هەواڵ
کارمەندێکی کەنالی کوردستان 24 بازرگانی مادەی هۆشبەر بووە.
Tuesday, 11.10.2020, 10:24 PM
چەند ڕۆژیک لەمەوبەر ، لەشاری هەولێر لەشوقەکانی ئیسکان ،پۆلیسی مادەی هۆشبەر بەسەر ماڵی بێژەری کەنالی ٢٤ ( ئاراز محمەد ) دادەدەن و بڕێکی زۆر مادەی تلیاک و هوشبەر دەدزۆنەوە و دەستی بەسەردا دەگرن .
دوا ی لێکۆلینەوە لەگەلیدا دەردەکەوێت کە ٤ کەسی تریشی لەگەڵدایە و گومان دەکرێ کاروان محمەد سابیر، کە راویژکاری مەسرور بارزانیە لەپاراستن و بەرپرسیشە لەوکەنالە ، ئەویش دەستی تیادا هەبێت ، بۆیە پاراستن تێکەل بەکەیسەکە دەبێت و لەپۆلیسی وەردەگرێ ، لەبەرئەوەی ئەو کەناڵە کەناڵی سەرۆکی حکومەتە و لەبواری میدیایی و سیاسی گران لەسەر سەرۆکی حکومەت دەکەوێ ، بۆیە پاراستن بەهێمنی وا خەریکی داخستنی کەیسەکەیە .
شایەنی باسە پێشتریش لەسالی ٢٠١٢ پۆلیس باندیکی مادەی هۆشبەری دەستگیرکرد، دوای لێکۆلینەوە دەرکەوت کە (مەتینی کوری فازل میرانی و مەنسوری کوری مەسعود بارزانی ) ئەوانیش تێوە گلابون، بۆیە بەپەلە دۆسیەکە داخرا.
هاوکات لەسالی ٢٠١٥ بەند بێژ فاخیر هەریری بۆ چەندەمین جار بەمادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا، چەند مانگیک کەوتە زیندان ، دواتر دەرکەوت کەسەرۆکی باندەکە لەنێو نەوەکانی مەسعود بارزانی و بەرپرسی بالای ئەمنی بوون، بۆیە دۆسیەکەیان داخست و فرسەت دۆلەمەریش کەسەرپەرشتی لێکۆلینەوەی ئەوکەیسەی کردبوو نێردرایەوە مالەوە.
دەبێت بڵین تائیستاش کە مادەی هۆشبەر دەستگیردەکرێ تەنیا ئەوکەسانە دەستگیردەکرێن کەپشت و پەنای حیزبی و ناو دەسەڵاتیان نیە ، ئەگەر نا سەرۆک باندەکان دەستگیرناکرێن.
لەمەش مەترسیدارتر، کاتێک مادەی هۆشبەر وتلیاک دەستگیردەکرێ، لەبری ئەوەی بسوتنیڕی بەرپرسە ئەمنیە باڵاکان بۆخۆیان دەیفروشنەوە.
بەپێی زانیاریەکانی ئێمە یەکێک لەو کەسانەی ئەوکارانە دەکا عیسمەت ئەرگوشیە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: ئەو ژنە کێیە مەسرور بارزانی کۆنترۆل کردووە ؟
تەڤدا پرێس: چاکسازی مەسرور بارزانی یان جێگورکێی بەرپرسەکان بە سودی باڵەکەی خۆی؟
تەڤدا پرێس: نوسنگەی مەسروور بارزانی روونکردنەوە لەسەر هەوالێکی تەڤدا پرێس دەدات
تەڤدا پرێس: بنەمالەی سەدام حسێن لە کوێی کوردستان دەژین ؟
تەڤدا پرێس: ابو درع کێیە ؟ لە کوێ دەژیت؟ کێ پاسەوانی دەکات؟
تەڤدا پرێس: مەسرور بارزانی ئەو مروڤەی تەوری بەدەستە و لەگەڵ کەس هەڵناکات.
تەڤدا پرێس: ڕەوشی هەموو زیندانیەکان مەترسیدارە
فەرهاد عەلی حەمید: ئەیاز کەرەم کیە
تەڤدا پرێس: تکایە فریای بادینان و کەسوکارەکانمان کەون
تەڤدا پرێس: پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی وەزیری ناوەخۆ دەکات لە سەر رەشبگیری چالاکوانان