لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

نوسنگەی مەسروور بارزانی روونکردنەوە لەسەر هەوالێکی تەڤدا پرێس دەدات

Saturday, 11.07.2020, 01:24 PM


رۆژی 5 / 11 / 2020 واتا دوو رۆژ بەر لە ئەمرۆ پەیج و ویبسایتی تەڤدا پرێس راپۆرتێکی پشبەستوو بە زانیاری لە سەرچاوەی تایبەتی نزیک لە بنەماڵەی بارزانیەوە بلاوکردەوە لە ژێر ناونیشانی ( مەسرور بارزانی ئەو مروڤەی تەوری بەدەستە و لەگەڵ کەس هەڵناکات).
لە راپۆتەکەدا هەموو ئەو کێشانەی خراونەتە ڕوو کە مسروور بارزانی لەماوەی سالێکدا دروستی کردووە یان توندتری کردۆتەوە  لەگەل کەسە نزیکەکانی بنەمالەی بارزانی و غوڵامەکانی بنەمالەو و باوەرپێکراوە نزیکەکانی خۆی کە چەندین سالە خزمەتی خودی مەسروور و بنەمالە دەکەن. لە راپۆرتەکەدا ناوی چەندین کەس هێنراوە لە نێوانیشیادا (شەعبان شەعبان) کە بەرپرسی نوسینگەی تایبەتی مەسروور بارزانیە ، خودی مەسروور بەم هەوالە پر لە زانیاریە ووردە زۆر تێکدەچیت پەنادەباتە بەرلێکۆلینەوە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی هەواڵەکانی تەڤدا پرێس. سەرەتا لە رێگای کەسەکانی پاراستن بە رێگای جۆراو جۆرەوە دەیانەوێت سەرچاوەی هەوالەکەی تەڤدا بزانن، بەهۆی ئەو هەوڵ و پەیوەندیانەیان بە ڕێگای پەیوەندی "تەلەفۆنی نە ناسراو" کە لە ڕێگای تایبەتی تەڤدا پرێسەوە بۆمان ئاشکرا بو کە  پەیوەندیەکە لە لایەن ئەو کەسانەوە بووە کە  سەرچاوەی زانیارین بۆ سەرۆکی حکومەت و زۆر شێلگیرن لەسەر ئەوەی بە سەرچاوەی هەواڵ و زانیاریەکانی تەڤدا ئاشنا ببن .
دوای بێهیوابوون لە زانینی ئەو  سەرچاوانەی کە زانیاری بۆ تەڤدا دەنێرن، ناچاربوون رونکردنەوەێک بلاوبکەنەوە، دەقی رونکردنەوەکە لای ئێمە پارێزاروە وە لە راگەیاندەنەکانیشدا بلاوکروەتەوە ، سەرای ئەوەی هەموو زانیاریەکانی راپۆرتەکەی تەڤدای پشتراستکردۆتەوە جگە لە دەرکردنی بەرێوبەری نوسینگەکەی کە ناوی ( شەعبان شەعبان چالی) یە گوایە بەهۆی نەخۆشیەوە مۆلەتی وەرگرتووە.
ئێمە وەکو تەڤدا تەواوی بلاوکراوەکەمان پشتڕاستدەکەینەوە کە ناوبراو دەرکراوە ، ئەوەش بە پشتبەستن بە سەرچاوە تایبەتەکەی تەڤدا کە دووبارە هەواڵەکەی بۆ پشتراستیکردینەوە کە ناوبراو دوای دەرکردنی  لە بەرپرسی نوسینگە توشی نەخۆشی دەرونیش بووە بەلام بەهۆی ئەم راپۆرتەی تەڤدا دووبارە دەیگەرێننەوە سەر کارەکەی بۆ ماوەێکی کاتی دواتر دووبارە دەریدەکەنەوە و  دووریش نیە بەهۆی روداوێکی تەمومژاوی لەناوی بەرن وەکو پیشەی هەمیشەییان.
لە رێگای ئەم بەستەرەی خوارەوە دەتوانن راپۆرتەکەی تەڤدا ببین کە بەر لە دوو رۆژ بلاوکرایەوە.
https://www.facebook.com/tevdapress2019/posts/1212998935748262

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟