زنجیره تیرۆره جیاوازهكانی بنهمالهی بارزانی , بهردهوامه
( دۆسیهیهكی گرنگ لهسهر كۆمهلكوژی بنهمالهی شههید حهمهد ئاغا بلاودهكهینهوه ) !
كۆمهلكوژی و جينۆسایدی بنە مالەى مێرگەسۆرى (22/23__ئازارى_ 1975)
لەدواهەناسەکانى مەرگى شۆرشى ئەیلول ,
کە ئەوشۆرشە بەخوێنى لاوانى نیشتمان گەیشتبوە ئەورۆژە , لاوانى کورد سەرچاوەى وزەى لەبن نەهاتوى ئەو شۆرشە بوون , چونکەگە لى کورد بۆ گەیشتن بە ئامانجەرەواکانى هیچ باکى نەبوە لە قوربانى دانو فیدا کارى و خوێن بەخشین , لەهەر بستەخاکێکى داگیر کراوى ئەوکوردوستانە جاری شۆرش درابیت دلسۆزانو غەم خۆرانى گەلە ستەم دیدەکەمان بە پیر بانگەوازى شۆرشەوەچونو لەدەورى ئالاکەى کۆبونەتەوە ,, ,لەوەتەى خاکى کوردستان دابەش کراوە دلسۆزانونیشتمان پەروەران دەستەوەستان نەوەستاون هەردەم لەکوانوى خەباتدا خۆیان بینیوەتەوە و ریبازى گونجاوو جۆرى خەباتیان هەل بژاردووە کە کە لەگەل واقعى کوردستان یەکان گیربێت ,,
کەچى ئەبینین زۆریک لەوانەى بەناوى سەرکردایەتى کردنو پێشرەوایەتى کردن خۆیان سەپاندوەبەسەر رەوتى جولانەوەى ئازادى خوازانەى کورد .
کە هەر ئەوانیش بونە تە فاکتەرى بەلارێدا بردنى شۆرشو پێشکەوتنى گەلوولات
چونکە لە پەناى ئەو سەر کردایەتى کردنەو خۆبە پالە وان زانینە بونەتە زەروو دە میان ناوتە خوێنى لاوانمان وهەر کاتى رە وشتى قیادیو زانستو لێوەشاوەییو بیر مەندیو لیزانینو ئەزمونداریو بیرى پیش کەوتنخوازیان لەهەر کەسێک بەدى کردبێت ئەوا بەگژى دا چونەتەوەو لەناویان بردوە بنە مالەى خانەدانو پیش کەوتنخوازو شۆرشگێرو کەم وێنەى شەهید حمد ئاغاى مێرگە سۆرى بەنمونە ,,
بنەمالەى غەدر لێکراوى مێرگەسۆرى هەر زوو ئاماژەى سەر کردایەتى کردنو پێش رەوى کردنیان تیا بەدى کرا ئەوان هەرزو بونە کەسانى لێزانو زانست خوازو پێشکەوتن خوازو بیرى شۆرش گێرى پیشکەوتن خوازى لەزهنى ئەوان چەکەرەى کردو شارستانیەتو پلەوپایەى ئەوان لەناو خەلکى کوردستان بەهەندوەرگیرا هەربۆیەشە سەر کردایەتى ئەوساى شۆرش کە بنەمالەى بارزانى خۆیان داسە پاندبوو چەندین بروبیانوى بى بنەمایان بۆ لێدانى شۆرشگێرانو ئازادى خوازانى گەل کردە هۆکارى لەناوبردنى تەواوى مالباتى شه هید حمد ئاغاى مێرگەسۆرى
ئەوانى ئەو شەوە شەهید کرانو بەخەنجەرى ژەهراوى دلە مەزنەکانیان دە رهێنران خۆ ئەو شەهیدانە تەنیا نەبوون ئەو شەهیدە سەربەرزانە بیرمەندو تەکنیکارو رۆماننوسو شێوەکارو کەسى ئەزموندار لە بوارى سەربازی و کۆمەلناسى و بیرى پێش کەوتن خوازیان لەگەلدا بوو , بۆ
شەهید بونى
ئەودوانزەقارەمانە رە نگوبۆیەو فلچەکانى دەستى جەوهەر ئێستاش خوێنیان لێ ئە چۆرێ دوربینو رەختو فیشەکدانو نەخشە سەربازیە کانى جانتاى شەهید فاخیر ئیستاش داستانى ئەو قارە مانانە ئەنوسنەوە تابلۆکانو دەست نوسە کان بێ خاوەن ماون هەمو ئێواران چاویان لە ئەوسەرى کۆلانە بەلکو ئەو شەهیدانە هەمویان بەیەکەوە بێنەوە مال .. لەگەل جریوەى مەلانو فیکەى شوانانو هاژەى چەمو روبار کەسو کاریان وائەزانێ ئەو شەهیدانەیان لەگەلن ,,, ئەودەستە رەشانە چۆن ویرایان چۆن رێگەیان بەخۆیاندا ئەو گولەنێر گزانە بژاکێنن ؟؟ چۆن ئەوەنە دل رەقیان نواند بەرامبەر بەو گەلە کە رۆلەکانیان کۆمەل کوژى بکات ..ئەوان شەهید بوون بەدەستى نەزانینو دوژمنانى گەل و پاشکۆى داگیر کەران بەلام سەدان کەس لەخۆشەویستى ئەو قارەمانانە ناوى منالەکانیان ناونا فاخر , جەوهەر ,مامە حمد , جەمیل و اسعد , مەجید ,خەلیل ,, حسین، ئەوانى تریش
ئەوەى ماوە بگوترێ ئەوەیە هەمو لایەک ئەزانین تاوانى ئەو شەهیدە سەر بەرزانەتەنیا لێهاتویو بیرتیژیو جیهان بینیو ئەزموندارى لەبوارەکانى کۆمەلایەتى ,,هونەرى , سەربازى , پێشرەوى , نوسینو داهێنان و زۆربوارى تر بوە بەلام مێژوو وەکو پیویست نەى وێراوە راستیەکان بۆراى گشتیو دۆزەرەواکەى بخاتە بەر دید
هەزاران سلاو بۆئەو پۆلە شەهیدە سەربەرزو غەدر لێکراوە , نهفرهت له بكهرانی ئهو تیرۆره .