لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ڤێلا و شوقە و خانوە کانی پەرلەمان بە تاڵان فرۆشران

Sunday, 11.22.2020, 04:07 PM



پەرلەمانی کوردستان  خاوەندی  چەندین ڤیلا و شوقە و خانوی جیاوازە لە شوێنە جیاوازەکانی شاری هەولێر. تەواوی ئەم  فیلا و خانو و شوقانە بە گرێبەستێک فرۆشراوە بە شوان زراری کە دەلالی مەسروور بارزانیە و ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە لەسەر لیستی پارتی .لە ٢١ ی ٧ی ٢٠٢١ پێویستە بە گشتی جۆل بکرؽن بۆ شوان زراری. نرخەکان زۆر لە نرخی ڕاستەقینەی خۆی هەرزانتر دیاریکراون.
- ٥ پێنج  فیلای گەورەی کە بەهای هەر ڤلاێک لە ئیستای بازاری کوردستان دەکاتە ١١٠ بۆ ١٢٠ دەفتەر.
- ٥٩ پەنجا ونۆ خانوهەر خانویەك  بە ٤٠ بۆ  ٤٢ دەفتەر دۆلار مەزەندە دەکرێت.
تەواوی خانوو فێلاکان لە گوندی ئیتالی یەکن لەسەر شەقامی  ١٠٠ مەتری، نزیک فرۆکەخانەی هەولێری نێودەولەتی .
- ٥٠  پەنجا  شوقە لە ناز ستی کە بە شوقەکانی زەکریا بەناوبانگن، بە های هەر یەکێکیان لە ئێستادا نزیکەی  ٢١ بۆ ٢٢ دەفتەر دۆلارە.
شوقەکان بە بڕی ١٧ دەفتەر فرۆشراون،  فیلا و خانوەکان  هەمووی بەیەک نرخ  فرۆشراونکە هەر یەکێکیان بە بڕی  ٢١ دەفتەر دیاریکراوە (جگە لە فێلایەك  کە لە رۆژی سەدارنی قوباد و مەسروور بەناوی  ئەدای باشی سەرۆکی پەرلەمان وەکو پاداشت پێشکەش بە رێواس فایەق کراوە و  خستۆتیانەتە سەر ناوی سەرۆکی پەرلەمان).
شوان زراری لە گرێبەستەکەدا  واژوی کردووە  کە جگە لە کڕینی ٤ فێلا و ٥٩ خانو و  ٥٠ پەنجا شوقە،  ١١١ خانوش بە پەرلەمان دەفرۆشێت لە گوندی ئارام ، کە دەکەوێتە سەر رێگای مەسیف.
هەر خانوێک بە ٢٥ دەفتەر دۆلار دەفرۆشێتە پەرلەمان بەڵام پاش بەدواداچونی تەڤدا پرێس نرخی ئیستای هەر خانوێک ناگاتە ٢٠ دەفتەرە دۆلار واتا هەر خانوێک بە بڕی ٥ پێنج  دەفتەر دۆلار زیاتر فرۆشراوە.
شوان زرای ئەم خانوانەی گوندی ئارامی لە کەسێک کڕیوە  بەناوی نەهرۆ مەحموود کە پەرلەمانتاری پارتیە لە بەغداد.

بەشدارانی ئەم کرین و فرۆشتنە ئەم کەسانەی خوارەوەن؛
١- رێواس فایەق، سەرۆکی پەرلەمان
٢-  ئەردەلان محمد سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان
٣- هیوا نەسرەدین،  جێگری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی پەرلەمان  
٤- هیوا زرای، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان  
٥- پارێزەر رێدار حیدەر مەرزانی،  کاروباری یاسایی گرێبەستەکەی  کردووە کە کەسێکی نزیکی مالی کۆسرەت رەسولە.
هەرەوها هاوسەری  سەرۆکی پەرلەمان کە ناوی خلیل عوسمانە دەڵاڵی  گرێبەستەکەی  وەرگرتووە .

بە پێی هەڵسەنگاندن و بەراوردی نرخە ڕاستەقینەکان و نرخە گەندەڵکاریەکان نزیکەی ٢٤ ملیۆن  دۆلار جیاوازی نرخ  لە لەم کرین و فرۆشتنەدا هەیە ، لە بەرژەوندی کڕیارەکاندا.
بەشێکی ئەم  سودە ناڕەوایە  بۆ دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ  دەچؽت  و بەشێکیش بۆ مەسرور بارزانی  .
تەنها زانیاریەك کە بەدەست تەڤدا پرێس نەگەیشتووە،  بری  ئەو دەڵاڵیەیە کە  مؽردی سەرۆکی پەرلەمان، خلیل عوسمان  لێی سودمەند بووە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟