هەواڵ
نوسینگەی رۆژنامەوانی جۆزێف بۆرێل وەلامی تەڤدا پرێس دەداتەوە
Thursday, 11.12.2020, 03:56 PM
دەزگای تەڤدا پرێس وەکو یەکەمین دەزگای راگەیاندن دوێنی هەوالی دواخستنی کۆبوونەوەی نێوان جۆززیف بۆرێل و مەسرور بارزانی بلاوکردەوە، لە هەمان ڕۆژدا لە رێگای ئیمێلەوە داوای زانیاری لەسەر کۆبوونەوەکە لە نوسینگەی جۆززیف بۆرێل کردبوو. ئەمرۆش لەرێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە نوسینگەی رۆژنامەوانی ناوبراو کرد.
پیتر سەتانۆ ووتەبێژی نوسینگەی راگەیاندنی جۆزیف بۆرێل بە تەڤدا پرێسی راگەیاند کە کۆبوونەوەکە لە کاتی خۆیدا ئەنجامنەدراوە .
هەروەها لە وەلامی پرسیاری تەڤدا پرێسدا کە ئایا هۆکاری دواخستنەکەی چی بووە ؟ کەی بریار وایە کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت؟ پیتر سەتانۆ ڕایگەیاند کە بەهۆکاری تەکنیکی و کۆرۆنا ڤایرۆس کۆبوونەوەکە دوا خراوە بۆ کاتێک کە هەردوو لایەن کاتی کۆبوونەوەیان هەبێت و رێکەوتنی نێوانیان هەبێت بۆی.
هەربۆیە تەڤدا پرێس بەدواداچوونی زیاترکرد و بۆی دەرکەوتووە هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە تەنها ئەو هۆکارە نەبووە، بەلکو وەلامی ووتەبێژەکە وەلامێکی گشتگیر بووە و پرۆتۆکۆڵە دبلۆماسیەکان ڕێگرن لە ئاشکراکردنی هۆکارەکان و گەیاندنی بە دەزگاکانی راگەیاندن. بە ڕای تەڤدا پرێس ئەم جۆرە وەڵامانە ناکریت جێگەی پەسەند بێت، بەتایبەتی کێشەی کۆرۆنا ڤایرۆس هیج پەیوەندی و کاریگەریەکی نیە لەسەر پەیوەندی و دوانە ئەلکترۆنیەکان . بە پشتبەستن بەم بنەمایانە ئەم وەلامە تەمومژاویە بۆ ووتەبێژەکەی تەڤدا پشتڕاستکردنەوەی ئەو ڕاستیە بو کە فشارەکانی دەیان ئیمایڵ و ناڕەزایی دەنگە ئازادەکان و ڕێکخراوە مەدەنیەکانی بەرگریکەر لە ماف و ئازادیەکان ئەو کۆبونەوەیەی هەڵوەشاندۆتەوە.
لەپاڵ ئەو زانیارانەشدا تەڤدا پرێس بەئاگایە لەوەی کە جۆزێف بۆرێک دوێنێ و ئەمرۆش بەردەوام بووە لە ئەنجامدانی چاوپێکەتنەکانی تری وەك ئەوەی لە کارنامەکەیدا دیاریکراو بووە. کۆرۆناش هیچ رێگرێك نەبووە لەو دیدار و دوانانەی. بۆیە جێگای پرسیارە کە ئایا بۆچی تەنها و تەنها ریگر بوە لە دوانی لەگەل مەسرور بارزانی؟ .
هەروەها بەپێی زانیاریەکانی تەڤدا ناردنی ژمارەی زۆر و لە سەرچاوەی جیاوازەوەی ئیمێلی ناڕەزاییەکان و پەیوەندیەکان بە ئەندامانی کابینەی جۆزێف بۆرێل جگە لەوەی هۆکاری ڕێگری بووە بۆ ئەنجامدانی ئەو چاوپێکەوتنە، لە هەمانکاتدا لەنێو ئەندامانی کابینەکەی ناوبراو بۆتە باس و خواس و جێگای لێدوان و سەرنجی جیاواز، بەو هۆیەوەی بۆ یەکمجارە کە ڕوبەڕوی هێرشێکی بەم جۆرە ببنەوە و بەم ڕادە فراوانە گوشاریان لەسەر بکرێت و نامەی ناڕەزاییان ئاراستە بکرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: شکستێکی دبلۆماسی تر بۆ مەسرور بارزانی.
تەڤدا پرێس: تویتێکی ڕۆژنامەنوس محمود یاسین کوردی دەبێتە بابەتی گفتوگۆی رۆژنامەنوسە عەرەبەکان.
تەڤدا پرێس: وەزارەتی دەروەی بەریتانیا دوای دەسبەجێ ئازادکردنی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی دەکات.
تەڤدا پرێس: بەبێ بینینی کورەکانیان تەنها پارەیان لێوەرگیراوە
تەڤدا پرێس: کارمەندێکی کەنالی کوردستان 24 بازرگانی مادەی هۆشبەر بووە.
تەڤدا پرێس: ئەو ژنە کێیە مەسرور بارزانی کۆنترۆل کردووە ؟
تەڤدا پرێس: چاکسازی مەسرور بارزانی یان جێگورکێی بەرپرسەکان بە سودی باڵەکەی خۆی؟
تەڤدا پرێس: نوسنگەی مەسروور بارزانی روونکردنەوە لەسەر هەوالێکی تەڤدا پرێس دەدات
تەڤدا پرێس: بنەمالەی سەدام حسێن لە کوێی کوردستان دەژین ؟
تەڤدا پرێس: ابو درع کێیە ؟ لە کوێ دەژیت؟ کێ پاسەوانی دەکات؟