه‌وه‌ نوخبه‌ی سیاسی هه‌ندێ جار له‌ به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دۆخی سیاسی تووشی چه‌قبه‌ستوویی ده‌كه‌ن"
له‌ دوایه‌مین ووتاری دا له‌ په‌یجی خۆی كه‌ ده‌كرێ وه‌ك دوای هه‌لوێستیشی لێكبدرێته‌وه‌ دوای دورخستنی له‌ پۆستی به‌رپرسی ده‌زگای پاراستنی پارتی، نه‌زهه‌ت حالی دوله‌مه‌ری، وه‌ك ئوپوزسیونێك ده‌رده‌كه‌وێت، وگله‌یی هه‌یه‌ له‌ شێوازی حوكمران و میتودی به‌رێوه‌بردنی قه‌یران.

هه‌ر چه‌ند سه‌ره‌تای ووتاره‌كه‌ی به‌ ده‌ربرینی سۆزه‌ بو باوكی، كه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆن بووه‌ له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا بووه‌ و له‌ كوماری موهاباد برینداربووه‌ و له‌ شه‌ری كوردكوژی كوژراوه‌، به‌ڵام له‌ كۆتایه‌كه‌دا ره‌خنه‌ ده‌گرێت له‌ نوخبه‌ی سیاسی حۆكمڕان.

نه‌زهه‌ت حالی، به‌ده‌ر نه‌بووه‌ له‌و ره‌وشه‌ خراپه‌ی مافی مرۆڤ له‌ كوردستان به‌و پیێه‌ی به‌رپرس بووه‌ له‌و ده‌زگایه‌ی توندترینیانه‌ به‌سه‌ر نوخبه‌ی چالاك و كه‌ دژترین ده‌زگا له‌ به‌رده‌م مافی یاخی بوون و ئوپوزسیون و ئازادیه‌كانی مروڤی كورد داده‌نرێت.

به‌ڵام ئێستا ئه‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی حكومه‌ت و به‌رێوه‌بردن دایه‌ ودوای په‌راوێزخستنی، هه‌ستا به‌ نووسینی ووتارێك وه‌ك ستاییش له‌ ئدریس بارزانی و تانه‌ له‌ مه‌سعود بارزانی، بویه‌ به‌ فه‌رمانی خودی مه‌سعود بارزانی له‌ پوسته‌كه‌ی دورخرایه‌وه‌.

ده‌گوترێ كێشه‌ی نه‌زهه‌ت حالی په‌یوه‌ندی به‌ ململانیێ دوو باله‌كه‌ی ناو خێزانی بارزانی یه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ به‌پیێ ده‌ستور ده‌بوایه‌ مه‌سرور بارزانی پوستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشش وه‌ك دامه‌زراوهیه‌كی سه‌ر به‌ سه‌روكایه‌تی هه‌رێم له‌ ژێر فه‌رمانی نیچیرڤانبارزانی دابێت

به‌ڵام مه‌سرور ئاماده‌ی ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ ئه‌و ده‌زگا هه‌ستیاره‌ راده‌ست به‌ ئاموزاكه‌ی بكات وهه‌ر خۆی كاروباری به‌رێوه‌ده‌بات و به‌ فه‌رمی كه‌سی تری بوی دانه‌نراوه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌كانی TEVDAPress، كاندیدی مه‌سعود بارزانی، وه‌یسییی كۆڕی بووه‌، هه‌ر بویه‌ش ململانێكه‌ گه‌یشتووه‌ ئاستی شه‌ره‌ قسه‌ و ده‌ست وه‌شێن له‌ نێوان نێچیرڤان وبراكانی له‌ لایه‌ك و مه‌سرور و وه‌یسی وبراكانی له‌ لایه‌كی تر، له‌ ئه‌نجامدا شه‌ریف بێدودی به‌رپرسی پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كانی نێچیرڤان بارزانی كه‌ به‌رگری له‌ ده‌ستوه‌شێنی وه‌یسی كردبوو، هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كریت و سێ مانگ له‌ ماڵه‌وه‌ داده‌نیشێت، به‌ڵام دوایی نێچیرڤان بارزانی ده‌هێنێته‌وه‌.

ده‌گوترێ كه‌ نه‌زهه‌ت حالی، كاندیدی نێچیرڤان بارزانی بووه‌ بو وه‌زیری ناوخۆ، به‌ڵام له‌ لایه‌ن مه‌سرور له‌وێش ره‌تكراوه‌ته‌وه‌، و ته‌نانه‌ت قبول نه‌كراوه‌ بكریته‌ پارێزگاری هه‌ولێریش بوویه‌ ناكوكیه‌كان گه‌یشتنه‌ ئاستی ده‌ركردنی نه‌زهه‌ت حالی.

ئێستا نه‌زهه‌ت حالی هیچ پوستێكی حزبی و حكومی نیه‌، بگره‌ هه‌ره‌شه‌شی له‌سه‌ره‌ و له‌ لایه‌ن خزمه‌كانی ده‌پارێزرێ له‌ ترسی تیروركردنی له‌ لایه‌ن وه‌یسی و كۆڕه‌كانی مه‌سعود بارزانی یه‌وه‌، وته‌نانه‌ت ناچار كراوه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا بگه‌رێته‌وه‌ وهه‌ره‌شه‌ی گوشارخستنه‌ سه‌ر خزمه‌كانی له‌سه‌ر بووه‌ له‌ لایه‌ن كۆڕیكی مه‌سعود بارزانی یه‌وه‌.

دیار نیه‌ چاره‌نووسی نه‌زهه‌ت حالی له‌و ململانێ یه‌ به‌ره‌و كوێ ده‌روات، به‌ڵام خۆی مه‌سعود بارزانیلیێ تۆڕه‌ بووه‌ و بریاری داوه‌ نابێ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پوستی پێبدرێت دوای ره‌خنه‌كانی به‌ ناراسته‌وخۆ له مه‌سعود بارزانی.

ده‌كرێت شانسی نه‌زهه‌ت حالی، به‌ چاره‌نووسی نێچیرڤان بارزانیه‌وه‌ گرێدراوبێت،  تا نێچیرڤان بارزانی حساب و كتابه‌كه‌ی له‌ گه‌ڵ مه‌سروری ئاموزای یه‌كلا نه‌كاته‌وه‌، چاره‌نووسی نه‌زهه‌ت حالی له‌و مه‌ترسیه‌دا ده‌بێت.

ململانیكه‌ش ده‌ردێكی بێ ده‌رمانه‌، به‌ هۆی بونده‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی بواری نه‌وت و رێكه‌وتنه‌ سیاسی و ئابوری كۆنه‌كانی حكومه‌ته‌كانی پێشوتر و پوسته‌ هه‌ستیاره‌كانی ئێستای سه‌روكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و ده‌ستهه‌لاته‌كانیان.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟