هەواڵ
چاکسازی مەسرور بارزانی یان جێگورکێی بەرپرسەکان بە سودی باڵەکەی خۆی؟
Saturday, 11.07.2020, 05:46 PM
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست تەڤدا پرێس کەوتووە کۆمەلێک جێگورکێی بە بەرپرسە ئەمنیەکانی پارتی دەکرێت.
مەسروور بارزانی لەبەر نەبوونی سیقەی تەواوی بە بەرپرسە ئەمنیەکان جێگۆرکێان پێدەکای ئەوانەی هەولێر دەباتە دهۆک و ئەوانی دهۆکیش دەهێنتە هەولێر بەشکیشیان دوردەخاتەوە و هەندیکیشیان خانەنیش یا دەیانکات بە راوێژکار.
لەچەند رۆژی رابردودا لەچەند سەرچاوەیەکی جیاوازەوە، هەندێ هەواڵ سەبارەت بە گورانکاریەکانی نێو ئاسایشی پارتی بە تەڤدا پرێس گەیەشتووە، کەبەپێی زانیاری و بەدواچونی زیاترمان، هیشتا بڕیارەکان لەنێوان مەسرور و مەسعود بارزانی بە دوائەنجام نەگەیشتون، ئەگەری عسمەت ئەرگوشی لەهەموان زیاتر هەیە کە لە بەرپرسی ئاسایشی هەرێم بگۆڕی ، بەو هۆکارەوە کە گوایە لەژیرەوە سەر بە باڵی نێجیرڤان بارزانی بووە بەهۆی پێبەخشینی چەند پارجە زەویەکی ستراتیژی لەهەولیر، کەمەزەندە دەکرێ کۆی نرخەکانیان لەسەروی ١٠ ملیون دۆلارەوە بێت. .
دەنگۆی ئەوە هەیە بۆ جێگرەوەی ناوبراو یەکێك لەپێشنیاز کراوەکان (سەباح رەشید) بەرپرسی پاراستنی مەسیف کە ناسراوە بە کەسێکی نەخوێندەوار و بێ بێتوانا لە بوارەکانی گفتوگۆ و کارە فەرمانبەریەکان
بەکورتی بیرۆکەی ئەو ئالوگورە لەپۆستەکان هەیە بەلام هیشتا نەچۆتە بواری جێبەجیکردنەوە ، پاش ئاشکرا بونی ئەم زانیاریانە ئەگەری ئەوە هەیە بۆماوەیەک رابوەستێ بەلام لە داهاتویەکی نزیکدا دەچیتە بواری جیبەجێکردن ، بەتایبەتی سروشتی مەسرور بارزانی بە جۆرێکە کە نایەوێت لە ژێر هیچ هەلومەرچیکدا بریاری خۆی پاشەکشە پێ بکات.
وەك ئەوەی دەبینین سەرباری ئەو پڕوپاگەندە فراوانەی لە لایەن لایەنگرانی مەسرور بارزانیەوە بۆ "جاکسازیەکانی" دەکرێت، لە کرداردا تەنها لە بازنەی جێگۆڕکێ پێکردنی بەرپرسان دەخولێتەوە.
ئەنجامی دەنگۆی بە ئاگابونی هەندێك لەو بەرپرسانە لە جیگورکێ یان دورخستنەوەیان لە پۆستەکانیان، چەندین لەوانە وەك ناڕەزایی دەربڕینێکی شەرمنانە و ترسنۆکانە چوونەتە ماڵەوە و تەنها روژیک یان دو ڕۆژ لەهەفتەیەکدا دەچنەوە سەر کارەکانیان .
ئەوانەی کە جێگۆڕکێیان پی دەکرێت بریتین لەم ناوانەی خوارەوە؛
- عميد بژار لە بەرێوەبەری ئاسایشی دهۆکەوە دەگوازرێتەوە بۆ بەرێوەبەری ئاسايشى هةولير.
- ليوا طارق نورى ، بەرپرسی ئاسایشی هەولێر دەکرێتە به ريوه به رى ئاسايشي دهوك,
- عميد بارزان قساب ، جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر دوای ناردنە مالەوە لەسەر کونکردنی بۆری نەوت دووبارە هێنراوەتەوە دەکرێتە به رپرسي حركاتي ئاسايشي هەولێر.
- سوبحی نێروەیی جێگری ئاسایشی دهۆک دەبێتە بەرێوەبەری ئاسایشی سۆران .
- ليوا دلشاد نجار، بەرپرسی فەرمانبەری ئاسایشی هەولێر بۆ وەزارەتی داراي وەکو راويژكار.
- عميد شورش عباس دەجێتە جيگاي ليوا دلشاد نجار.
- ليوا محمد ميرزا دەگوێزرێتەوە بۆ وەزارەتی پلاندانان وەکو راويژكار
ليوا دلشاد يوسف دەکرێتە ڕاوێژکاری ئاسايشى گشتى.
ئەوانەی کە لە کارەکانیان دەرکراون ئەمانەی خوارەوەن؛
- ليوا كيوان توفيق.
- ليوا خالد رۆژ بەیانی.
- ليوا بهادين سليماني خانەنشین کردنی,
- ليوا ادريس له كركوك، داناني ليوا حسن نامیق لە شوێنی ئەو.
- هێرشە رەش، دوای هەولدانێکی زۆری بەلام سەر ئەنجام بێسوود بوو، بۆیە هەر لە مالەوە دەمێنێتەوە کە پێش فەزیعەی کونکردنی بۆری نەوت واتا دزیکردن لە بنەمالەی بارزانی بەرپرسی حرەکاتی ئاسایشی هەولێر بوو.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: نوسنگەی مەسروور بارزانی روونکردنەوە لەسەر هەوالێکی تەڤدا پرێس دەدات
تەڤدا پرێس: بنەمالەی سەدام حسێن لە کوێی کوردستان دەژین ؟
تەڤدا پرێس: ابو درع کێیە ؟ لە کوێ دەژیت؟ کێ پاسەوانی دەکات؟
تەڤدا پرێس: مەسرور بارزانی ئەو مروڤەی تەوری بەدەستە و لەگەڵ کەس هەڵناکات.
تەڤدا پرێس: ڕەوشی هەموو زیندانیەکان مەترسیدارە
فەرهاد عەلی حەمید: ئەیاز کەرەم کیە
تەڤدا پرێس: تکایە فریای بادینان و کەسوکارەکانمان کەون
تەڤدا پرێس: پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی وەزیری ناوەخۆ دەکات لە سەر رەشبگیری چالاکوانان
تەڤدا پرێس: Please help to rescue Badinan and our relatives
تەڤدا پرێس: ئازادیخوازان بۆ کونجی زیندان و گەندەلکاران سەربەستن