هەواڵ
پەڕلەمانی ئەوروپا نیگەرانە کەڕێز لەمافی مروڤ و دیموکراتی لەکوردستانی باشور ناگیرێ
Monday, 10.12.2020, 04:52 PM
ئەمڕۆ ١٢ی مانگ نوێنه‌رانی ڕێکخراوی ١٧ شۆبات هیوا گوڵ محمەد وقادر نادر له‌گه‌ل نوێنەری به‌رپرسی به‌شی عراقی لە پەرلەمانی ئه‌وروپا سیمون تەوەیفی كۆبونه‌وه. كۆبونه‌وه‌كه بەدیگیتال بوو له‌به‌ر ڕه‌وشی كۆرۆنا به سیستمی تێله‌كۆم به‌ڕێوه چوو.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له سه‌ر ڕوشی دوایی باشوری كوردستان و عێراق كرا. سه‌ره‌تا نۆێنه‌رانی ١٧ی شوبات باسیان له بێكاری، هه‌ژاری، پێنەدانی مووچە و نه‌بونی ئه‌منیه‌ت و گوشاره‌كانی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی باشوری كوردستان به گشتی و ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر و بادینان به تایبه‌تی كرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به دیاریكراوی داوای دیاریكردنی چاره‌نوسی چالاكڤانی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌وان شێروان شێروانی كرا كه‌لە ٧ ی ئەم مانگەوە له لایه‌ن هێزێكی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌وه ڕفێندراوه و ناهێڵن كه‌س بیبینێ وژیانی لەمەترسیدایە . هه‌روه‌ها داواكرا كه چاره‌نوسی ده‌یان گیراوی دیكه‌ی ده‌ڤه‌ری دهۆك و زاخۆ ئاشكرا بكرێن وئازادبکرێن چونکە تەنیا داوای خۆپیشاندانیان کردوە ، وە یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا گوشار بخاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم كه پابه‌ند بن به بنه‌ما دیموكراتیكه‌كان و به شێوه‌ی بنه‌ماڵه‌ێی و عه‌شایه‌ری حوكم نه‌كه‌ن و هاوکات باس لەکەنالی NRT کرا کەماوەی دوومانگە لەهەولیر وبادینان داخراون . هه‌روه‌ها كومیته‌ی ١٧ شوبات داوای كرد له كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له‌گه‌ل نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی دا نوێنه‌ری ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كانی له ناویاندا گروپی ١٧ شوباتیش به‌شداری پێبكرێن.
له لایه‌ن نوێنه‌ری كومیته‌ی پەرلەمانی ئه‌وروپا بۆ كاروباری عێراق به گه‌رمی داواكاریه‌كان وه‌رگیران و ڕایانگه‌یاد كه ئه‌و داواكاریانه ڕه‌وا و دیموكراتیكن. هه‌روه‌ها وتی كه ئه‌وان چاویان له‌سه‌ر هه‌موو كرده‌وه و هه‌ڵس و كه‌وته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه و نیگه‌ران بو له‌وه‌ی كه حوكم به دیموكراتیك ناكرێ . ناوبراو وتی كه ئه‌وان داواكاریه‌كانی كومیته‌ی ١٧ی شوبات تاو توێ ده‌كه‌ن و ڕاپۆرتێك بۆ سه‌ره‌وه‌ی خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن هه‌ر چ زووتره له‌گه‌ل نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمدا له بروكسل كۆ بنه‌وه و داوای دیاریكردنی ڕه‌وشی شێروان و زیندانیانیتریان لێبكه‌ن . وەلەدڕیژەی باسکردنەکانی ووتی بەهۆی سەرهەلدانی ڤایر‌وسی کورونا بوو ئەگەرنا بریاربوو ئیمە شیروان شیروانی وچەندین چالاکوانی تری کورد و عیراقی بانگهیشتی بروکسل بکەین
هه‌روه‌ها نیگه‌ران بو له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیه له هه‌رێم و وتی كه جێگه‌ی نیگه‌رانی و داخه.
دیاره له قسه‌كانا زانیاری وردیان له‌سه‌ر باشوری كوردستان، شێوەی بەڕیوەبردن لە سیاسه‌تی بنه‌ماڵه‌ی هه‌بوو و وه‌ك جاران به گه‌رمی باسی ره‌وشی حكومه‌تی هه‌رێمیان نه‌ده‌كرد
گروپی ١٧ شوبات لەستوکهۆلم
٢٠٢٠/١٠/١٢
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: كۆمه‌لكوژی و جينۆسایدی بنە مالەى مێرگەسۆرى (22/23__ئازارى_ 1975) لەدواهەناسەکانى مەرگى شۆرشى ئەیلول ,
تەڤدا پرێس: مه‌سعود و خالێ خۆ ل ئه‌مریكاو 55 ملیون دولار!
17SHUBAT: ڕونکردنەوەیەکی چەواشەکارانەی دیندار زێباری سەبارەت بە ڕفاندنی شێروان شێروانی
تەڤدا پرێس: حکومەتی هەرێم رێکخراوی هیومان ڕایتس ۆوچ چەواشەکاری بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان
تەڤدا پرێس: بینایێن حكومی ڤه‌گه‌رینین
تەڤدا پرێس: یەکە نیشتەجێیەکانی ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی لە شاری هەولێر
تەڤدا پرێس: روونکردنەوەیەک لە کەس و کاری رۆژنامەنووس شێروان شێروانیەوە
تەڤدا پرێس: رێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور داوای دەستبەجێ ئازادکردنی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی دەکات
کەمپینی سەرتاسەری بۆ پشتیوانی دەنگە ئازادەکان
د. محمد ريكانى ئەندامی فەرمانگەی داواکاری گشتی هەولێر، لەسەرشیوازی دەستگیرکردنی شیروان شێروانی دێتە دەنگ