لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

مەسرور بارزانی ئەو مروڤەی تەوری بەدەستە و لەگەڵ کەس هەڵناکات.

Thursday, 11.05.2020, 07:24 PM


لەو ڕۆژەوەی مەسرور بارزانی هاتۆتە دەسەڵات ، ڕەوشی سیاسی و ئابوری کوردستان لەنێو کێشە و ململانێیەکی زۆردا ، دەخولێتەوە. بەنمونە لەگەڵ یەکێتی ، پەکەکە ، نێچیری پسمام و زاوای ، دەنگە ئازادەکان لەململانێ دایە ، هاوکات ئیدانەی بەردەوامی لەلایەن ناوەندە جیهانیەکان لەسەر ئەو پێشیلکارییە مەترسیدارانەی لەم ماوە کەمەی بەرامبەر دەنگە ئازادەکان دەیکا ڕووبەڕوی دەبێتەوە .
ئەمە جگە لەوەی دا‌هێنەری وەرگرتنەوەی پاریزبەندی پەرلەمانە و ، وا دەیەوێ هی پارێزەرانیش ئەنجام بدا .کۆی ئەوانەش نیشان دەدا ، مەسرور بەخۆی و تەورێکی گەورەی بەدەستە و دەیەوێ ڕێچکەی کۆنی سەدام و ئێستای ئەردوگان لەسەرکوتی سیاسی و کیشە و ململانێی زۆردا، بگرێتە بەر . لەکاتیکدا کەسێتی ئەو و پێگەی پارتی هی ئەو بەرگەی ئەو هەموو ململانێیە ناگرێ و لەشوێنێکدا دەوەستێ ، بۆیە چۆن سەدام لەدوای ئەو هەموو ململانێیە لەداگیرکردنی کوێت سەرەتای خۆرئاوابونی دەستی پێکرد ، بەهەمان شێوە ئەردۆگانیش لەدوای ئەو هەموو کردنەوەی بەرەی جەنگی سیاسی و سەربازی ، تورکیای توشی چەندین قەیران و ماڵوێرانی کردوە ، کەهەست بەکۆتایی نزیک بونی دەسەڵات دەکرێ ، خودی ئەو عەقلیەتەی مەسروریش کەبەسپۆنسەری باوکی ئەنجامی دەدا لەئایندەیەکی نزیکدا روبەروی شکستی گەورە دەبێت.
لەگەڵ ئەو هەموو ململانێیە سیاسیەی لەگەل دەرەوەیدا ، هاوکات لەناوخۆی پارتیش جگەلەوەی هەروادێت لەگەل نێچیری پسمام و زاوای توند دەکا و خەریکە سەرۆکایەتی هەرێم بکاتە کارتۆنی . وە لەگەڵ کەسە نزیکەکانی خۆشی و لەنێو دەزگای پاراستن کەوتۆتە کێشە دروستکردن ، بەنمونە نەزهەت حالی بەعەقلی پاراستن و ڕێچکە دروستکردن و رێکخستنی پاراستن دادەنرێ سەرباری ئەو هەموو خزمەتەی لەم ٢٠ سالە لەخزمەت بەپاراستن و خانەوادەی مەلامستەفا کردی ، کەچی دەریان کرد و ماوەیەک ڕەوشیشی زۆر خراپ بوو ، بەدەستی وەیسی و مەسرور بارزانی ، . یان شەعبان شەعبان ، کەبەردەوام لە ٢٠٠٢ وە ، وەک دەستە ڕاست و بەرپرسی نوسینگەی سەرۆکی پاراستن و حکومەت لەگەڵیبوو ، ئەویش ماوەیەکە ناردویەتیەوە ماڵەوە .
پرسیار ئەوەیە یەکێک لەو ماوە کەمەدا خاوەنی ئەو هەموو سەرکوت و ئاژاوە گێڕیە بێت و لەگەڵ کەسە هەرەنزیکەکانی خۆی نەگونجێ ، دەبێت کۆمەڵگای کوردستان بەرەو چەند کارەسات و ماڵوێرانی تر ببا؟

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟