هەواڵ
بەڵگەیەکی دیکە لە نامەکانی هیلاری کلینتۆن!. هۆشیار زێباری ونە!.
Wednesday, 10.14.2020, 01:38 PM
لە ئیمێڵی نێوان عابدین هوما کە نزیکترین کەسی ئیخوانی تیرۆریست بوو لە هیلاری کلینتۆن وەک ئەقڵی بەگەڕخەری هیلاری دادەنرا ، لە ئیمێڵیکیدا بۆ هیلاری دەنوسێت: زۆر دەگەڕێین بەدوای زێباری (مەبەستی هۆشیاری زێبارییە) نایگرین ، تەنها مۆبایلێکی هەیە ئەویش وەلام ناداتەوە لە باکوری عێراقە (لەبەغدا نییە).
هەموو گەڕانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە دوای هۆشیار زێباری تەنها بۆ ئەوەیان بوو ، پرسە وسەرەخۆشی وەزارەتەکەیان رابگەیەنن بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە کەسی وەزیر ، بە هۆی ئەو تەقینەوە گەورەیەی کە لە نزیک باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە رۆژی ١٩ ی ئابی ٢٠٠٩ روویدا کە سەدان کەس تێدا کوژراو بریندار بوون .
بە گوێرەی ئەم دۆکۆمێنتە ، لەکاتی تەقینەوەکە هۆشیار زێباری لە بینایەی وەزارەت نەبووە ، لە باکوری عێراق(هەولێر) بووە.
ئەم زانیارییە سەردەبات بۆ ئەوەی کە غیابی وەزیر لەکاتێکی ئاوادا و خۆشارنەوەی و ،وەڵام نەدانەوەی تەلەفۆن ، شیمانەی ئەوەی لێدەکرێت ، دەستی لەو کردە تیرۆریستە هەبوو بێت یا لانی کەم ئاگادار بوو بێت.
تورکیا ئەوێ رۆژێ وئێستاشی لەگەڵدا بێت ، دەیوست ودەیەوێت رەوشی عێراق ئاڵۆز بێت ، بۆیە لە ڕێگای بەرپرسەکانی پارتیەوە بە هۆی پارێزبەندیان تیرۆریست و مەوادی تەقینەوەیان دەگوزاتەوە ناو بەغدا .
تورکیا دەیوست ناوەندێکی لاواز لە عێراقدا هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت پێگەی خۆی قایم بکات لە فەوزادا. دز حەز بە بازاڕی شێواو دەکات.
جێگای باسە ، هۆشیار زبێاری کە خاڵی سەرۆکی پارتیە ، لەسەر دزی و گەندەڵی لەپەرلەمان متمانەی لێوەرگیرایەوە و خاوەنی فایلێکی گەورەیە لە دەزگای نەزاهە ، چاوەڕێی دادگایەکی عادیلانە دەکات !.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
17SHUBAT: کەیسی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی دەبێتە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمان و حکومەتی سوێد
تەڤدا پرێس: سانع بارزانی وكارگهها غازێ
تەڤدا پرێس: سەندیکای رۆژنامەنوسان دوای یاسای ژمارە ٣٥ی رۆژنامەگەری لەسەر شێروان شێروانی جێبەجێ بکریت .
17SHUBAT: پەڕلەمانی ئەوروپا نیگەرانە کەڕێز لەمافی مروڤ و دیموکراتی لەکوردستانی باشور ناگیرێ
تەڤدا پرێس: كۆمهلكوژی و جينۆسایدی بنە مالەى مێرگەسۆرى (22/23__ئازارى_ 1975) لەدواهەناسەکانى مەرگى شۆرشى ئەیلول ,
تەڤدا پرێس: مهسعود و خالێ خۆ ل ئهمریكاو 55 ملیون دولار!
17SHUBAT: ڕونکردنەوەیەکی چەواشەکارانەی دیندار زێباری سەبارەت بە ڕفاندنی شێروان شێروانی
تەڤدا پرێس: حکومەتی هەرێم رێکخراوی هیومان ڕایتس ۆوچ چەواشەکاری بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان
تەڤدا پرێس: بینایێن حكومی ڤهگهرینین
تەڤدا پرێس: یەکە نیشتەجێیەکانی ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی لە شاری هەولێر