لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

بەبێ بینینی کورەکانیان تەنها پارەیان لێوەرگیراوە

Wednesday, 11.11.2020, 10:06 AM


بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست تەڤدا پڕێس کەوتووە
رۆژی چوار شەمەی رابردوو بنەمالەی هەریەك لە دەسگیرکراوان (مه‌سعود شنگالی، سلێمان هاریكی، سلێمان زێباری، کارکەر عباس ڕوستینکی و پەهلوان عادل بناڤی و بەندەوار ئەیوب رەشید، جەمال خه‌لیل سندی). دوای زیاتر لە دوو مانگ بێسەرووشوێن بوونیان لە رێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندی بەبنەمالەکانیانەوە دەکەن و داوای پارە لە بنەمالەکانیان دەکەن هەروەها دەلێن ئێمە ئاسایشی هەولێرین.
دوای ئەوەی بنەمالەکانیان سەردانی ئاسایشی گشتی دەکەن ڕێگانادەن بیانبینن، بەڵام تەنها پارەکە وەردەگرن ،هەرچەندە بنەماڵەی دەسگیرکراوەکان هەوڵی بینینی کورەکانیان دەدەن سەر ئەنجام بێسود دەبێت ، تەنانەت رێگانادەن جلوبەرگیش بگات بە دەستی کورەکانیان .

رفاندن و گرتنی ئەم كۆمه‌لە چالاكوانە سیاسیە لە به‌هدینان، بە تۆمه‌تی دروستكرنی رێكخستنێکی سیاسی، دژی یاسای نێوده‌وله‌تی و ده‌ستوری عێراقی و هه‌رێمیشە‌، بە پێی یاسا دروستبوونی پارتی سیاسی هێچ سه‌رپێچیەکی یاسایی نیەو تەنها سەرقالی دروستكرنی هێزێکی سیاسی بوون‌.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟