هەواڵ
بۆچى ماوەیەکە نە زهت حالي بۆتە پاڵەوانی سۆشیال میدیا؟
Monday, 11.23.2020, 10:52 AM
ماوەیەکە نەزهەت حالی پۆستێکی زۆر و رەخنەگرانە لە سیستەمی سیاسی دەسەلات دەنوسێ ، لەکاتیکدا باوکی ئەو نەزهەتە دەستە راستیکی مەلامستەفا و خۆشی زۆربەی تەمەنی گەنجی لە خزمەتی تیرۆر و تاوانەکانی پاراستن بردۆتە سەر ، ئەمەش ئەو ڕاستیە دەخاتە ڕوو کە لە نێو ئەو دەسەلاتەدا بەگشتی و پاراستن بەتایبەتی ئاستی نارەزایەتی گەیشتوتە نێو قولایی خۆیان.
بەدڵنیاییەوە
هەمان ئاستی تێڕوانین و نارەزایەتی لە نێو زۆر بەرپرسی تری پاراستن بونی هەیە، بەلام
بوێری دەربڕینیان نیە،
لەم سەردەمەی دونیای مۆدێڕن سۆسیال میدیا جگە لەوەی بۆتە ئامرازی ئاشکراکردنی هەزاران
تاوان و ناپاکی و ناڕەوایی، لە هەمانکاتدا لەو ڕێگایەوە کێشە ناوخۆییەکان دێنە بەر
چاوی خەڵك و زۆر ڕاستی بە شێوازێکی ڕاستەو خۆ یان ناڕاستەوخۆ ئاشکرا دەبن.
کاتێك ئەندامان و کادیرانی
پارتی ویەکێتی هەرچیەک بکەن و چەندە سەرشۆڕی پارتەکەیان و بنەماڵەکانی پارتەکەیان
بن و خزمەتیاندا بن، لە ناکاو دەم ڕوتێکی
مناڵی بەرپرسە دیارەکانی بارزانی و تالەبانی
و کۆسرەت رەسول هەڵدەتوقن و دیاردەکەون و دەبنە بەرپرسیان، جگە لەوەش منداڵانی بەرپرسی ناو بنەماڵەکان بە
بێ نرخ تێیان دەڕوانن و سەرباری قوربانی بۆ دانیان بۆیان ، نرخ بە ئافرەتێکی نمایشکار
و سەرنجڕاکێش زیاتر دەدەن بە گرنگتر دەرووانن
لێیان و دەبنە جێگای سەرنج و پایەی تایبەتیان پێ دەدەن، هەندێك لە کارگێڕانی دەزگا ئەمنیەکان
سەرباری قوربانیان بەگیانی خۆیان داوە لە ڕێگای دەسگرتن بەسەر مادە هۆشبەرەکاندامن
دەبینن دوائەنجامی کاریان لە زومەتی بەرپرسانی ناو بنەماڵەکاندا بووە و کەسێکی وەك
خوشکەزای مەسعود بارزانی ( کوری لەیلا )
یان عسمەت ئەرگوشی و لاهورو پاڤیل
دەستی بەسەردا دەگرن و بۆ گیرفانی
خۆیانی دەفروشنەوە.
بۆیە ئاستی بێزاری و تورەیی و هەست
کردن بەوەی کە قوربانیدان بەرامبەر ئەو
حزب و دامو دەزگایانە بۆتە هەستکردن بە گێلی
و کۆیلایەتی لەنێو زۆر بەرپرسی نزم و
مامناوەندی ئەندامەکانی دەزگای ئەمنی.
ئەوەی هەست پێدەکرێ لەپۆستەکانی نەزهەر حالی زیاتر گومان و رەخنەکان
ئاراستەی حزبەکەی بەگشتی و ئەو دامو دەزگاکەیەیە کەخۆی دارێژەری سەرەکی بووە.
وەیسی مەسعود بارزانی ماوەیەکە دەرکەوتوە و دەیەوێت
ڕۆڵی سەرەکی لەو دەزگایەدا ببینێت و دەیەوێ بەوتەمەنە هەرزەکاریەی لە چەپ و راست
بدا،بۆیە بۆتە جێگای نیگەرانی نەزهەت حالی. لەنیو قسەکانی نەزهەت دەبینرێت ئاماژه به هه ندي ڕوداو دەكات كه تيدا دارو ده
سته كه ی وەیسی بارزانی ڕۆڵی سەرەکیان تیایدا هەبووە.
وەيسى بارزانى کەوتۆتە ژێر کاریگەری
ڕاوێژکاری چەند کەسێكی وەك دلشاد يوسف گه رمياني و سپان شەنگاڵی وە قسەی ئەوان بە هەند وەردەگرێت و هه موو شتيكی ئەو دوو بەرپرسە
پەسەند دەکا و ڕای ئەوانی لەسەر نەبێت ئەوا رەزامەند نابێ .
بۆیە ناكۆکێكی بێ نمونە له ناو دام و ده زگا ئەمنيه كانى پارتي سەریهەڵداوە،
به جۆريك له سه ر قسه ي سیپان شەنگالی كه به ر پرسي دژه تيرورى پارتيه نەزهەت حالي
به فه رماني وەيسى مسعود بارزاني لە پۆستەکەی دور خراوەتەوە و محسين گه ردي له شويني دانراوە.
تاوەکو ئيستا
ناكوكيەکان كه وتوته نێو ئاسايشى
گشتى و ئاسايشى هه ولێرگەیشتونەتە ڕادەیەك کە
بڕیاردراوە لەسەر فرماني وەيسى
بارزاني و به پيشنيارى دلشاد يوسف ٦ ليوا و ٤ عميد له ناو ئاسايش نه مێنن،كه ئەمه
ش ئيشو كارەكاني ئاسايشى په ك خستوه، گوایە
ئه م ليوايانه له بواری بەجێگەیاندنی
کاروباری ئاسایشیەوه لاوازن و لە نێو خەڵکدا ناسراون، به برواي سیپان و
دلشاد يوسف هەر كەسێك له پۆستی ئاسایشدا
کار بکات نابێت ناسراو بيت، له كاتيك دايه ئەو كه سانه ي پيشنيار كراون بؤ
شويني ئەوانه خۆشیان ناسراو و ديارن .
ئەمەش ئەو ڕاستیە دەردەخات کە مەبەستی سەرەکی
داناني كوتلەيەكی دياريكراوه كه سەر بەو باله توندرەوەی پاراستنى پارتى بن.
به پيی زانياريەكانی تەڤدا پرێس له دوای دوور خستنەوه ى نەزهت حالي ئێستا کار لەسەر
ئەوە دەکرێت کەهه ريه ك له ليوا محمد ميرزا كيوان، ميرزا اغا ،
خالد رۆژبيان، دلشاد حسن نجار ،
بهادين سعيد و شورش عباس دور بخرينه وە و
جيگيان له نێو دەزگاکانی تری حكومه ت بۆ بكريته وه و هه موان به پله ي راويژكارو بەڕیوەبەری
گشتی دابمەزڕینن، ئەمه بۆ ئەو باله له دوو
لايەنەوە سودمەندە،لە لایەکەوە کەسانی باڵەکەی خۆیان لەو شوێنانەدا جێگیر دەکەن، لە
لایەکی تریشەوە ئەوانه ش دەیانکەنە جاسوسي خۆيان له ناو دەزگا حكومیەکان.
هەرەوەها تەڤدا زانیویەتی نزیکەی ٧
مانگە نەزهەت و براکانی و کەسە نزیکەکانی جگەلەوەی نێردارونەتەوە مال مووچەشیان
براوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس