لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

مەسرور بارزانی لەهەولێرە

Monday, 11.16.2020, 11:51 AM


دوێنی پەیجی تەڤدا پرێس هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە ، کەمەسرور بارزانی بەهەگبەی بەتاڵ و پڕ لەشکست ، گەرایەوە کوردستان . بەلام بۆبەیانیەکەی بەئون لاین بەشداری کۆبونەوەکەی سێ سەروکایەتیەکەی کرد !؟
ئیمە دوای بەدواچونی زیاتر لەگەڵ سەرچاوەکانمان ، راستی چوونەوەی مەسروریان دوپاتکردەوە ، وەک فڕۆکە تایبەتیەکەی لەهەولێر نیشتۆتەوە . وە بەشێک لەو ستافە ی حکومی و پاسەوانە تایبەتیەکان کەلەگەڵی بوونە ئەمڕۆ بینراون . بەلام کەمەسرور خۆی دەرنەخستوە ، گومان لەوەدەکرێ بۆئەوەی ئەو هەوالەی تەڤدا پریس بەناراست لەقەلەم بدا ، تا کار لەمسداقیەتی بکا ، جونکە ئەوپەیجە هۆکاریکی سەرەکی بوو لەشکستە گەورەکەی لەدواین سەردانی بۆ ئەورپا ، یان ئەوەتا پێێ شەرم بووە بچێتە باڵاخانەی زاواکەی ( سەروکایەتی هەرێم ) چونکە مەسرور خۆی لەنێجیر ڤانی ئامۆزای زۆر بەگەورەتر دەبینێ و کیشەشیان زۆرە . قسەی کۆتایشمان ئەوەیە ئەگەر مەسرور نەگەراوەتەوە هەولێر ، ئەوا هەرشەرمەزاریە لەئەورپا مابێت ، چونکە وا هەفتەیەکە لەئەورپایە و وون بووە ،بۆیە هیوادارین پارتیەکان بچنە لای پۆلیس شکایەت بکەن تابۆیان بدۆزنەوە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟